هێرۆی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی دوای کۆنگره چی بۆ سلێمانی ئه‌کات؟
Wednesday, 11/11/2009, 12:00
له کاتی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌کان ساڵی 2006 تاڵه‌بانی خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده کرد . هه‌ربه زۆری زۆرداری ئه‌ویش به‌سووسوه‌رگرتن له ده‌یان خروقات به‌رزان به‌سه‌ر ڕێکخستنه‌کانی شاری سلێمانی سه‌پێنرا . کاری سه‌ره‌کی به‌رزان ته‌شریفاتی ودرووستکردنی دیوه‌خان بوو . جار جاره‌ش ڕایانده‌سپارد له کوردستانی نوێ و چاودێره‌له‌ی مه‌لا به‌ختیاردا ناماقوڵیه‌ک له دژی گرده‌که بڵێ .
ئه‌نجام وه‌ڵامی ڕۆڵه به ئه‌مه‌که‌کانی شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی به‌رامبه‌ر به به‌رزان و یه‌کێتی که سلێمانیان به قه‌ڵا و بڕبڕه‌ی پشتی خۆیان ده‌زانی له هه‌ڵبژاردنی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا وه‌ک دیواره‌که‌ی به‌رلین به‌سه‌ریاندا ڕووخاو وئه‌و کاته ده‌رکه‌وت که ڕێکخستنه‌کان وکه‌سوکاری شه‌هید وپێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان وجه‌ماوه‌ر ته‌لیسمی بێده‌نگیان پچڕاندن وله‌تۆڵه‌ی هه‌موو کاره‌دزێوه‌کانی سه‌رانی یه‌کێتیدا ده‌نگیان به لیستی گۆڕان دا‌و .ئیتر باڵی تاڵه‌بانی له‌وساوه تووشی شۆک ونائومێدی هاتوون . یاخود ڕوونتر بڵێین " ئاشکراتر تووشی ده‌رده دۆڕان وسه‌رلێشێواوی بوون "
ئێستا کاکه به‌رزانی پۆزلێده‌ری ناوه‌ڕۆک خاڵی له‌لایه‌ن مامه‌یه‌وه به نوکه قه‌ڵه‌مێک لابرا .
ئاخر به‌رزانێکی کۆلکه‌خوێنده‌وار به‌س ئه‌یزانی به‌قات وبۆینباخ چوار پێنج مۆنیکا دوای خۆی بخات وهه‌موو ئێواره‌یه‌ک به نه‌سریه‌ی مه‌ڵبه‌ند مه‌جلیسی خواردن وخواردنه‌وه گه‌رمبکات،نه‌ک وه‌ک به‌رپرسێکی به‌رپرسیار بۆ خواری خۆی شۆڕببێته‌وه وگوێ له داوا وخواستی ڕێکخستنه‌کانی بگرێت.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه به بڕیاری به‌رزان ئه‌توانرا له خوێندنگا وزانکۆ وکۆمپانیاکاندا خه‌ڵک دابمه‌زرێنرێت یان به پێچه‌وانه‌وه له شه‌و وڕۆژێکدا لایان ببات.
سه‌رانی یه‌کێتی وه‌ک شانازیه‌ک بۆ خۆیان هه‌میشه ئه‌یانوت " قه‌ت یه‌کێتی نابێت به حیزبی بنه‌ماڵه ،که‌چی دانانی هێرۆ بۆ پۆستی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌کێکی دیکه‌یه له دیاریه‌کانی پلینیۆمی ئه‌مساڵیان وڕه‌نگه پرس به که‌سیشیان نه‌کرابێت . ئه‌م خانمه له‌ڕووکه‌شدا هێمن وسه‌لارو ،له‌ناخدا بوغزاوی و خۆبه‌زلزان . هه‌میشه وا خۆی نیشانداوه که له‌سیاسه‌ت دووره‌په‌رێزه و ته‌داخولی ئیشی ڕێکخستنه‌کان ناکا . به‌ڵام له‌ژێره‌وه خۆی کولفی کول بووه و هه‌موو مه‌کته‌بی سیاسی به تاڵه‌بانی خۆشیه‌وه له ده‌م وکردار و قین هه‌ڵگرتنه‌که‌ی ده‌تۆقن .
ئه‌گه‌ر به‌رزان درێژه‌پێده‌ری ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته بووبێت ،که‌شارێکی وه‌ک سلێمانی کرده ئۆپۆزیسیۆن یان نه‌یار به‌رامبه‌ر به سه‌رانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی ، به‌ڵام مه‌هزه‌له‌که له‌وێدایه ته‌نها به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌و نه‌هامه‌تیه به‌رزان باجه‌که‌ی بدات یان دواتر وه‌ک عومه‌ر فه‌تاح به ده‌مانچه و شتی تر تڕ‌ۆ ته‌رفیع بکرێت.
یه‌کێتی ته‌نها گه‌نده‌ڵی و زاڵبونی حوکمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه له‌سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خه‌باته‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێر وتلۆربوونه‌وه‌ی برد. گه‌نده‌ڵی له تاڵه‌بانیه‌وه بۆ خواره‌وه یه نه‌ک له بنکه‌وه بۆ لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات. لێره‌وه بۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه ، سیناریۆی کردنی هێرۆ به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی سه‌ره‌تای ئاشکراکردنی ئه‌و پیلانه‌ی تاڵه‌بانیه ،که قوباد وپاڤێڵ و شاناز وله‌تیفی زاوایان وئاراسی برازا و کێ وکێی تر له ترۆپکی ده‌سه‌ڵات نزیکده‌کاته‌وه و له ئێستاوه بۆ شه‌رعیه‌تی کۆنگره‌ی چه‌پڵه‌لێدانی ساڵی داهاتوو نمایش ئه‌کرێن .
هێرۆ هیچ له‌هه‌گبه‌یدا نیه بۆ سلێمانی جگه له پاره . پاره‌که‌ش سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌و خه‌ڵکه ڕه‌شوڕوته‌یه ، ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و به کورسیه‌وه لکاندن وپاوانخوازی هێشتۆته‌وه . ڕه‌نگه زه‌قترین ونوێترین هه‌ڵه‌ی کوشنده‌ی تاڵه‌بانی وباڵی مه‌کته‌بی سیاسی له هێرشکردنه سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا و پاشان له هێنانه‌پێشه‌وه‌ی هێرۆوه ده‌ستپێبکات .
خوێنه‌رانی هێژا :
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی تاوه‌کو به‌ستنی کۆنگره ته‌مه‌نی باقی بێت ،ئه‌وا هێرۆ و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی له ڕیزی پێشه‌وه ببینن ،که چۆن بۆ مه‌کته‌بی سیاسیی وسه‌رکردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرین وهه‌ڤاڵه جه‌سوره‌کانی دوێنێی یه‌کێتی و مل چه‌ماوه‌کانی ئه‌مڕۆش ته‌نها به‌ڵێ گه‌وره‌میان بۆ ئه‌مێنێته‌وه و بۆ ڕۆژی دوایش پیرۆزبایی له که‌سوکاری شه‌هیده‌سه‌ربه‌رزه‌کانیان ئه‌که‌ن و داوای پاراستنی یه‌کێتی ویه‌ک ڕیزی ناو یه‌کێتی وبه‌رگری له پیرۆزیه‌کانیان ئه‌که‌ن .
- ستۆکهۆڵم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست