راگه‌یاندراوی ریکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان به بۆنه‌ی ئێعدامی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
جارێکی دیکه‌ش ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری ئێران، دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد، تاوان و جینایه‌تی خوڵقاند. به‌ره به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه 9 مای 2010 رۆڵه گیراوه‌کانی کورد، له ئه‌شکه‌نجه‌گای ئه‌وینی تاران، دوور له نیشتمان و زێدی خۆیان په‌تی سێداره‌یان خرایه مل. شیرین عه‌له‌م هوولی، فه‌رهاد وه‌كیلی،و فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و عه‌لی حه‌یده‌ریان ئه‌و چوار ئه‌ستێره‌یه‌ن که له‌و به‌یانه دا راخوشین. هه‌روه‌ها هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وان به‌رهه‌ڵستکارێکی خه‌ڵکی شیراز له دار درا.
سه‌رانی رێژیمی داگیرکه‌ری تاران و ده‌زگای بێدادیان، ده‌توانن بۆ ئێعدامی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌ر بیانوو و بوختانێک دابتاشن، به‌ڵام تاوانی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان کورد بوون و پابه‌ندی به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه.
ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه دا دژ به رۆڵه‌کانی کورد کرا، هه‌ر له جۆری ئه‌و تاوانانه‌یه که له‌م 30 ساڵه له لایه‌ن رێژیمی کۆماری ئیسلامی یه‌وه ده‌کرێ و ئه‌وه‌ش میراتێکه که له سه‌فه‌وییه‌کان و قاجاره‌کان و بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وییه‌وه بۆ رێژیمی "ولایت فقیه " ماوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌ر چه‌نده شه‌هید کرانی ئه‌و پۆله له رۆڵه‌کانی ئه‌م نیشتمانه، داخێکی گرانی له سه‌ر دڵی ئێمه و هه‌موو هاونیشتمانانیان داناوه، به‌و حاڵه‌شه‌وه، سه‌رانی تاوانباری کۆماری ئیسلامی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه که بۆ پێشینیانیان مایه‌وه. کورد نه‌ته‌وه‌ی راهاتوو به خه‌بات و قوربانیدان و کۆڵنه‌دانه. دڵنیاین،ئه‌م غه‌در و تاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، ده‌ر حه‌ق به خوشک و برا دیله‌کانمان، زه‌روره‌ت و ئیراده‌ی راماڵینی داگیرکه‌ر و ئه‌ستاندنی ئازادیی و دامه‌زراندنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی به هیزتر و به‌ر فراوانتر ده‌کا.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان، له سێداره‌دانی خوشک و برا به‌ند کراوه‌کانمان به توندی مه‌حکوم ده‌کا. سه‌ره‌خۆشی له دایکانی جه‌رگ سووتاوی نیشتمان و دایکی ئه‌و ئازادیخوازه شیرازییه ده‌کا. هاوکات داوا له کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به گشتی: تاکه‌کان، ده‌وڵه‌تان، رێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان، رێکخراوه هه‌رێمایه‌تیه‌کان و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی به‌رگریکه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کا، له حاست کوشتاری رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هه‌ڵوێستی ئینسانی و شه‌ڕافه‌تمه‌ندانه بگرن و رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی هه‌موو به‌ند کراوانی سیاسی بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه و یارمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد بده‌ن بۆ رزگاریی یه‌کجاریی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژیمه داگیرکه‌ر و تووتالیتێر و دیکتاتۆره‌کان.
سڵاو له شه‌هیدانی تازه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان
21 گوڵانی 2710
11 مای 2010
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست