کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوە بوودەڵەكەى فە لەكەددین كاكەیی خڵەفاو.. جەنابت عەفوت فەرموو و شەكرت شكاند

Saturday, 26/09/2009, 12:00


 زاخۆ
یەكێك لە نەخوێندەوارەكانی سەربە نارۆشەنبیری پارتی دیموكراتی كوردستان فەلەكەددین كاكەیی خەڵفاو لە ژێر ناوی كارمەندێكی رۆژنامەى التاخی وتارێكی بێ ئەدەبانەى دەرهەق بە سەرنووسەری ئەو رۆژنامەیە (د. بددرخان سندی) بڵاوكردووتەوە، كە كتومت تەعبیر لە دەروونی نەخۆشى مامۆستاى ئەكات، زۆر جنێوو قسەى بازارى ئاراستەى دكتۆر بدرخان كردووەو تۆمەتی نارەواى خستووتە پاڵ هەر بۆناوزراندن ولەكەداركردنی خەڵكانی رۆشنبیرو دڵسۆز ، تەنیا بۆشاردنەوەى فەشەڵ هێنانی كاكەیى لە سەرنووسەریی رۆژنامەى(التاخی)و لە هەموو ئەو ئەركانەى پێی سپێردراوە هەر لە ساڵى 1975ەوە تا دەگاتە ئەمرۆ.
خاوەنی ئەم نووسینە پر لە كینەیە نەك هەركۆڵەوارو دزو پیاوخراپە و پێوەندی راستەو خۆی بە فەلەكەددینی دەروون نەخۆش هەیە، بگرە هەر شەرم وپەڵەیە بە نێوچەوانی رۆژنامەگەریی كوردی و تەنیا بەهرەكەی لەوەدایە كە پیاوی فەلەكەددینی نارۆشنبیرو نەخۆشە، ئەگینا ئەوەى بەهرەیە رێی پێ نابا و تەنیا دست لەسەر سنگ فەرمانی ئەو فاشیلە لە گەڵ چەند بوودەڵەیەكی چەشنی خۆى فەرمان جێ بە جێ دەكەن و لەپاڵ ئەو دڵسۆزیەیاندا بوونەتە خاوەن پارەو خانوو ئۆتۆمبیل و وەزیفە و پلەى باشیان لە دەسەڵاتی پارتی پێ براوە.
خاوەنی ئەو نووسینە بێ ئەدەبە لەبیرى چوو مامۆستاكەى كە رۆژنامەى (التاخی) لە بەغدا دەركرد, مانگانە بە سەفتە دۆلاری لە نیچیروان بارزانی وەرئەگرت لەكاتێكدا كە كارمەندانی راگەیاندنی پارتی سواڵیان دەكرد و سێ مانگ جارێك مووچەیان پێ دەدرا؟
لە بیرى چوو كە خۆی و ئاغاكەی سەر بە هیچ دەزگاى پارتی نەبوون و راستەو خۆ دۆلاریان لە سەروو بۆ ئەهات و ئەوەى حیسابە نەك هەر بۆ مەكتەبی راگەیاندنی سەرۆ قادرو كاروان ئاكرەیی نەئەكرد، بەڵكو بە ربەى مەكتەبی سیاسیشتان نە دە پێوا؟
ئێستا هاتووى جنێو بە دكتۆر بەدرخان ئەدەى، كە ویستیان فە شەلی پێ بهێنن بەوەى كە یەكسەر بە فەرمانی فەلەكەددین بەغداتان جێ هێشت بۆ ئەوەى بە ئاغاكانتان بڵێن (لەو ئاغایانە جەنابی بەدران حەبیبە كە كێشەى لە گەڵ دكتۆر بەدرخان هەیەو دەست درێژى كردووتە سەر) ئەم كابرایە شایستەى ئەو جێیە نیو و ئەبێ لە سەر فەلەكەددین و چلكاوخۆرەكانی تاپۆ بێ!!!
باسی موخلیس خۆشناو دەكەى كە ئامادەنەبووە لەگەڵ (كۆنە بەعسییەكی پیاوى عودەى كاربكا)!!ماشاڵلا چ زاتێكی موبارەكە !! رۆڵە گیان ئەگەر فەلەكەددین نەبوایە كەس ئەم بارگیرەى بە دەرگەوانیش قەبوول نەبوو ، نەخاسمە بكرێتە سكرتێری نووسین.كەسێكی وا چۆن پەنجە لە پەنجەى دكتۆر بەدرخان ئەدات و چۆن لەرووى دێ لە حزووری بوەستێ؟
باسی دكتور فوئاد حەمە خورشیدی گومانلێكراو دەكەى كە نەخۆشی دەروونی و جاسووسی چەند سەرەیەو لە دەورانی (رەئیسی قائید) تەراتێنی لەبەغدا دەكردو رووى رەشی رژێمی ماكیاج دەكرد..
(التاخی) تان خستە ژێر رەحمەتی سەرۆقادرو رزگار ئاكرەیی و نەسریەتان لێ برێ و كەم كردەووە كەچی باسی تیراژو چەند هەزار دانەى چاپكراو دەكەى!!
بەڵێ جەنابت شەكرت شكاندو عەفووت فەرموو نەك دكتۆر بەدرخان..
ئێوەى شەرم بە نێوچەوانی حزبی بنەماڵە، تەنها شتێك دەزانن بەوەى بەخەڵكی دڵسۆزو بەشەرەف بڵێن بەعسی!! كە چى رابردووى خۆتان بریەتی لە شەرمەزاری..
چاكت دەناسم و ئەگەر واز لەم بێ رەوشتیە نەهێنێ ناچار ئەوەى ژێر بەرە دەینمە سەر بەرە.
تفوو لەم زەمانەى كە ئێوە زمانتان دەگەرێ وقسە بە خەڵك ئەلێن!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە