کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیزبی دیموکرات هه‌ردوو ده‌ستیان به‌ بڕین دام، ئێستاش خۆیان ده‌یانه‌وێت سه‌رم ببڕن!

Sunday, 05/08/2012, 12:00


ئه‌گه‌ر له‌ کوردستانی باشوور و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌دوای مینبه‌رێکی بوێرو و ڕاستگۆدا بگه‌ڕێت ته‌نیا کوردستانپۆست ده‌بینیت. ته‌نیا له‌وێوه‌ ده‌توانرێت ڕاستیه‌کان ، زوڵم و ناعه‌داله‌تی و خیانه‌ت و نیشتمانفرۆشی ئاشکرا بکرێت. ئێستاش به‌نده‌ وه‌ك کوردێکی به‌دبه‌ختی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وێڕای سوپاسێکی زۆرم بۆ کوردستانپۆست ده‌ڵێم: به‌س نه‌بوو ئه‌م مینبه‌ره‌ قاره‌مانه‌م شك برد، که‌ له‌ په‌نجه‌ره‌ ڕوونه‌که‌یه‌وه‌ ئه‌م په‌یام و په‌رده‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕاستیه‌ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بکه‌م و به‌ ئاگایان بهێنم هه‌ر لێره‌وه‌ به‌ده‌نگێکی به‌رز بڵێم :
ئامان خه‌ڵکینه‌ خوایشتان ده‌که‌م سه‌یرێکی من بکه‌ن، من له‌به‌ر چاوگرن، بمکه‌نه‌ ‌نمونه‌! ماڵی خۆتان کاول مه‌که‌ن، منداڵاکانتان بپارێزن، به‌دبه‌خت و به‌کوشت و سه‌رگه‌ردانیان مه‌که‌ن... گوژمێ به‌خۆتان بده‌ن خۆتان بکه‌نه‌ چه‌کوشه‌که‌ی کوردستانپۆست له به‌رده‌م فریودانی ئه‌م مافیا و بازرگانه‌ حزبیه‌ ساخته‌بازانه‌ی که‌ له‌ژێر ناوی کورد و کوردایه‌تیدا ده‌یکه‌ن. ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێ مه‌خلوقی زیانبه‌خشن له‌ناو که‌نوی حزبیایه‌تی درۆدا به‌ دروشمی جیا جیا وڵات و میلله‌ت ئه‌ڕه‌تێنن مناڵی خه‌ڵکی ده‌که‌نه‌ قوربانی بۆ خۆیان، فریو و به‌ کوشتیان ده‌ده‌ن گیرفانه‌ قوڵه‌کانیان پڕ ده‌که‌ن . ژیانی ماڵ و منداڵه‌کانیان له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵکی هه‌ژار و قوڕبه‌سه‌ر له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا کریستاڵی و ئاسوده‌ ده‌که‌ن ده‌یانپارێزن.

فه‌رمون ئه‌مه‌ش چیرۆکی منه‌‌... ته‌نیا سه‌یرکردنێکی وێنه‌که‌م بکه‌ن زۆر شتی ڕون و ئاشکرا ده‌به‌خشێت..

له‌پاش سی ساڵ ساڵ خه‌باتم له‌ نێو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کردووه‌ و پێنج شه‌هیدم داوه‌ و هه‌ردوو ده‌ستم بۆ حیزبی دیموکرات دانا . هه‌رچه‌نده‌ وه‌ك ئه‌رکێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی خۆم له‌ پێناو خاك و نیشتمان و میلله‌ته‌که‌م بووه‌، وه‌لێ له‌هه‌مان کاتیشدا گوناهبار نابم بڵێم ئا ئه‌مه‌ پاداشته‌که‌مه‌.‌

له‌ مانگی حه‌وتی ساڵی پار 2011 پاش ئاواره‌یی و به‌دبه‌ختیه‌کی زۆری چه‌ند ساڵه‌ییم له‌ هه‌نده‌ران و نیشته‌جێ بونم له‌ وڵاتی به‌ریتانیا هه‌رچه‌نده‌ نامه‌وێت باس له‌ موعانات و قورسایی به‌ڕێوه‌ بردنی ژیانی خۆم بکه‌م له‌به‌ر له‌ده‌ستدانی هه‌ردو ده‌سته‌که‌م. ئیدی سه‌ردانێکی کوردستانی باشورم کرد. له‌وێ له‌به‌ر هۆکاری کێشه‌یه‌کی تایبه‌تی چوم بۆ باره‌گای ئه‌و حزبه‌ی که‌ سی ساڵ ئه‌ندامیان بوم واته‌ (حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) له‌وێ داوای یارمه‌تی و هاوکاریه‌کم لێکردن . ئه‌و داواکردنی هاوکاریه‌ش له‌بێچاره‌یدا بوو.

دوای هات و چون و نا به‌دڵیه‌کی زۆر هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌فع و به‌ڵا بکه‌ن له‌پاش سێ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبه‌که‌ بڕیاریاندا که‌ 800 هه‌شت سه‌د دۆلارم بۆ سه‌رف بکه‌ن لێ (به‌قه‌رز) بمده‌نێ، ئاواش قبوڵم کرد . خودی مسته‌فای مه‌ولود که‌ جێگری سکرتێری حزب و عوسمانی مه‌لا ئاگادارن له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ مه‌دره‌کی ته‌واو‌. تا ئێره‌ هیچ کێشه‌یه‌کم نییه‌ .
دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ وڵاتی به‌ریتانیا له‌وێوه‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌کردن که‌ ده‌مه‌وێت به‌خواستی خۆم ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ 800 هه‌شت سه‌د دۆلاره‌ بۆیان بگه‌ڕێنمه‌وه‌ به‌ڵام به‌ مانگانه‌ چونکه‌ خودی خۆیان هه‌ر دوو ده‌ستیان به‌ بڕین داوم و ده‌ست کورتم ئێستاش توانای ئه‌وه‌م نییه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ یه‌کجار بگه‌ڕێنمه‌وه‌ . وه‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند مانگێکی خایاند ئیدی نازانم چه‌ند کۆبونه‌وه‌ بۆ ئه‌م وه‌ڵامه‌ ئه‌نجامدراوه‌. به‌هه‌رحاڵ وه‌ڵامه‌که‌ به‌وه‌ درایه‌وه‌ که‌ گوایه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ 800 دۆلار نییه‌ و به‌ڵکو 8000 هه‌شت هه‌زار دۆلاره‌. سفرێکیان خستبوویه‌ دوای 800 دۆلاره‌که‌، واته‌ 7200 دۆلاریان زیاده‌ خستبووه‌ سه‌ری، داوایان لێم کرد، ده‌بێت به‌زوترین کات ئه‌و 8000 هه‌شت هه‌زار دۆلاره‌ بگه‌ڕه‌ێنمه‌وه‌و ده‌نا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌م لێده‌که‌ن له‌لای پۆلیس و دادگای به‌ریتانی شکاتم لێده‌که‌ن، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ به‌ته‌واوی ناویان زڕاندوم. بۆیه‌ منیش له‌م شکات و ناوزڕاندنه‌وه‌یه‌ قسه‌ی خۆم هه‌یه‌.

سه‌ره‌تا به‌وه‌ ده‌ستپێده‌که‌م که‌ هیچ باکم له‌ شکاته‌که‌یان نیه‌! چونکه‌ من له‌ وڵاتێکدا ده‌ژیم درۆی ئه‌وان نابێته‌ جێگه‌ی باوه‌ڕیان مه‌دره‌کی ته‌واو به‌واژۆی خۆیانه‌وه‌ لام پارێزراوه‌ دیاره‌ ئه‌وان مه‌دره‌که‌که‌ی خۆیان له‌ بیرچۆته‌وه‌‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مه‌وێت بۆ مێژو ئه‌م ڕاستیه‌ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بکه‌م ئه‌گه‌رچی باس له‌چۆنێتی وه‌رگرتنی ئه‌و 800 دۆلاره‌ قه‌رزه‌ ده‌که‌م لێ له‌هه‌مان کاتیشدا مانای زۆریش بۆ به‌ئاگابونی خه‌ڵکی ده‌به‌خشێت..
کاتێك بڕیاریاندا ئه‌و 800 دۆلاره‌م به‌ قه‌رزبده‌نێ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر له‌وێدا مه‌رگی خۆم به‌ئاوات ده‌خواست، به‌ڵام چارم نه‌بو ده‌بوایه‌ ئه‌و قه‌رزه‌م وه‌رگرتایه‌ ... بردمیان ژورێک له‌ناو ژوره‌که‌دا سندوقێکی هێنده‌ییه‌، خچاڵێکی گه‌وره‌ی لێبو ‌ کاتێک سندوقه‌ گه‌وره‌که‌یان کرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی 800 دۆلاره‌که‌م بده‌نێ له‌ناو سندوقه‌که‌دا به‌سه‌دان ده‌فته‌ره‌ دۆلاری خشتی تیابو ئه‌مه‌ ته‌نها یه‌ک سندوقه‌ پاره‌بو، که‌ من به‌چاوی خۆم دیم هه‌رله‌وێدا که‌وتمه‌ پرسیاکردن له‌خۆم ده‌موت ئایا ده‌بێت ئه‌م هه‌مو ده‌فته‌ره‌ دۆلارانه‌‌یان له‌ کوێوه‌ هێناوه‌!؟ خۆ پێشمه‌رگه‌ی وا هه‌یه‌ پاره‌ی جگه‌ره‌که‌ی پێ نیه‌!
ئیدی هیچی تر ناڵێم!
پێمباشه‌ خه‌ڵکی ئه‌وه‌یان لێ بپرسێ: هه‌ر بۆ زانیاری زیاتر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌م له‌ مسته‌فای مه‌ولود وه‌رگرت که‌ خۆی جێگری سکرتێری حزبه‌ و له‌هه‌مان کاتیشدا به‌رپرسی مالیه‌ی حزبه‌که‌شه‌ ..
لێره‌دا ده‌پرسم له‌ دنیادا شتی واهه‌یه‌ جێگری سکرتێری حزبیش بیت و به‌رپرسی مالیه‌که‌شی بیت؟
ئه‌مه‌ له‌لایه‌ک له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ دوایی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌م له‌و شوێنه‌ هه‌ڤاڵێکم بینی که‌ هه‌ڤاڵی دێرینم بو ئه‌ویش داخی دڵی خۆی بۆ هه‌ڵڕشتم . وتی به‌خوا ئه‌م کوردایه‌تیه‌ی که‌ لێره‌ ده‌کرێت هه‌موی بازرگانی کردنه‌ هیچی ڕاست نییه‌ ! چونکه‌ ئه‌مانه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ده‌فته‌ره‌ دۆلارانه‌ی له‌ پارتی و یه‌کێتی وه‌رده‌گرن و بونه‌ته‌ پیاوی ئه‌و حزبانه‌ له‌ژێره‌وه‌ شه‌وانه‌ هه‌رخه‌ریکی ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌وی سور و ئافره‌تبازین که‌سابه‌تی نامه‌شروعیش ده‌که‌ن، بۆ نمونه‌ به‌ڵگه‌ دروست ده‌که‌ن کوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ن به‌ کوردی باشور و کوردی باشور ده‌که‌ن به‌ کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ قاچاغیش ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان ده‌که‌ن هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کیش 4000 چوار هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن .
منیش وتم هیچ مه‌دره‌کێکی ئه‌وانه‌ت لایه‌؟ ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا وتی: به‌ڵێ!
پاش که‌مێك چه‌ند مه‌دره‌کێکی پیشان دام و هه‌ردای به‌خۆم ئێستاش ئه‌و مه‌دره‌کانه‌ لای من پارێزراوه‌ هه‌مووی به‌مۆر و واژۆو ژماره‌ و تاریخه‌که‌یه‌وه‌. که‌ی پێویستی کرد هه‌موی بڵاوده‌که‌مه‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و کاته‌م هه‌ڵگرتوه‌، که‌ جورئه‌تی ئه‌وه‌ بکه‌ن به‌ڵێنه‌که‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن شکاته‌که‌م لێبکه‌ن ...
ئێستاش تا ئاشکردنی هه‌ندێ نهێنی تری قێزه‌وه‌نی ئه‌وانه‌ کۆتایی به‌م نووسینه‌ ده‌هێنم.


یوسفی به‌هرامی ناسراو به‌ (سیامه‌ند)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە