بۆ كوڕەكانى عەوڵا، بۆ قەڵەم تیژەكانى شەڕ
Sunday, 30/08/2009, 12:00
شۆڕش
بۆ ئەوەى سەر لە خوێنەر نەشێوێنم پێش هەر شتێك كوڕەكانى عەوڵایان پێ ئەناسێنم، ئەوانیش (جەمال و ستران و عەدالەت) ن، ئەمانە سێكوچكەى سەرەتانى رۆشبیرى كوردین و باڵاترین نمونە بۆ كەسێتییان سەرۆ قادرە، واتە ئەمانە سەرۆ قادرەكانى یەكێتین، هیچ كەسێك بە بینینیان و گوێگرتن لێیان خۆشحاڵ نابێت تەنانەت ژنەكانى خۆشیان. چونكە ئەوەندە درۆ و ماستاویان بۆ گەورەكانى خۆیان كردوە ، كە رۆژ لەدواى رۆژ هەست بە بێنرخى خۆیان ئەكەن و گەورەكانیشیان وەك داشى دامە بەكارییان ئەهێنن. لەخوارەوە كەمێك لە رابردو و ئیستای ئەو سێ كوڕە زۆڵەى عەوڵا بڵاو ئەكەینەوە:
جەماڵ عەوڵا : كەسێتى جەماڵ رێك هاوشێوەى محەمەد سەعید سەحافە، سەدامى ئەم عومەر فەتاحە و مەسدەرى رزق و رۆزیشى هەر ئەوەیە كە هەمیشە بچوك و بودەڵەى گەورەكەیەتى و هەمیشە بەوە شاگەشكە ئەبێت، پیاوى یەكیك بێت و لە سێبەرى كەسێكى قێزەوندا بژێت. جەماڵ عەوڵا یەكێكە لە قەڵەمە بە بڕشتەكانى شەڕى ناوخۆ و ناتوانرێت كە باس لە شەڕى ناوخۆ و قەڵەمەكانى بكرێت ئەم كوڕەى عەوڵاى لێلابدەى، ئەم نەخۆشە لەو كاتەى كرایە تڕەبێژى حكومەتە گەندەڵەكەى كوردستان، لەو كاتەوە خەڵك باش لە شەخسیەت و ماهییەتى بونى ئەو پۆخڵە تێگەشتوە. لەهەر شوێنێكدا ئەم قسەى كربێت و بۆ خەڵك دوا بێت، ئەوا هەموو كەسێك بە قسەكانى ئیستیفزاز بوە، وایلیهاتوە كە بە دەهۆڵ كوتەكەى دەسەڵات ناویدەركردوە . عومەر فەتاح هەمیشە دەستى لە سەر پشتى ئەم جەماڵەیە بۆ ئەوەى گەندەڵییەكانى خۆى بەم كەسە بشارێتەوە و تەمویلى گۆڤارێكى بۆ دەكات بە ناوى (بەڵگە) كە پڕە لە هەوڵدان بۆ ناشیرین كردنى بزوتنەوەى گۆڕان، بەڵام وەك نەبەز گۆران ئەڵێت (شانسى نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەى گۆڕان ئەو كاتە كرایەوە كە كەسانى ناشیرین و بیزراوى وەك كوڕەكانى عەوڵا قسە لەسەر گۆران و نەوشیروان ئەكەن....).
ستران عەوڵا: (یاخوا مام جەلال ببى وە بەراز وا نەت هێشت كوێخا بگا وە مەراز) ئەو رۆژەى كە ستران لە ژێر سایەیى رژێمەكەى خۆیدا خەریكى خوێندن بوو، ستڕان كوڕى عەوڵا سەرەتاى یەكتر ناسینى لەگەڵ دختۆر بەرهەمدا بۆ ئەو كاتە ئەگەڕێتەوە، كە دختۆر لە بەغداى سەردەمى بەعسدا خەریكى جاش جاشێن بون، ئیتر لەو كاتەوە سۆز و عەتف و حەنانیان بۆ یەكترى لە سایەى كاكە سەدامدا جوڵا، كاتێك دختۆر بەرهەم لە رێگەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رەوانەى خوێندن كرا و هاوڕێكانیشى لە سێدارەدران، بە پێى هەندێ سەرچاوە ئەو دختۆر بەرهەمە جاسوسى بە سەرەوە كردوون, لە پێناو ئەوەى لاى رژێم خۆشەویست بێ و بینێرن بۆ خاریج بۆ خوێندن.
