بیانکه‌نه ده‌ره‌وه
Sunday, 26/07/2009, 12:00
پاش ئه‌و دۆڕان و ڕیسواییه گه‌وره‌یه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی، به‌تایبه‌تی یه‌کێتی، نازانم چ پێویست ئه‌کات ئیتر مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی وماڵی مام جه‌لال له سلێمانی بێت به‌و هه‌موو سه‌ره گه‌نده‌ڵ و داوێن پیس و دز و ته‌زویرچیه‌وه، به تایبه‌تی مه‌لا که‌متیار و عمر مرتاح ، ته‌نانه‌ت کۆسره‌تیش زۆربه‌ی کات له سلێمانیه، نازانم بۆچی؟ وه‌ک هه‌موومان بینیمان که کۆسره‌ت له سلێمانی ده‌نگی دا، له‌وه ئه‌چێت له زه‌مانی شه‌ڕی ناوخۆوه و پاش ڕاونان و گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کێتی و جێگیر بوونی له سلێمانی ، هێشتا پارتی ڕێگه‌ی به کۆسره‌ت نه‌دابێ به یه‌کجاری بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
جا ئه‌ی خه‌ڵکی شاری سلێمانی به شه‌ره‌ف و قاره‌مان، ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه ئه‌م گه‌نده‌ڵ و دزانه بکه‌نه ده‌ره‌وه، مه‌لا که‌متیاری خانه‌قینی چی ئه‌کات له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، جگه له دزی و داوێن پیسی و سووککردنی خه‌ڵک به ده‌مه پیسه‌که‌ی چی بۆ خه‌ڵکی سلێمانی کردوه؟ کاتی ئه‌وه هاتوه که به جێبێکی واز بینێرنه‌وه بۆ خانه‌قین، دڵنیاشم له‌وه‌ی که خه‌ڵکی قاره‌مانی خانه‌قین که‌سێکی سووکی وایان ناوێت و مه‌لاش خۆی نایه‌وێت بچێته‌وه ئه‌وێ، جا ئه‌توانرێت بنێرێته‌وه بۆ سه‌ری ڕه‌ش بۆ لای به‌رزانی، چونکه زۆر به دڵسۆزیه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌بژاردنی بۆ ئه‌کرد، به‌ڵکو ئه‌ویش وه‌ک خزمه‌تکارێک وه‌ری بگرێت.
ئه‌ی عمر مرتاحی دز و جه‌رده که به ملیۆنه‌ها دۆلاری دزی له پرۆژه‌کانی سلێمانی، بۆ ناچێته‌وه بۆ ماوه‌ت و دیوه‌خانێک بکاته‌وه و به شان و باڵی به‌رزانیدا هه‌ڵدات.
جه‌لال گالبانیش هیچ پێویست ناکات ماڵی له سلێمانی بێت پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو یه‌کێتی تسلیم به پارتی کرد، پاشان ئه‌و خه‌ڵکی سلێمانی نیه و ئه‌م هه‌ڵبژارنه‌ش ده‌ری خست که‌خه‌ڵکی سلێمانی چاره‌یان ناوێت. جا پاش ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تی و سه‌ر شۆڕیه بۆ به‌رزانی بۆچی ماڵ و مه‌کته‌به سیاسیه‌که‌ی ناباته‌وه هه‌ولێر، هه‌مو که‌س زۆر چاک ئه‌وه ئه‌زانێت که مسعود ئه‌وه قبۆڵ ناکات به‌ڵام ئه‌وه مشکله‌ی خه‌ڵکی قاره‌مانی سلێمانی نیه، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له کۆڵ خه‌ڵکی قاره‌مان و گۆڕان خوازی سلێمانی ببنه‌وه.
جا ئه‌ی خه‌ڵکی قاره‌مانی سلێمانی ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه که ئه‌م گه‌نده‌ڵانه له شاری پیرۆزی سلێمانی دوور بخه‌نه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ بده‌ن، مرحبایان مه‌که‌ن، له کوێ بینیتانن هوهایان لێ بکێشن، شتیان لێ مه‌کڕن و شتیان پێ مه‌فرۆشن تاکو ناچار ئه‌بن و سه‌ر ئه‌که‌نه‌وه به باوه‌شی ئاغاکانیان له سه‌ری ڕه‌ش.
سه‌ربه‌رزی بۆ خه‌ڵکی قاره‌مان و خۆڕاگری سلێمانی، سه‌رشۆڕیش بۆ گه‌نده‌ڵ و ته‌زویرچی و دزه‌کان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست