هێرۆ له کۆمیته‌ی کوردسات ه‌وه بۆ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی !!!!
Wednesday, 11/11/2009, 12:00
جاران ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له ئه‌ڵقه‌ی ڕۆشنبیری و پاڵاوتنه‌وه ده‌ستی پێئه‌کرد ،تا یه‌کێکی چوست وچالاک و متمانه‌پێکراو له ژێر چاودێری ڕێکخستن ئه‌خرایه ناو یه‌کێک له شانه‌کان . دواتر به توانای خۆی وباش کارکردن وهه‌ڵسوڕانی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌رزئه‌کرایه‌وه بۆ پۆل ، که‌رت ، کۆمیته ، مه‌ڵبه‌ند و تاوه‌کو دوا پله ،که مه‌کته‌بی سیاسیه.
هێرۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ،که ده‌کاته ژنی تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عه‌ره‌بی عیراقی وداده‌هێرۆی ماستاوچیه‌کان هه‌رگیز له ڕێکخستن کارینه‌کردوه و ئه‌وه‌نده‌ی بزانم هیچ پله‌یه‌کی حیزبیشی نه‌بووه تاوه‌کو ئێستا . چونکه داده‌که‌تان بۆ خۆی سه‌ری خۆی کزکردبوو به دیار کۆمپانیاکانیان و ڕێکخراوی منداڵپارێز و ته‌له‌فیزیۆنی خاک و کوردساته‌وه . به‌ڵام ئیشی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م خانمه ناحیزبیه له ته‌ک ئیشه نهێنیه‌کانیا ته‌نها ده‌ستتێوه‌ردان بووه له هه‌موو ژیانی حیزبی و ڕێکخراوه‌یی یه‌کێتی . ئه‌وه‌نده‌ی تاڵه‌بانی به‌گوێی ئه‌م خاتونه‌ی کردووه ،چاره‌کی ئه‌وه گوێی له‌یه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و مه‌ڵبه‌ند وکۆمیته‌کان نه‌گرتووه. هێرۆ له به‌ختی کورد وکوردستان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منی وئیداریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دوو نێرینه‌ی هێناوه‌ته ژیانی سیاسیه‌وه . یه‌کێکیان کاکه قوباد و ئه‌وه‌ی تریان کاکه پاڤێڵ گیانه . یه‌که‌میان نوێنه‌ری هه‌موو کابینه‌ی حکومه‌ته‌کانی هه‌رێمه و ئه‌وه‌ی دووهه‌میشیان هێزی دژه‌تێرۆر به هاوکاری ئه‌مریکیه‌کان به‌ڕێوه ئه‌بات. من هه‌قم نیه به‌سه‌ر شانازه‌وه خوای ئه‌کرد ئه‌یانکرد به مه‌سئولی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه یان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یاخود سه‌رکردایه‌تی !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
باشه یه‌کێتیه‌قاره‌مانه گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانی ڕابردوو وگوێ له‌مشته‌کانی ئه‌مڕۆ وداهاتوو ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌س ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییتان له‌سه‌رماوه ئه‌گینا نانتان ئه‌بڕن ، خۆ هه‌ر ئێوه بوون به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ فشه‌تان ئه‌کرد " حیزبه‌که‌ی ئێوه وه‌ک ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نیه و قه‌ت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌سه‌ری زاڵ نابێت "
ئێ باشه ئێستا به کام پاساوئه‌م سوکایه‌تیه‌ش له‌پاڵ سوکایه‌تیه‌کانی تردا له سه‌رکرده‌که‌تان قبوڵ ئه‌که‌ن و وه‌ڵامی ئه‌مجاره‌تان چی ئه‌بێت ؟ به ئاقڵی پیرۆزبایی خۆتان بنوسن وپێشبڕکێ بکه‌ن ئه‌وه‌ی کامتان زووتر بڵاوئه‌بێته‌وه ،چیتان داوه له هه‌ڵوێست و مه‌ردایه‌تی .
پاشماوه‌کانی یه‌کێتی باش ئه‌بێت ئه‌وه بزانن ، له‌پشت ئه‌م بڕیاره‌ی تاڵه‌بانیه‌وه هه‌قیقه‌تێکی حاشا هه‌ڵنه‌گر ئاشکرا بوو " دوای سه‌رفکردنی ملیۆنه‌ها دۆلار و هه‌زاران کۆبوونه‌وه وکۆنفراس و هه‌ڵبژاردن له‌ناو ڕێکخراوه‌ی یه‌کێتی ژنانی کوردستان و مه‌کته‌بی ڕێکخراوه‌دیموکراتیه‌کان وڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی ته‌نها یه‌ک ژنی شایسته‌ی تیاهه‌ڵکه‌وت . ئه‌ویش خانمی یه‌که‌می عیراقه و ووردبینی ودووربینی ئه‌م ژنه وای ناچارکردوون که بۆ پڕکردنه‌وه‌ی هه‌موو پۆستێکتان بگونجێت"
که‌واته با له‌ئێستاوه چاوه‌ڕێی پۆسته‌کانی داهاتوی هێرۆ تاڵه‌بانی بین که ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک به بڕیاری کۆنگره‌ی داهاتوو .
سه‌رۆک وه‌زیران یان جێگره‌که‌ی ئه‌گه‌ر دوای خروقات ئه‌وجاره‌ش بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن یار بێت .
جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتی ستراتیجی براگه‌وره پارتی و برابچکۆله یه‌کێتی فریاتان بکه‌وێت و به‌م زووانه ئێکسپایه‌ر نه‌بێت.
که‌واته وا باشه من زوو پیرۆزبایی خۆم به بنێرم و هیوادارم ئه‌و خانمه پیرۆزبایه‌که‌م قبوڵ بفه‌رموێت وئێوه‌ش که‌یفی خۆتانه .
به‌نده‌ی موخلیستان
- ستۆکهۆڵم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست