ئەو گەنجەی وێنە ڤیدیۆکەی دونیای ھەژاند کە تێیدا بەفشارێکی زۆر پێلاوی مەسئولێک ماچ دەکات
Tuesday, 29/03/2011, 12:00
ستاندەر: ئاژانسەکان
ئەو گەنجەی وێنە ڤیدیۆکەی دونیای ھەژاند کە تێیدا بەفشارێکی زۆر پێلاویئەو گەنجەی وێنە ڤیدیۆیەکەی لەلایەن سایتی ستاندەرەوە بڵاوکرایەوەو بە ئیمەیڵیش بۆ زۆرێک لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانمان نار ئێستا گەنجە وێنەی خۆی دەرخستووە کەسوکاری گەنجەکەش سکالایان تمار کردووەو گەر وەلام نەدرێنەوە ئەوا پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی عێڕاق و نێودەولی دەبەن.
کەسوکاری ئەو گەنجەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئەشکەنجە دەدرێ و ناچاردەکرێ پێڵاوی کەسێک ماچ بکات، دەڵێن لەلایەن ئاسایشەوە سکاڵایان تۆمار کردووەو ئەگەر وەڵامنەدرێنەوە پەنا بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەبەن، ئەگەر ئەویش وەڵامیان نەداتەوە لە بەغدا سکاڵا تۆمار دەکەن.
ئەو گەنجەی لەو گرتە ڤیدیۆییە ئەشکەنجە دەدرێ، ناوی (ئاوارە عەبدوڵڵا)یە و لەدایکبووی ١٩٩٠ە، دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوێسەو خێزاندارە و، کاری کڕین و فرۆشتنی فەرش و مافوور دەکات. بەپێی قسەی کەسوکاری ئاوارە ئەوەی ئەشکەنجەی دەدات، مولازمێکی پێشمەرگەیە لە فەرماندەیی ھەولێر بە ناوی (ئـ). ئەو رووداوەش لە مانگی رەمەزانی رابردوو روویداوەو بە ١٠ کەس لە ئاوارەیان داوە.
ھیوا رەحیم، کە مێردی خوشکی ئاوارەیە، لە لێدوانێکدا رەتیکردەوە کە ئاوارە چەکی دزیبێ وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکە ئەو مولازمە دەڵێت چەکی دزیوە، ھیوا گوتی ئاوارە لەگەڵ دوو ھاوڕێی خۆی بووەو لە پشت بازگەی شاوێس لەگەڵ ئۆتۆمبێلی ئەو مولازمە پێشبڕکێیان کردووە، دواتر بەشەڕ ھاتوون و مولازمەکە لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوەو دەستی بۆ چەکەکەی بردووە، بەڵام ئاوارەو دوو کەسەکەی دیکە خێرا چەکیان کردووە.
ھیوا گوتیشی ئەو مولازمە داوای چەکەکەی کردووەو چەکەکەیان بۆ بردووەتەوە، بەڵام دواتر ئاوارەو دوو گەنجەکەی دیکەی ئەشکەنجە داوەو پێڵاوی پێ ماچ کردوون دوو گەنجەکەی دیکە پێش ئاوارە بە ھەمانشێوە ئەشکەنجەدراون و ناچارکراون قۆندەرەی ئەو مولازمە ماچ بکەن، ھەروەھا وێنەشیان گیراوە، بەڵام تائێستا بڵاونەکراوەتەوە.
جێگەی باسە زۆرێک لە نووسەران و ڕۆشنبیران وتارییان لەسەر ئەو ڤیدیۆییە تراژیدیە بڵاوکردەوە لەوانە نووسەر و ڕوناکبیر ڕێبوار سیوەیلی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەلی حسن مەجیدیش تاوانی ھاوشێوەی ئەو مەسئولەی ئەنجامنەداوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست