سەرۆكی بەشی كوردی لە كولیجی پەروەردە سوكایەتی بە سلاحەدینی ایوبی دەكات
Sunday, 09/01/2011, 12:00
دوكتور فاروق بەرزنجی سەروكی بەشی كوردی لە كاتیكدا وانەی كوردولوجی پیمان دەگووتەوە هاتە سەر باسی میژووی كورد هەرچەندە بابەتەكە پیوەندی بە كوردولوجیەوە نەبوو. دەستی كرد بە سوكایەتی كردن بە سلاح الدینی ایوبی و گوتی ئەو پیاوە كورد نی یە بەلكو عەرەبەهەروەها گوتی شیخ محمودی نەمرو سەركردەكانی ئەو سەردەمە كەسایەتیان وا نەبووە كە ئیستا میژوو باسیان دەكات . ماموستا فارووق لە گەل ریزم بۆی دیارە زور بێ ئاگایە لە میژووی میللەتەكەی خۆی ئەگەر ئاگای هەبێت سوكایەتی بە ناودارانی نەتەوەكەی خۆی ناكات. وەكو ئەوەی بیستومانە ئەم مامۆستایە هەموو تەمەنی لە خزمەتی عەرەبدا سەرف كردووە بۆیە ئیستاش هەر دەیەوێ خزمەتی نەتەوەی سەردەستە بكات. هەموو نووسەرانی عەرەب و فارسو تورك بیگانەكان لە لاپەرەكانی میژوودا باسی ئەوە دەكەن كە سلاح الدین ئەیوبی كوردە و شانازیشی پێوە دەكەن بەلام ئیتر نازانم دوكتور فاروو بۆچی دەلێت عەرەبە . ماوەیەك بەعسیە شوڤینیەكان ویسستیان هەمان شت بدەن بە گوێ خەلكیدا بەلام بویان نەچووە سەر دلنیام ئەمەش بو دوكتر فارووق ناچێتە سەر. ئێمە دەزانین كابرایەكە ئاگای نییە لە كوردایەتی بەلام پیمان سەیرە ڕۆژانە ئارمەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەخاتە سەر سنگیەوە خۆی دەكات بە هۆڵی خویندنەوە . دلینیاین كاتێك لە رومادیە ماموستا بووە لەویش هەمان شتی كردووە وەكو ئەوەی بیستوومانە وێنەی سەدامی بە سنگەوە بووە بەلام ئیستا وینەی مام جلال و ئارمی یەكیتی بە سنگەوە دەكات. ئەم رەفتارەی دوكترو فاروق ئەوەمان بۆ دەردەخات كە بە جاسوسی كردن شەهادەی بە دەست هیناوە بەلام سەد مەخابن بۆ یەكیتی كەسێكی بوودەڵەو سووكی وەها دەكەنە سەرۆكی بەشی كوردی كە دژایەتی كوردی كردەوە و ئیستاش سوكایەتی بە رابووردوومانەوە دەكات. خۆزگە ئەوەی دوكتور فاروقی كردووە بە سەروكی بەش لە رومادی بووایە تاكو ئەو بودەڵەیە ببینایە كە چۆن بە بەرگی زەیتونیەوە فشەی دەكردوو ،ئەگەر كەسێك بە ڕەفیق فاروق بانگی نەكردایە لێی عاجز دەبوو . سەیرلەوەدایە دوكتور رەمەزان راگری كولیجی پەروەردە باش رابردووی ئەم بوودەڵەیە دەناسێت بەلام نهێنی لە چیدایە یە كردویەتە سەروكی بەش. بۆیە داوا لە رەفیق فاروق دەكەین ئەگەر كوردی نازانێت بخوێنێتەوە با بچێت (الكورد والاسلام) نووسینی محمد عبدە چاپی 1936 باخوێنێتەوە تاكو بزانێت سەلاحدین كوردە یان عەرەب. یان با بچێت بۆ دیمشق بۆ سەر مقامی سەلادین ئەیوبی ئەوكاتە دەزانێت كوردێكی ڕەوادی بووەو قودسی رزگار كردووە. یان برو شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی بخوینەوە تا تیبگەیت كە سەلاحەدینی ئەیوبی مایەی شەرمەزاری نەبوەە بو كورد بەلكو ئەوە ئێوە مانانن بوونەتە مایەی نەنگی بو میلەتی كورد كە بەناوی ماموستاوە سوكایەتی بە میژووی نەتەوەكەمانەوە دەكەن ئەو سووكایەتی كردنە بە باوباپیرانمان قابیلی قەبول نی یە داوا دەكەین لە سەروكی زانكۆی سلیمانی وراگری كولێجی پەروەردەی كەلار هەڵویستیان هەبێت بەرانبەر بەو رەفتارەی رەفیق فاروق . داوا دەكەین لە ماموستایان و خوینكاران نارەزایی دەبرن بەرانبەر بەو سوكایەتی كردنە. لە كوتایدا داوا دەكەین لە وەزیری خویندنی بالا ئیجرائاتی یاسایی بەرانبەر بەم رەفتارەی دوكتر فاروق وەر بگیریت چونكە بە راستی ماموستاو ئارمی زانكۆیان گوتووە نەك ئارمی حزب. بەریز وەزیری خویندنی بالا گوتی دەست تیوەردانی حزب نەما بەلام وا بە ئاشكرا حزب سەروكی بەشی كوردی ماموستا عەتا دەردەكات و رەفیق فاروق دەخاتە جیگەكەیەوەو ئارمەكەی سەر سنگی گەواهی قسەكانمانە. جمیل ێدقی زەهاوی وەلامی ئەو كەسانە دەداتەوە كە نكۆڵی لە كوردبوونی خۆیان دەكەن و دەبنە نوكەری بیگانە"لا تقتل الحیە والعقرب اقتل كردی ان استعرب"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست