ئەنفالچیەكان لاى سه‌دام حسێن پێگەیان باشتر بوو یان لاى مسعود بارزانى؟

Thursday, 08/09/2011, 12:00



هەموومان ئەزانین سەرۆك جاشەكان لاى جەلال تاڵەبانى و مسعود بارزانى داڵدە دراون و پاسەوانیان دراوەتێ و ئەیان پارێزن لە جێگاى ئەوەى بیاندەن بە دادگا
بەڵام لەمە كارەسات تر ئەمەیە ئەم پێگەیەى
مسعود بارزانى داویەتى بەو سەرۆك جاشانەى ئەنفالیان كردووە زۆر باشتر و زۆر زیاترە لەوەى سه‌دام حسێن پێى دابوون
بۆ نمونە ئەنوەر بەگى بێتواتە ێدام حسێن یەك فەوجى پێ دابوون بەڵام مسعود بارزانى لیوایەكى پێ داون و كورێكى لە پاراستن پلەى باڵاى دراوەتێ وە دە ملیۆن دۆلاری داوە بە نەوزادى كورى گەورەى ئەنوەر بەگ كە ئەویش وەك باوكى دەستى هەبوە لە ئەنفال و داواكراوە لە لایەن دادگاى باڵاى عێراقى وە بەر لەوەى خانوو بۆ شەهیدێكیش بكرێت مسعود بارزانى كۆشكێكى بۆ درووست كردن وە لە چوار دەورى كۆشكەكە دوو سەد خانووى بۆ جاشە دڵسۆزەكانیان درووست كرد كە ێدام یەك خانووشى نەدا بە جاشەكانیان
خەڵكى هەولێر هەموو رۆزَێك لە سەر رێگاى كەسنەزان ئەمە ئەبینێت وە لە شاوێسیش كۆشك و سەنسەنەتى ماڵى شێمەى هاروون وە لە رێگاى هەولێر_كۆیە كۆشكە بەرزەكەى عادل ئەبوو شوارب كە هەموویان بە دەیان پاسەوانیان لە پێش ماڵدایە وە چەندەهاى تریش لە هەولێر و دهۆك.
ئەمە ئیهانەیە بە شەهید بە ئەنفال بە هەرچى كوردى دڵسۆزە بەڵام دڵنیام گەلى كورد تا سەر لەم كارەساتە بێدەنگ نابێت


 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە