کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەكفری نەخشەی ئاوەڕۆی گەڕەكیك بەهۆی ماڵی دەسەڵات دارێكەوە دەگۆڕرێت

Sunday, 11/07/2010, 12:00



دوای ئەوەی لە سەر بودجەی ساڵی 2009 ی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ چەندین گەڕەكی شاری كفری دەرچوو
یەكیك لەو گەڕەكانەی كە ماوەیەك بێش ئیستا دەست بە جێبەجێ كردنی كرا گەڕەكێكە دەكەوێتە تەنیشت قوتابخانەی سیروان و مەڵبەندی 26ی كفریەوە
كاركردن لەو پرۆژەیەدا زۆر بە رێك و پێكی بەڕێوە دەچوو تا ئەو كاتەی گەیشتە بەردەم ماڵی دەسەڵات دارێك لەشاری كفری بەناوی (ع .ح) كە كەسێكی ناسراوە لە شارەكەدا
كەسی ناو براو خانووەكەی (تجاوز) ەو چەندین مەتر لەئاستی خۆی هاتووە تە پێشوە و نزیكی جادەی كردووەتەوە ، بۆیە دەبوو دیواری ئەو ماڵە بڕۆخێنرێت بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەڕێگەی خۆی بڕوات، بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەت لەشاری كفری دەرەقەتی ئەو ماڵە نایەن ناچار نەخشەو رێڕەوی ئاوەڕۆكەیان گۆڕی ، ئەمە بەدەر لەوەی كە حكومەت لەشاری كفری بەو كەسانە ناوێرێت كە تەجاوز دەكەن، دەچنە هەر شوێنێك ماڵی ئەم دەسەڵات دارە دەدەن بە چاویاندا ئەمە
بۆیە دەڵێم حەق وایە یاسا سەروەر بێت نەك ملكەچی خەڵك بێت ، ئەگینا تۆ بڵێی قایمقامیەت و دادگاو شارەوانی بۆچی دروست بونە لەم شارەدا، خۆ مەگەر لە سەردەمی میرنشینەكاندا كاری لەم جۆرە كرابێت

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە