مالکی حه‌ فتاو دوو سه‌ عاتی ده‌ وێت بۆ بریار دان سه‌ رۆکی هه‌ رێم چوار مانگ(موچه‌ ی پۆلیس به‌ نموونه‌)

Friday, 22/07/2011, 12:00


سیفه‌ تی قیادی و کاریزمای به‌ کۆمه‌ ڵێک خاسیه‌ ت و بریاری گرنگ ده‌ بێت نه‌ ک به‌ به‌ یت و بالۆره‌ و چه‌ واشه‌ کاری هه‌ میشه‌ له‌ چه‌ ر چڵیان ده‌ پرسی سیاسه‌ ت چیه‌ ؟؟؟؟ ده‌ یووت سیاسه‌ ت بریتیه‌ له‌ وه‌ ی من ئێستا پێت بڵێم به‌ یانی چی رووده‌ دات به‌ ڵام به‌ یانی به‌ ڵگه‌ و حوججه‌ م هه‌ بێت که‌ بۆچی ئه‌ و شته‌ رووی نه‌ دا واته‌ به‌ ر ده‌ وام درۆ بکه‌ .
هه‌ موومان ده‌ زانین به‌ غداد له‌ ماوه‌ ی هه‌ شت ساڵی رابردوودا به‌ چکاره‌ ساتێکی ئه‌ منی و مرۆیدا رۆشتووه‌ هه‌ ر له‌ شه‌ ری تایفی و ته‌ قینه‌ و ه‌ و ململانێی مه‌ زهه‌ بی له‌ سه‌ ر ئه‌ دای سیاسی ده‌ زانین که‌ مترین کۆمپانیاکانی ئاوه‌ دان کردنه‌ وه‌ روویان له‌ و ناوچانه‌ کردووه‌ که‌ مترین خه‌ ڵک به‌ کار براوه‌ سه‌ ره‌رای به‌ گاڵه‌ و رێژه‌ یه‌ کی زۆر له‌ منداڵی بێ سه‌ ر په‌ رشتیار و بێوه‌ ژن و چه‌ ندان ئافاتی تری کۆمه‌ ڵایه‌ تی بوونی گه‌ نده‌ ڵیه‌ کی زۆر که‌ چی که‌ ده‌ سته‌ ی نه‌ زاهه‌ ی به‌ غداد ده‌ بینیت و لیژنه‌ چاک سازیه‌ که‌ ی هه‌ رێم ده‌ بینیت پیاو گریانی بۆ سه‌ رۆک نایه‌ ت گریانی بۆ ئه‌ و هه‌ موو ماستاو چی و شیکه‌ ره‌ وه‌ ی سیاسی و ڕۆژنامه‌ نووسانه‌ ی حیزب دێت که‌ شه‌ وان ئه‌ م ئه‌ زموونی هه‌ رێمه‌ مان لێده‌ که‌ نه‌ سویسرا
تائێستا فه‌ رمانی گرتن بۆ چه‌ نده‌ ها وه‌ زیر و جێگر و به‌ رێوبه‌ ری گشتی ده‌ ر کراوه‌ چه‌ نده‌ های تر دراون به‌ دادگا و ئێستا له‌ به‌ ندی خانه‌ کاندان که‌ چی سه‌ رۆکی هه‌ رێم بستێک زه‌ وی نه‌ ماوه‌ له‌ هه‌ ولێر و سلێمانی و دهۆک داگیر نه‌ کرابێت و هه‌ رزان فرۆش نه‌ کرابێت دێت باسی چاک سازی له‌ حه‌ ج و عه‌ مره‌ ده‌ کات رۆژانه‌ به‌ هه‌ زاره‌ ها ته‌ نکه‌ ر نه‌ وت ئه‌ روات خواو پارتی و یه‌ کێتی نه‌ بێت که‌ س نازانێت داهاته‌ که‌ ی بۆ کوێ ده‌ روات که‌ چی دێت باسی لێکردنه‌ وه‌ ی له‌ زگه‌ ی جام ڕه‌ ش ده‌ کات خه‌ ڵک کوژراوه‌ و خوێنی رژاوه‌ و موچه‌ ی چه‌ ندین ساڵی پێشمه‌ رگه‌ و پۆلیس و مامۆستاو فه‌ رمان به‌ ر خوراوه‌ له‌ بری لێپرسینه‌ وه‌ و ده‌ رکردنی فه‌ رمانی گرتن بۆیان دێت هه‌ ره‌ شه‌ له‌ باڵوێزی فه‌ ره‌ نسا ده‌ کات به‌ راستی سه‌ رۆکێکی کۆمیدیه‌ جه‌ نابی سه‌ رۆک تۆ ئه‌ و پیاوه‌ یت لانی که‌ م چوار مانگت پێویسته‌ نه‌ ک بۆ چاکسازی بۆ فه‌ رمانکردن به‌ لێکردنه‌ وه‌ ی له‌ زگه‌ ی جامی سه‌ یاره‌ مالکیش ته‌ نها حه‌ فتاو دوو سه‌ عاتی پێویسته‌ بۆ ئه‌ وه‌ مۆچه‌ ی سه‌ دان هه‌ زار پۆلیس و ئاسایش هاوتای جه‌ یشه‌ که‌ ی بکات ئه‌ و موچه‌ یه‌ ی که‌ جه‌ نابت رۆژێک له‌ رۆژان له‌ سه‌ ری نه‌ هاتیته‌ ده‌ نگ و دزیت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە