گٶڕانخوازانی بزوتنەوەی گۆڕان چاوەڕوانی چاکسازیی ناو گٶڕانن
Thursday, 07/03/2013, 12:00
ساڵی ٢٠٠٩ بزوتنەوەی گٶڕان وەک هێزێکی ئۆپۆزیسێٶنی جەماوەریی ناحیزبیی لە لایەن نەوشیروان مستەفاوە راگەیەنراو، توانی گشت دەنگە ناڕەزاییەکانی شهقامی کوردیدا لە خۆی کۆبکاتەوە،،بەم جۆرە گۆڕان بو بە سەرچاوە و سومبولی یەکەم هێزیی ئۆپۆزیسێٶن ، نەک لە کوردوستاندا، بەڵکو لە سەرتاسەری عێراقیشدا دەنگی دایەوە...
هەر لە دوای دروستبونی بزوتنەوەی گٶڕان ، ئیتر هێزە ئیسلامیەکانی کوردستان هەستیان بە مەترسیی کرد لە ئایندەی ئەم هێزە،کە وەک بزوتنەوەیەکی هەمەرەنگە لە شێوەی مۆزایکێکی نێۆدا ،بۆ یەکەمجار سەرکەوتنیان بەدەستهێنا،،، بۆیە بەپەلە ئەوانیش کەوتنە خۆیان و ئۆپۆزیسێٶنی خۆیان راگەیاند، ئەمە لە کاتێکدا کە دوو هێزە ئیسلامیە بەشێک بوون لە دەسەڵات ، چونکە پێش سەرهەڵدانی بزوتنەوەی گٶڕان، هێچکام لەو دوو هێزە زات وجورئەتی ئەوەیان نەبوو باس لە گٶڕانکاری ،یاخود چاکسازی بکەن.
بێگومان راگەیاندنی ئۆپۆزیسێۆن لە سایەی دەسەڵاتێکی حیزبنی نیمچە ستالینیەکدا، بۆ نەوشیروان مسەتەفا وەک لاپەرەیەکی پرشنگدار لە مێژوی ئەو پیاوەدا تۆمارکرا، کەس ناتوانی نکولی لەوە بکات کە نەوشیروان دەیەوێت گۆڕانکاری تەواو لە سیستمی دەسەڵاتی سیاسی و و حوکمڕانی کوردستاندا بکات، بۆ کۆتایهێنان بە سەردەمی حیزبی قاید و و حوکمی بنەماڵەکان.
زۆر بەداخەوە کە لە ئیستادا گٶرانخوازان بە تەواوی هەستیان بە کارە تاکڕەویەکانی کاک نەوشیروان کردوە، خۆ ئەگەر ئەم رەخنە راستەوخۆ ئاراستەی خودی نەوشیروان مستەفا بکرێت ، لە خۆی بپرسین : دەڵێت (ئەم شێوازی کارکردنەی) من ، کورتترین و، بەهێزترین رێگایە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بزوتنەوەی گٶڕان.....
لە ئیستادا بارودۆخی ناو گۆڕان چۆنە؟
لە ئێستادا گۆڕان وەک هەرەمێکی سێلایی لە گۆڕەپانەکەدا بەردەوامە،هەرسێلاکەی ئەم هەرەمە لەچاوەڕوانی ئەوەدان،کە بزانن کاپتنەکەی گٶڕان ئەم پاپۆڕە بەرەو چ کەنارێک ئاراستەدەکات، بۆ ئەوەی گشت کەشتیە بچوکەکان بەدوای ئەودا بەهەمان ئاراستە بەڕێکەون:
*لای یەکەمی هەرەمەکەی گٶڕان : لەو بەڕێزانە پێکهاتوە، کە هەمیشە گێۆڕایەڵی فەرمان وبڕیارەکانی کاک نەوشیروانن،پێدەچێت کە هۆکاری سەرکی گێۆڕایەڵی ئەو بەڕێزانە بۆ نەوشیروان مستەفا لایەنە (عاتفیەکە)بێت ،بەبێ بیرکردنەوە لە بەرژەوەندی باڵای بزوتنەوەکەو، داهاتوی گٶڕان،ئەمەش باسێکی دورودرێژی دەوێت... لە گەڵ رێزمان بۆ هەمویان...
*لای دووهەمی هەرەمەکەی گۆڕان: ئەو بەڕێزانەن کە لە بڕیارو فەرمانەکانی نەوشیروان مستەفا ناڕازین و، ئەو بڕیارانەیان پێهەزم ناکرێت، جا ئەو بەڕێزانەش ، چ برادەرانی ناو یەکێتی جارانبن،،یاخود خەڵکانێک کە هەڵگریی بیروبۆچونی خۆیانن...
*لای سێهەمی هەرەمەکەی گۆڕان،ئەو جەماوەرە بەرفرەوانەی چینەکانی روناکبیر و نوسەر و هەڵگری بڕونامەو...تاد. ئەم بەڕێزانە زۆرینەی ناو بزوتنەوەی گٶڕانن، وەک بێلایەن لە نێوان(رازی و نارازیدا)، چاودێری بارودۆخەکەی ناو گٶڕان دەکەن بزانن بەرەو کێۆ دەڕوات،،ئەمان پێیان وایە دەبیت پەلە نەکرێت لە بڕیارەکاندا ، باردۆخە ئاڵۆزنەکرێت... چاوەڕوانی بارودۆخی ناو گۆڕان دەکەن ، زۆربەیان ئەو گەنجانەن، کە باوەڕیان بە شۆڕشگێڕی روناکبیری هاوچەرخی و،شٶڕشی کۆمەڵگای مەدەەنی هەیە...
کەواتە ٤٠%ی گۆڕانخوازان شانبەشانی نەوشیروان مستەفا کاردەکەن...
٦٠%ی گۆرانخوازان لە چاوەڕوانی ئەوەدان بزانن کەشتیەکە لە چ کەنارێکدا جێگیر دەبیت، چاودێری وەعەکەدەکەن....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست