كەریم شەریف قەرەچەتانى و سەتەلایتى گەلى كوردستان
Sunday, 22/05/2011, 12:00
كەریم شەریف یەكێكە لەو كەسایەتییانەى كە وەك واعیزێك پەیڤ و وتارى دەروونى و كۆمەڵایەتى پێشكەش دەكات، ئەز بەش بە حاڵى خۆم تا لە تەلەفزیۆنى پەروەردەییەوە وتارەكانى پەخشدەكرد گوێكرێكى باشو بەردەوامى بووم.
لە ئێستاشدا مێش میوانى ئەم پیاوە نیەو وەك ئەوەى نە باى دى بێ و نە باران لە سەر هەمان ڕیتم لەو شاشەیەوە كە ئەو باسى دەروندروستى لێدەكات لە كاتى قسەكانى ئەودا لە تووڵى "نها"دا زۆر ناتەندروستانە دەروونى تاكەكانى كورد دەشوێنێ، بێئەوەى نققەى لێوە بێت. بەڕێزى دەزانێت كە كار گەیشۆتە ئەوەى كە بەشێكى كارمەندانى كەناڵەكە هەڵوێست وەربگرن و تەنانەت خودى بەڕێوەبەرى كەناڵەكەش دەستى لەكاركێشاوەتەوە.
ئێمە دەزانین واتاى ئەوە نییە كە بەڕێزى لەو شاشەیەوە قسە دەكات سەر بە دەسەڵات بێت، بەڵام دەبێت باش بزانێت بینەرى ئەوكەناڵە كێرفى دابەزیوە و چاویان بەرایی ناهێنێت سەیرى ناوبراوى لێوەبكەین. وەك ڕۆژانە زۆر پەیوەندى تەلەفوونیم بۆ دێت و دەڵێت: ئەرێ ئەگەر ئەو پیاوە دەناسیت شتێكى خێر بده بە گوێیدا؟
كەریم شەریف دەبێت ڕاستگۆیانە بیر بكاتەوەو وەك (عەلى وەردى) ڕێبازى دروست و پەروەردەیی بگرێتە ئەستۆ. من ویستم تەنها بەم پەیڤە كورتە بەڕێزى ئاگاداربكەمەوە. كە پارە هیچ نییە، موكافەئەى وتار ئەگەر 200 دۆلاریش بێت بۆ ئەو توورێكە، بەڵكو كەسایەتى و سەنگى ئەو و دەروونى دروست گرنگترە بۆ ئەو.
ئەم سەتەلایتە كە ئاسەوارى شەرى ناوخۆى لێدێ و بۆنى هاوار و شەڕو هەرەشەى لێدەتكێ و بێژەرەكانى دەنگە ژێكانیان لێوەى ژاكاوەو بیرەوەرى ناخۆشى لێوەدەگێڕنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى لاسەنگردنى بارى دەروونى تاكى كورد بۆیە ئامۆژگارى بەڕێزى دەكەم ، واز لەو وتارانە بهێنت تا ئەو كەناڵە ڕەوتى كاركردنى دەگۆڕێت، بۆ ئەوەى ئامۆژگارییەكانى ئەو كاریگەرى هەبێت و ئەویش سەنگ و قورسایی بۆ بگەڕێتەوە، یاخود بگەڕێتەوە بۆ تەلەفزیۆنى پەروەردەیی زۆر باشتره، هیوادارم ئەم ئامۆژگاریهم لێ وەربگرێت و پێم بڵێ: بە سەرچاو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست