ئەڵمانیا دوێنی چەکی کۆکوژی بۆ لەناو بردنی کورد دروست کرد ئەمرۆ ژینگەی دەپاڕیزێت !!!

Wednesday, 14/07/2010, 12:00



ئەڵمانیا ئەو ووڵاتەیە کە کۆمپانیاکانی زۆرترین چەکی کۆکوژیان داوەتە رژێمی سەددام حوسەین و تەکنەکۆژیای سەربازی نوێیان داوەتە سەددام حوسەین و ئەویش لە دژی کورد بەکاری هێناو هەزاران گوندی بەو چەکانە وێران کردو هەزاران کەسی سڤیل و بێتاوان بوونە قوربانی ئەو چەکانەی کە ئەلمانیا پێشکی شێری بەردەکەوێت لە بەرهەم هێنانیانیاندا ، بێجگە لەوەی بەهۆی بەکار هێنانی ئەو چەکانەوە خەڵکی ناوچە کیمیاباران کراوەکان بەگشتی و هەڵەبجە بەتایبەتی دوچاری نەخۆشی درێژ خایەن بوونەتەوە بە جۆرێک سالانە ژمارەیەکی زۆر نەوەی کەم ئەندام دەێنە دونیاوە کە چی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەیتوانیوە بچوکترین هەڵوێست لەو بارەیەوە وەربگرێت و ئەو بابەتە لەبەرچاوی میدیاکان بوروژێنیت تاوەکوو حکومەتی ئەلمانیا هیج نەبێت ئاوڕێک لەو قوربانیانە بداتەوە کە بوونەتە قوربانی چەکە کۆکوژەکانی ئەو ووڵاتە .
بە پێچەوانەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەن کە تەنانەت میدیاکان و نوسەران ئەو بابەتە نەوورۆژێنن نەوەکوو ببێتە هۆی ئەوەی کە ئەڵمانیا زوویر بێت و کۆمپانیاکانی بکشێنێتەوە لەکووردستاندا کە پاش ئەوەی بەچەکە کۆکوژەکانی وێران کران لەلایەن سەددامەوە ئێستە هاتوە ئاوەدانی دەکاتەوە و داهاتەکەشی کەس نازانێت دەجێتە گیرفانی کێوە .
ئەوەی مایەی شەرمەزاریە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی وکوردستان ئەوەیە کە سەرەڕای ئەوەی کە ئەڵمانی زۆرترین چەکی کیمیایی بەسەددام فرۆشتوە کوردی پێ قەلاچۆ کراوە شوینی نیشتە جێبوونەکانیشی بەناوی گوندی ئەلمانیەوە ناوناوە !!
لەوەش سەیر تر ئەوەیە کە دەسەلاتدارانی کوردستان ساڵی پار پرۆژەیان داوەتە کۆمپانیایەکی ئەلمانی کە لەسەردەمی سەددام حوسەین دا چەکی کۆکوژی داوە بە ئێراق !!
کارڵ کۆڵب ئەو کۆمپانیایەیە کە لەسەردەمی سەددام حوسەیندا بەهەمان ناوەوە چەکی کۆکوژی داوە بە و ڕژێمە تاوەکوو کوردی پێ قەلاچۆ بکرێت کەچی ساڵی پار کارڵ کۆڵب یەکێک بوو لەو کۆمپانیایانەی کە گرێبەستی ئیمزا کردبوو بۆ دەرهێنانی نەوتی کوردستان بەڵام کەس نازانێت ئایا ئەو کۆمپانیایە چەند ملیار دۆلاری لەو گرێبەستانەدا دەست کەوت ؟
کەس نازانێت ئایا کۆمپانیای کارل کۆلب لەو چەکانەی کەلەهەڵەبجەدا بەکار هێنران پارەی زیاتری دەست کەوتوە یان لە و گریبەستە نەوتیانەدا ؟
شتێکی دیکە کەمایەی سەرسورمان و پیکەنینە ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە کە پاشماوەی تۆپبارانەکانی ئێران دەنێرن بۆ ئەلمانیا بۆ پشکنین تابزانن چی مادەیەکی ژەهراوی لەو تۆپ بارانەدا بەکار هاتوە ؟
لێرەدا چەند پرسیاریک ڕوبەڕوی حکومەتی هەریم دەبیتەوە ئەوانیش
یەکەم : گریمان ئەو تۆپبابانانەی ئێران مادەیی ژەهراویان تیدا بەکار هاتبوو حکومەتی هەریمی کوردستان دەتوانێت چی بکات ؟
لەتوانایدا نیە هێز بەکار بهێنێت و ئەو هێزەی کەهەیەتی تەنها بۆ ناوخۆی کوردستانەو شمولی دەرو دراوسێ ناکات !!
دوەەم: ئایا ئەگەر مادەی ژەهراوی تێدا بەکار هاتبوو بووبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەنیازن داوای یاسایی لەسەر ئێران تۆمار بکەن ؟
ئەی ئەگەر وایە بۆچ داوای یاساییان لەسەر ئەلمانیا تۆمار نەکرد کە نەوەکوو ژینگەی هەرێمی کوردستان بەڵکو هەزاران کەس بە هۆی کۆمپانیاکانی ئەلمانیاناوە ژیانیان لەدەست داو زۆربەی خەڵکی ناوچە کیمیابارانکراوەکان بەگشتی و بەتایبەتی هەلەبجە بۆ هەتا هەتایە بوونەتە قوربانی ئەگەر ئەڵمانیا بەتەنگ خەڵکی خەڵک و ژینگەی کوردستانەوەیە با قەرەبووی ئەو قوربانیانە بکاتەوە .
چەندین ساڵە دەسەلات دارانی ئێران و تورکیا تۆپبارانی هەرێمی کوردستان دەکەن تازە بەتازە دەڵاتدارانی کوردستان بیر لەوە دەکەنەوە کە بزانن ژینگەی هەریمی کوردستان بەو تۆپ بارانانە پیس نەبوە ؟
لەم جەند ساڵەی دواییدا دەڵەتی تورک بە بیانووی راوەدوونانی پەکەکەوە دیان جار تۆپبارانی کوردستانی کردوە و لە هێرشەکانیدا بۆ سەر پەکەکە چەند ساڵێک لەمەو بەر دەرکەوتبوو کە چەکی کۆکوژی بەکار هێناوە دژی گەریللاکانی پەکەکە و کەسیش هیچی نەووت ئەی ئەبیت جیاوازی جی بێت لە نێوان تورکیا و ئێراندا ؟
ئەی بۆچی پاسماوەی تۆپبارانەکانی ئێران دەنێردرێت بۆ پشکنین و پاشماوەی تۆپبارانەکانی تورکیا نانێرن ؟
پیم وایە لەبەر ئەوەی کە ئێران پەراوێز خراوە لەلایەن کۆمەلگەی نێو دەوڵەتیەوە و دەیانەوێت بیانویەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی کە هێرشی بکەنەسەر وە ئەلمانیاش یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە بە تودنی دژی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێرانە بۆیە پێدەچێت ئەنجامی تاقیکردنەوەکە بە شێوەیەک بێت کە ئێرانی پی تاوانبار بکرێت ئەگینا تۆپباران لەلایەن تورکیاوە بێت یان ئێران هەر تۆپبارانە بۆچی پشکنین بۆ تۆپبارانەکانی ئیران بکریت و بۆ تۆپبارانەکانی تورکیا نەکرێت ؟
خۆ تورکیا ئاوڕشێنی نەکردوە !!!
سەرچاوەکان ئەم لینکانەی خوارەوەن

http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=7494
http://halabja.info/Goran%20Adham/Companyai%20hawkari%20kar.html


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە