گواستنەوەى ئەفسەرە كوردەكانى لیواى 16 ى سوپای نوێى عێراق بەپیلان بووه.
Wednesday, 29/12/2010, 12:00
گواستنەوەى ئەفسەرە كوردەكانى لیواى 16 ى سوپای نوێى عێراق بەپیلانى كۆنە بەعسیەكان و كوردەكان بەكرێگیراوەكانى ناو وەزارەتى بەرگری و فرقەى چوار كە پەروەردەى دەستى بەعس بوون
لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراق لە ساڵى 2003 لە لایەن هێزى هاوپەیمانانەوە و لەناوبردنى دەسەڵاتى ڕژێمى بەعس و هەڵوەشانەوەى سوپاكەى كە خودى ێدام حسین فەرماندەى هێزەچەكدارەكانى ئەكرد , ئەو سوپایەى كە ئەنجامدەری پرۆسەى ئەنفال و كیمیا باران و كوشتنى هەزاران هاووڵاتى زوڵم لێكراو و بەش مەینەتى گەلانى عێراق و بە تایبەت گەلی كورد بوو .
دواتر هێزى هاوپەیمانان لە هەموو پارێزگاكانى عێراق دەستیان كرد بە دروست كردنی چەند بەتالیۆنێكى سەربازى كەلەلایەن سوپاى ئەمریكاوە مەشقیان پێدەكرا و كەل وپەلى سەربازى بۆ دابین ئەكرا و مووچەیان پێ ئەدرا , بەناوى I N G)) دواتر كرابە سوپاى نوێى عێراق لە بری بەتالیۆن تەشكیلەى لیوا وفرقە ڕێكخرا لیواى 16 یەكێك بوو لە و لیوایانە هەرچەندە سنوری چالاكى پارێزگاى سلێمانى بوو بەڵام بەزۆرى لە پارێزگاكان وەك كركوك , تكریت , بەغدادى پایتەخت و شار و شارۆچكەكانى وەك (سامرا , بەلەد , زلوعیە . ڕیاز . دوز , چیاى حەمرین)ئەركە سەربازیەكانى جێ بەجێ ئەكرد كەتوانیان گورزى كایگەر لە تیرۆرستان بوەشنن و هێزەكانیان لە بەریەك هەڵوەشێنن لەو ناوچانەدا .
پیك هاتەى ئەم لیوایە هەموویان كورد بوون ئەفسەرو سەربازەكانى پێش سوپاى عێراق پێشمەرگەى چەند فەرماندەییەكى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بوون لە سوپاى عێراقیش زۆر دڵسۆزانە و پێشمەرگە ئاسا هەرچى ئەركێیان پێ ئەسپێرا جێ بە جێان ئەكرد ,هەر بۆیە بووبووە جێگاى متمانەى هێزى هاوپەیمانان و دانیشتوانى ئەو ناوچانەى ئەركیان تیا جێبەجێ ئەكرد چەندین پرۆسەى هاوبەشیان لەگەڵ سوپاى ئەمریكا دژی تیرۆرستان و ئەو لایەنانەى حەزیان بە دیموكراتى وئاشتى و پێكەوە ژیانى گەلانى عێراق نە ئەكرد ئەنجام داوە , لەم پێناوەش دا چەند ئەفسەر و سەربازی لیواكە گیانى خۆیان كردە قوربان .
جگە لە كاری سەربازى بە هاوكاری تیمى ئەمریكیەكان دیاری و كۆمەكى حكومەت و گەلى ئەمریكایان دەگەیاندە قوتابخانەكان و بەسەر قوتابیان دا دابەشیان ئەكرد بۆ ئەوەى مندالانی عێراق ئەو ترس و دڵەڕاوكێى لە سوپاى بەعس هەیان بوو لای مندالان و گەلانى عێراق نەمێنێت , بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بێت ئێستا سوپای نوێ ى عێراق و سوپاى ئەمریكا بە پێچەوانەوە خزمەتیان دەكەن و بەچاوى ڕێزو خۆشەویستیەوە تەماشاى منداڵان و گەلانى عێراق دەكەن ئێستا ئەو لیوایە لە سەردەستى ئەو كۆنە بەعسیانەى لە ناو سوپادا كارئەكەن و بە هاوكارى پیاوەكانى تاڵەبانى وەك ێلاح مولانەى فەرماندەى فرقەى چوار و عوسمانى و هیوا ڕەشى خزمەت كاری عەرەب و توركمان تاجرەكەى ناو یەكێتى محمود سەنگاوى چەند كەسانێكى تر زیاتر لە نیوەى ئەفسەر و سەربازەكانى كراوە بە عەرەب و توركمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست