بڕیاری له سێداره‌دانی به‌ڕێز حه‌بیبوڵا له تیفی به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
Saturday, 07/03/2009, 12:00
خۆیندكار و چالاكی مافی مرۆڤ حه‌بیبوڵا له‌تیفی چاوه‌ڕوانی له سێداره‌دانه.
حه‌بیبوڵا له‌تیفی لاوێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵان له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكی مافی مرۆڤه له كوردستان و وه‌ك هه‌ڵسوراوێكی مه‌ده‌نی له چه‌ندین رێكخراوی مه‌ده‌نی وه‌ك " چیا"، "شاهۆ"،" ژیانه‌وه" چالاكی ئه‌كتیڤانه‌ی بووه.
له‌تیفی هه‌روه‌ها خۆیندكاری به‌شی یاسا" حقوق" له زانكۆی ئیلامه و پتر له ساڵێكه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی ئێرانه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
پاش ساڵێك و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی فراوان، له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ماویه‌كی درێژه له هه‌مبه‌ر بیری ئازادیخوازی و مافی یه‌كسانی له ئێران به گشتی و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی ده‌ستی به گرتن و ئه‌شكه‌نجه كردن و له‌داردانی لاوانی كورد كردوه.
له‌و رۆژه‌وه‌ی حه‌بیبوڵا له‌تیفی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه قۆڵبه‌ستكراوه له به‌ر ئه‌شگه‌نجه‌كردنی زۆر ناوبراو تووشی خۆین له‌به‌رچوونی گورچیله بووه و سه‌ری شكاوه و ده‌مووچاووی بریندار بووه و و ته نانه‌ت چه‌ند جارێك بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو ناچار به‌دانپێدانان بكه‌ن له به‌رچاووی بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و زیندانیانه‌وه سوكایه‌تی پێكراوه و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی و ده‌روونی كراوه.
هه‌روه‌ك ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی حه‌بیبوڵا له‌تیفی زۆر خراپه و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك ئاسم بۆته‌وه و له زیندان له بارودۆخی خراپ و ناله‌باردا هێشتویانه ته‌وه.
و ئه‌م زه‌خت و گوشار و سوكایه‌تی پێكردنانه وه‌های كردوه كه له زینداندا رۆژه‌كان زۆر به سه‌ختی بۆ حه‌بیبوڵا ده‌رباز ده‌بن.
ئه‌و تاوانانه‌ی كه له لایه‌ن دادگای ئیسلامی ئێرانه‌وه روبه‌ڕوی حه‌بیبوڵا له‌تیفی بونه‌ته‌وه بریتیه له :
1.هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی وڵات و خستنه‌وه‌ی ترس له رێگای ته‌قینه‌وه له شۆینی گشتیدا.
2.هاوكاری و چالاكی له‌ناو حیزب و رێكخستی سیاسی كه له دژی كۆماری ئیسلامی له كوردستانی ئێران چالاكی ده‌كه‌ن
له به‌ر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی كه ئه‌وان له دژی حه‌بیبوڵا له‌تیفی به كاریان هێناوه هه‌موو ئه‌و تاوانانه به دور له راستی دێنه هه‌ژمار كردن.
وێڕای ئه‌وه‌ی پارێزه‌ران و كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكانی مافی مرۆڤ بڕیاری له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفیان شه‌رمه‌زار كرد و ناره‌زاییان پیشاندا دادگای كۆماری ئیسلامی له شاری سنه بۆ جاری دوه‌م سزای له سێداره‌دانی ئه‌ویان په‌سه‌ند كرد.
ئێمه‌ش له دژی بڕیاری له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی وه‌ك هه‌موو رێكخراوه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر له كوردستان و جیهان به توندی كوشتنی هه‌موو كه‌سێكی ئازادیخواز كه بۆ مافی مرۆڤ خه‌بات ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
بێگومان ئێمه داخوازی پشتگیری له پێنی نێوه‌نه‌ته‌وه‌ی و هه‌موو رێكخراوه جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین داوا له ده‌سه‌لاتدارانی ئێران بكه‌ن كه له‌و بڕِیاره كه له دژی مرۆڤایه‌تیه، پاشه‌كشێ بكه ن.
2009.03.05
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست