کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
ساڵی ٢٠٠٩ بزوتنەوەی گٶڕان وەک هێزێکی ئۆپۆزیسێٶنی جەماوەریی ناحیزبیی لە لایەن نەوشیروان مستەفاوە راگەیەنراو، توانی گشت دەنگە ناڕەزاییەکانی شهقامی کوردیدا لە خۆی کۆبکاتەوە،،بەم جۆرە گۆڕان بو بە سەرچاوە و سومبولی یەکەم هێزیی ئۆپۆزیسێٶن ، نەک لە کوردوستاندا، بەڵکو لە سەرتاسەری عێراقیشدا دەنگی دایەوە......