بەهەر حاڵ پێویستە خوێنەر ئەوە بزانێ ئەوەى وایكرد دختۆر و ستران وەك مەنجەڵ و سەرى مەنجەڵەكەیان لێبێت، ئەوەیە كە هەردوكیان دوو خائین و پیاوى بەعس بوون، سەنگەرى خیانەتکردن لە نەتەوە، ئهم دوانهی كرده كەر و خۆڵەمێشى یەكتر.
ستڕان ئەمڕۆ یەكە پیاوى دختۆر بەرهەمه، تەنانەت خۆم گوێم لێبوە ستڕان لەهەندێ جێگا وتویەتى تاڵەبانى سەرەتانى گەشەكردنى یەكێتییە و ناهێڵێت دختۆرەكەى گەورەم ئیشى خۆى بكات، ئەویش لە رێگەى هیرۆى ژنییەوە.
مێژوى ستران پڕە لە پیس و پۆخڵى و بە هەركەسێكدا هەڵبدا ئەوا سەرى ئەكا بەقوڕا رێك وەك بومى بەیانیان چۆن سەرى یەكێتى لە سایەى ستران و هاوشێوەكانى دا چوو بە قوڕا.
لەهەموى خۆشتر ئەوەیە ئەو سترانە جاشزادەیە، دژى عوسمان بانیمارانىیه كە چەند برایەكى بونەتە قوربانى نەتەوە و یەكێتى شت ئەنووسێت و شەكر ئەشكێنێت.
عەداڵەت عەوڵا: لەگەرمیان لە سایەى سەرى سەدامدا ژیاوە و خێزانەكەشى لە نمونەى ئەو كەسانەیە كە زیانێكى زۆرى لە مەوزوعى ژنان داوە لە گەرمیان. ئەم عهدالهته ناعهداڵەتە بۆ سەیارەیەكى پرادۆ، خیشى كرد و هەر زوو تاڵەبانى سەرەتانەكەى شۆڕشى كورد و داهێنەرەكەى جاشێتى دەستى گرتەوە و فەرعێکى لە دەزگا جاسوسییەكەى (زانیارى) بە ناوى (واڵا) بۆ كردەوە، دەمیشى چەوركرد بە 4 دەفتەر دۆلار. عەدالەت تاكو لە باوەشى ئازاد علوچ بوو هەفتەى جار دوو جار شتى بەناوى (چاودێرێك)ەوە لەسەر بزوتنەوەى گۆڕان دەنووسى، بەڵام كە بۆ سەیارەكە هەڵیتیزان، ئیتر مەكتەبى اعلامى جێهێشت، یەكسەر تاڵەبانى و دختۆر بەرهەم هەستیان كرد ئەم بەردە هەر بۆ ناو ئێستاى یەكیتى سەنگینە و بەو جۆرە كەسانە ئەتوانن پیس و پۆخڵى خۆیان ئیدامە پێبدەن، دەستیان خستە سەرشانى خۆى و خێزانەكەى، ئەو فەرعەى دەزگاى زانیارییان بۆ كردەوە و سەرانى دەزگاكەشیان راسپاردوە هەرچى نهێنییەك هەیە بدرێتە هەردوو گۆڤارى (بەڵگە و واڵا).
لە كۆتاییدا ماوەتەوە بڵێین كوڕەكانى عەوڵا ئەگەرچى كورى یەك عەوڵا نین و هەریەكەیان لە شارێكەوە هاتوون، بەڵام خیانەتى نیشتمانى - خێزانى و جاسوسى و ماستاوكردن، بچوكى كردوونهتهوه و هەلپەرستى لەناو یەكێتى دا كردونیەتییە برا بەڵام چۆن برایەك؟
برا ئەمان برا، كە ئەم سێ كوڕەى عەوڵا بۆ دەقەیەكیش ناتوانن پێكەوە بن و زۆر رقیان لە یەكتریشە، رێك خوا بە جاش زادەیى بۆ ئەو وەزعەى ئێستاى یەكێتى دروستى كردون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست