خزمایەتى و حزبایەتى
Saturday, 05/01/2013, 12:00
چەمكى حزبایەتى یەكێكە لە چەمكە پیرۆزەكان بەلاى منەوە چونكە دەتوانرێت لەو رێگەیەوە بە ئامانج بگەیت جا ئامانجى نیشتیمانى بێت یاخود ئاینى بێت یاخود كەسى ، وە لەرێگەى حزبایەتیەوە كۆمەڵێك بیرو بۆچوونى جیاواز لە یەك بازنەدا كۆدەبنەوە بە هەموویانەوە دەتوانرێت چارەیەك بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە، لە ساڵانى رابردووشدا ئەم هەستە لاى تاكى كوردى گرنگیەكى زۆرى هەبوو بەتایبەتى لە كۆتاییەكانى سەدەى ڕابردوو، هەركەس كورێك یان خزمێكى دەبوو بە پێشمەرگە یاخود لایەنگرى حزبێكى كوردى بە عەلمانى و ئیسلامیەوە خزمان و هاوریانى شانازییان پێوە دەكرد، هۆكارى ئەو شانازیەش ئەوە بوو كە لەرێگەى ئەو حزبایەتیەوە دەتوانرا خزمەتێك بكرێت، جا گەر ئەو حزبەى كەتێدابوو عەلمانى بێت بە ئامانجى هەستى نەتەوایەتى و یەكپارچەى كوردستان كۆمەڵێك خەڵك شوێنیان دەكەوتن وە ئیسلامیەكانیش بە هەمان شێوە بەلام ئەمان ئامانجێكى تریش یان هەبوو جگە لەوانەى سەرەوە كە ئەویش دینیە، تا ئێر شتێكى ئاساییە بەلام ئەوەى من دەمەوێت زیاتر لەسەرى بدوێم دووركەوتنەوەى خەڵكە لەم حیزبانە یان شەرم كردنى خەڵك لە بە ئەندامبوونى ئەو حزبانە بە ئیسلامیەو عەلمانیەوە من هۆكارەكەى دەگێرمەوە بۆ چەند هۆكارەیەك كە بە كورتى دەمەوێت باسیان بكەم .
نەمانى هەستى نەتەوایەتى لەلایەن سەركردە كانەوە بەگشتى هەوڵدان بۆ خۆ دەوڵەمەندكردن وە دەوڵەمەندبوونیشیان هەموومان پێشتر كەسایەتى سەركردە كانمان ناسیوە كەچۆن بوون ئێستا چۆنن ، هەروەها هۆكارێكى ترى ساردبوونەوەى خەڵك لەم حزبانە بەئیسلامى و عەلمانى وقۆرخ كردنى دەسەڵاتە لە لایەن كۆمەڵە كەسانێكەوە یاخود لەلایەن كەسێكەوە لەسەرەتاى دروست بوونی ئەو حزبەوە تا نەمانى ئەمە پێویست بەنمونە ناكات لەسەرجەم حزبەكانى ئەم هەرێمەدا هەیە لە ئەو پەڕى ئیسلامى بۆ ئەو پەڕى چەپ ، لەكاتێكدا لە وڵاتێكى دیموكراسیدا دەبێت ماوەى سەرۆكایەتى چوار تا هەشت ساڵ بێت، بەڵام لاى ئێمە هەندێك لە سەرۆكەكان چل ساڵیان تێپەڕاندووە، هەروەها هۆكارێكى تر بوونى خزم خزمایەتى لە نێو حزبەكان بە دڵنیایەوە دەیڵیم یەك حزب نیە لەم كوردستانە خزمایەتى تێدانەبێت گەر دەڵێن واش نێە نموونە بۆ سەرجەمیان دەهێنمەوە هەر لە حزبى دەسەڵاتەوە بیگرە كە پارتیە سەرۆك و جێگرەكى و ژمارەیەك لە ئەندامانى سەركردایەتى ئەو حزبە لەیەك بنەمالن، جگەلەمەش زۆریكى تر لە پۆستە سیادیەكانى حكومەتى هەرێم بە دەست ئەم بنەماڵەوەیە، هەروەها یەكیتیش زۆربەى دەسەڵاتەكان لە نێوان مام جەلال و هیرۆى ژنى كە ئەندامى مەكتەبى سیاسى و بەرپرسى گەورەترین مەڵبەندى یەكیتیە وە قوبادى كوڕى كەتەمەنى لە چل ساڵ تێ پەرى نەكردووە وەزیر، هەروەها بزووتنەوەى گۆڕان كە گەورەترین لایەنى ئۆپۆزسیۆنە لە سەرتاى دامەزراندنیەوە گەلێك ئیدیعاى كرد بەڵام گەر بە وردى چاوێك بە پۆستەكانى ئەو حزبەدا بخشێنینەوە زۆرى كەم نیە لەو دوو پارتەى كە لەسەرەوە باسم كرد هێشتا نەگەیشتونەتە دەسەڵات كوڕى رێكخەرى حزبەكە سەرپەرشتى وەفد دەكات لەكاتێكدا چەندین كەسى بە توانا لە و حزبەدا هەیە، هەرچى لایەنە ئیسلامیەكانیش بە دوور نین لەم خزمایەتیە نمونەش بزووتنەوەیە كەچوار كەسی مالێك ئەندامى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى ئەو حزبەن وە كۆمەڵ و یەكگرتووش بە ڕادەى خۆیان ئەم خزمایەتیان تێدایە گەر خزمایەتى لەماندا زیاتر نەبێت كەمتر نیە،
جابۆیە تاكى كوردى بە شێوەیەك حزباتى لە بەرچاو كەوتووە تا رادەیەك نەفرت لە داهاتوو دەكات چونكە بە هۆى حزبایەتیەوە كۆمەڵە كەسانێك خۆیان و بنەماڵەیان گەیاندە ئەو پەڕى دەوڵەمەندى و خۆشگوزەرانى ، كۆمەلێكى تریش بە هۆى حزبایەتیەوە لەناوچوون بەتایبەتى ئەو انەى كە كە لە بەرپرسەكانەوە دوورن یاخود كۆمەڵە شتێكیان پى قبوڵ ناكرێت و دەیانەوێت سەربەزانە بژین، بۆیە لیرەوە داوا لەبەرپرسان دەكەم چیتر واز لە ناشیرین كردن چەمكى حزبایەتى بهێنن مانا جوانەكەى بگێرنەوە بۆ كۆمەڵگە كە خزمەتكردنە لە هەموو بوارەكاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست