کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پیاوه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ دهۆك هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێكی شه‌ریكی خۆیان ده‌كه‌ن

Friday, 28/12/2012, 12:00







دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێكه‌وت له‌ ئاكرێه‌وه‌ چوومه‌ دهۆك، هه‌واڵی ئه‌وه‌م بلاو كرده‌وه‌ كه‌ زاوایه‌كی مه‌سعود بارزانی 5 ملێۆن دۆڵاری له‌ حاجی مه‌شهود كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دهۆك له‌م سایتی كوردستانپۆست بڵاوكرده‌وه‌، به‌ هۆی راستی و دروستی زانیاریه‌كانی ناو بابه‌ته‌كه‌م، به‌ دوای 8 رۆژ دلێری كوری حاجی مه‌شهود به‌ ڕێگه‌ی هاوڕێكه‌م كه‌ هاوڕێی ئه‌و بووه‌، ئه‌و زانیاریه‌شی بۆ ئاشكرا كردووین، كه‌ به‌ بلاو بونه‌وه‌ی هه‌واڵی دزیه‌كه‌ی شێخ راغب بارزانی زاوای مه‌سعود بارزانی كه‌ له‌ باوكمی به‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵكه‌وتی به‌ڕیوه‌به‌ری دارای مازی ئه‌نجامیان دابوو، پیاوه‌كانی مه‌سعود بارزانی و براكانی شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی كه‌ برای شێخ راغب بوون، به‌ئاشكراو به‌ بێ ترس هاتنه‌ ماڵه‌وه‌مان و وێرای هه‌زار سوكایه‌تی و جنێودان هه‌ره‌شه‌ی كوشتنیان له‌ بابم كرد.
دلێرحاجی مه‌شهود ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ بابم حاشای كردووه‌ كه‌ ئه‌و زانیاریه‌كه‌ی بلاو كردبیته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌ یه‌ك ده‌قیقه‌ هه‌واڵی ئه‌مسه‌ر دونیا ده‌گاته‌ ئه‌وسه‌ری دونیاو ، له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵكه‌وت بۆ ده‌رباز كردنی خۆی ئه‌و زانیاریانه‌ی بلاو كردبێته‌وه‌، تا كیشه‌كه‌ له‌ كۆڵ خۆی بكاته‌وه‌.
پیاوه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ یه‌ك دیڕ به‌ حاجی مه‌شهودیان گووتووه‌، جارێكی دیكه‌ باسی ئه‌و كێشه‌یه‌ بكه‌ی جگه‌له‌وه‌ی هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانت هه‌یه‌ ده‌ستی به‌سه‌را ده‌گرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنه‌كانت(4ژنی هه‌یه‌ حاجی مه‌شهود) و مناله‌كانتا ئه‌نفال ده‌كه‌ین بۆ هه‌تا هه‌تایی.
به‌ پێی وته‌كانی دلێر حاجی مه‌شهود له‌ ترسی بنه‌ماله‌ی بارزانی خه‌ریكی فرۆشتنی زۆربه‌ی پرۆژه‌و موڵكه‌كانێتی به‌ توركه‌كان تا له‌ ده‌ست بنه‌ماله‌ی بارزانی خۆی قوتار بكات.
دڵێر ئه‌وه‌شی بۆ ئاشكرا كردووین، كه‌ نێچیره‌ڤان بارزانیش كه‌ شه‌ریكی راسته‌وخۆی حاجی مه‌شهوده‌ له‌ سه‌دا 51 پرۆژه‌كانی مازی لاند و كارگه‌كانی غازی عه‌نتاب و كارگه‌ی چیمه‌نتۆی شنگار موڵكی نێچیره‌ڤان بارزانی یه‌،ئه‌وه‌یش به‌ هه‌مان زمانی بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ ، گشت سامانه‌كانت وه‌ك نزار حه‌نا و سه‌عید بارزانی ده‌ست به‌سه‌را ده‌گرم، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ ناوی شێخ راغب بهینیت به‌ دزیه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ حاجی حه‌مید برای حاجی مه‌شهود به‌ هۆی ئاشكراكردنی دزیه‌و ناوزراندنی شێخ راغب بارزانی هه‌رشه‌ی لێكراوه‌ كه‌ بێته‌وه‌ ناو هه‌رێم ئه‌وا بێ سه‌رووشوێنی ده‌كه‌ن.
حاجی حه‌میدبرای مه‌شهود به‌ ئاشكرا گوتیه‌تی ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سامانه‌كانمان داگیر بكه‌ن ئه‌وا له‌ نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ توركیاو عێراق و بالۆیزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاله‌ به‌غدا و كونسۆلگه‌لای ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا سكالا له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی تۆمار ده‌كه‌ین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە