نامه‌یێکی کراوه بۆ خه‌ڵکی شاری قه‌ڵاو مناره
Tuesday, 12/01/2010, 12:00
من وه‌کوو برا شه‌هیدێك داوا له خه‌لکی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست و پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی رێبازی یێکێتی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌م له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به قسه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سول علی فریوو نه‌خۆن،قسه‌کانی کۆسره‌ت وه‌کوو بلقی سه‌ر ئاو وایه.هه‌ولێریه خۆشه‌ویسته‌کان ئه‌گه‌ر رابوردوی فه‌قێ کۆسره‌تان له‌بیر بێت که چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا چی خراب بوو به خه‌لکی شاری هه‌ولێرو ده‌وروو به‌ری کرد ،مافیاکانی کۆسره‌ت به شه‌و ره‌ۆژ ده‌چونه سه‌ر هاوڵاتیان سه‌رانه‌یان له خه‌ڵکی کاسب وه‌رده‌گرد . خه‌لکیان زۆر ئه‌زیه‌ت ده‌داو بزریان ده‌کرد چاشه‌کانی کۆسره‌ت به‌ناو بانگ بوون له هه‌ولێر به‌م ناوانه. ئاسۆ ئه‌لمانی .به‌شدار که‌پوو.میرخان زراری.به‌ختیار کاوانی.فاروق جه‌بار.ته‌نیا.ئه‌یوبه گره.نقیب وه‌یسی.فه‌دۆ مه‌خموری.بورهان سعید سۆفی.حاجی مه‌سیفی.کمال مه‌سیفی.برایه‌که‌ی من به‌ناوی تحسین ناسراو بوو به ته‌حۆ. کۆسره‌ت سه‌رانه‌ی له‌م که‌سایه‌تیانه‌ی شاری هه‌ولێر وه‌رده‌گرت غفور خوشناو تورکمانه‌کانی شاری هه‌ولێر ماڵی علی ئاخا هه‌روه‌ها چه‌ند لاوێکی شاری هه‌ولێریان کوشتوه‌و شون بزریان کردونه به سه‌رپه‌رشتی فه‌قێ کۆسره‌ت، فه‌قێ کۆسره‌ت ره‌سول علی ئه‌گه‌ر بزانێت ئێستاش له هه‌ولێر بۆی بچێته سه‌ر زۆر خراپتر ده‌کات به‌ڵام ده‌ستی پارتی له‌سه‌ر به‌زیاد بێت . فه‌قێ کۆسره‌ت ئێستا وه‌کوو مێوانه له هه‌ولێر ته‌نیا بۆی هه‌یه ریکلام بکات بۆ جه‌لالیه‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆی . فه‌قێ کۆسره‌ت له کۆبونه‌وه‌کان قسه‌ی زۆر قه‌له‌و ده‌کات واده‌زانێت خه‌لك له گوێی گا خه‌وتوه به درۆوو ده‌له‌سه‌کانی باوه‌ریان پێ هه‌بێت. فه‌قێ کۆسره‌ت ئایه پێت وایه خه‌لکی کورد‌و به‌تایبه‌تی خه‌لکی شاری هه‌ولێری هۆلاکۆ به‌زێن ده‌نگ به تۆ بده‌ن ده‌ست سوره به چه‌نده‌ها خه‌لکی به‌سه‌زمانت کوشتوه‌و بزرت کردونه یاخود ده‌نگ به سحدی داوێن پیس‌و خاوه‌ن فایل بده‌ن یاخود ده‌نگ به به‌کر سه‌لامه‌ت بده‌ن یاخود ده‌نگ به مافیاکانت بده‌ن یاخود ده‌نگ به سه‌رۆکه سوکه‌که‌ت بده‌ن چاشی 66 چاشی 84 چاشی ئێران و؟ من لێره داوا له خه‌لکی به شه‌ره‌فی شاری قه‌ڵاو مناره‌ی سه‌ربه‌رز ده‌که‌م ده‌نگ به‌م دزوو داوێن پیس‌و مافیایانه مه‌ده‌ن رابوردوتان به‌بیر بێته‌وه چیان به‌م میله‌ته سه‌ربه‌رزه کرد .به‌ریتانیا
2009/ 1 / 13
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست