کێ ده‌ڵێ نه‌ورۆز تی‌ڤی گه‌نده‌ڵی تێدایه.. سه‌ری دای له به‌رد!!!؟
Monday, 25/01/2010, 12:00
کارمه‌ندێکی تی‌ڤی
بروسکه‌یه‌ک بۆ لێژنه‌ی نه‌زاهه‌و به‌دوا داچوون ، ئێوه ده‌ڵێن به‌ڵگه‌مان بده‌نێ که گه‌نده‌ڵی هه‌یه !!، ئه‌گه‌ر ئێوه راست ده‌که‌ن وا به‌شێکی بچوک له گه‌نده‌ڵییه‌کانی نه‌ورۆزتیڤی‌تان بۆ بڵاوده‌که‌مه‌وه بزانن له کام یاسا‌و کام بڕگه‌ی ده‌ستوری په‌رله‌مان هاتییه که پاره‌ی میلله‌ت به‌م شێوه‌یه ته‌خشان‌و په‌خشان بکرێت !
که ئه‌و پاره زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی لۆ ئه‌و به‌ناو ته‌له‌فزوێنه ته‌رخان کرایه مانگانه220.ملیۆن دیناره ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م که‌ناڵه بۆ ده‌م چه‌ور‌کردن‌و بێ ده‌نگ کردنیان له دزیه گه‌وره‌کانی دیکه بێجگه له مه‌عاشی ڕه‌سمی خۆیان که ئه‌و ناوانه کارمه‌ندی ڕه‌سمین‌و موچه‌ی خۆیان هه‌یه سه‌ر باری ئه‌و موچه‌یه مودیر مکافه‌ئه‌ی لۆ بڕیتنه‌وه که هی وا هه‌یه مانگی دوو جار سه‌ر به‌و ده‌زگایه دا ناکات! که‌چی موچه‌ی خۆیان‌و موکافه‌ئه‌شیان مانگانه به‌رده‌وامه‌چونکه له پێڕی ئه‌ون:
1- ئازاد‌ی مودیر 900،000 دینار مکافئه + موچه‌ی خۆی که پله‌ی خه‌بیره .+ نه‌سریه‌ی تایبه‌ت‌و وا له مه‌سیف خه‌ریکی دروست‌کردنی شازی خانووه!
2- به‌رێوه‌به‌ری حیسابات ئه‌ویش 900،000 موکافه‌ئه + راتبی خۆی
3- سیڤه‌ر .ز.ئه‌ویش که له‌که‌ناڵه‌کی تر موچه وه‌رده‌گرێت + راتبی خۆشی که فه‌رمانبه‌ره لای حوکمه‌ت + 900.000 موکافه‌ئه له نه‌ورۆز تی‌ڤی پێی‌ده‌درێت!!!
4- به‌کر ی (ئێواره‌ی کوردستان) جگه له راتبی خۆی+ 900،000 مکافه‌ئه له بۆ یه‌ک به‌رنامه وه‌رده‌گریت !!
5- حیده‌ر .ع. که برای شێرزادی به‌رنامه‌ی باسی حه‌فته‌یه ، به زیره‌کی‌و فند‌و فێڵ خۆی نه‌فڵ کرد لۆ ڕاگه‌یاندنی زانکۆ له وێش به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنه‌و پله‌ی مدیر ئه‌قده‌مه که‌چی ئێواران جار‌و بار وه‌ک پیاسه‌یه‌ک دێت و900،000 دینار مکافه‌ئه‌یه‌تی کوڕه‌کانی خۆی هه‌رسێکی له نه‌ورۆز دامه‌زراندوه به‌ڕه‌سمی ، ئه‌و حیده‌ره پێی وایه کورد ڕاپه‌ڕینی بۆ ئه‌و کردوه خه‌ڵکی هه‌ولێر‌و ڕۆشنبیران ده‌زانن که پاشخانی خۆی و براکه‌ی چی بووه له زه‌مانی به‌عس . !!
ش. ع. که سه‌رنوسه‌ری شڕه هه‌فته‌نامه‌که‌ی وه‌زاره‌ته‌و به ناوی حوکمه‌تی هه‌ڕێم به‌س خه‌ریکی ماستاو کردنه بۆ ئه‌و مه‌سولانه‌ی مقابه‌له‌یان ده‌کات ره‌سمیان به گه‌وره‌یی له گۆڤاره که‌ی به‌ناو هه‌رێم بڵاو ده‌کاته‌وه ، سایته‌کی ئه‌لکترونیشیان هه‌یه به‌ناوی (حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان) به‌س له سایتی حوکمه‌ت ناچێت له کاتیکدا 75 ملوێن‌دینار مانگانه نه‌سریه له وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌و گۆڤاره‌و ئه‌و شره سایته وه‌رده‌گرێت ! باوه‌ڕ ناکه‌م مانگێ 50 که‌س له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی وه‌زاره‌ت کلیک بکات !! سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌ر به عه‌نته‌ری له زه‌مانی فه‌له‌که‌وه گلۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵکراوه که به‌رنامه‌کی هه‌فتانه‌ی له نه‌ورۆز‌تیڤی هه‌بێت و مانگانه ملیۆنه‌ک‌و1200،000هه‌زار مکافه‌ئه‌ش له‌وێ وه‌رده‌گرێت! چما گه‌نجی ڕۆشنبیر له کوردستان بڕڕاوه کاک شێرزاد ئه‌و شاشه‌یه‌ی به ئامان و زه‌مان گرتیه‌له چوار جێگا موچه وه‌رده‌گرێت! 5 ساڵه لێی ده‌خوا و سێ سه‌فه‌ری ئه‌وروپاشی کردیه بێجگه له ئوردن‌و تورکیا و کۆریا له سه‌ر حیساب و نه‌فه‌قه‌ی حوکمه‌ت حه‌یده‌ری براشی به نوێنه‌ری نه‌ورۆز له کاتی هه‌ڵبژاردنی ئۆباما ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریکا کرا بوو 2 ده‌فته‌ر دۆلار مه‌سروفاتی بوو! بۆ کاکم په‌مامنێری نه‌ورۆز‌تی ڤی بوو یان سی ئێن ئێن و بی بی سی !! کورد هه‌ر هێنده‌ی که‌م بوو هه‌واڵی هه‌ڵبژاردنی ئۆباما راسته‌و خۆه بگوازێته‌وه! ؟؟
6- م. خ. که مامۆستایی سه‌ره‌تایی‌یه‌و راتبی خۆی هه‌یه‌له به‌رنامه‌ی سێبه‌ری بڕوا)امانگانه 600 هه‌زار وه‌رده‌گرێت‌و هه‌ر ئه‌ڵقه‌کیش 300،000 بۆ (مه‌لا. ب) که ئه‌ندام په‌رله‌مانه و7، ملیۆن راتبی هه‌یه‌و مه‌لای ناوبراو ئیمام‌و وتار‌بێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یاته‌و له دوو شوێنی تر مانگانه‌و نه‌سریه‌و راتبی هه‌یه !!! مه‌لا ماوه‌یه‌ک تۆرا‌و به شه‌رت‌و شروت هاته‌وه یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ده‌بێت م. که ئاماده‌کار‌و پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌یه له‌سه‌ر شاشه به دکتۆر ب.خ.حه‌داد ناوی بنوسرێت‌و دووه‌م خۆی له کارو‌باری مه‌لا هه‌ڵنه‌قورتێنێ‌و به‌رنامه به‌دڵی ئه‌و به‌ڕێوه بڕوات! که هاته ستۆدیۆش نابێت چاوه‌روان بێت، ده‌بێت یه‌کسه‌ر ستۆدیۆ بۆی حازر کرابێت!
7- ی. کاکه‌یی که ته‌نها کاکه‌ی‌یه‌و خه‌ڵکی گونده‌که‌ی فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی‌یه و دوای ڕاپه‌رین یه‌حیا لای فه‌له‌ک حه‌ڕه‌س‌و حیمایه بوو شه‌هاده‌ی 6 ی سه‌ره‌تایی نیه که‌چی سه‌رده‌مانێک به‌رێوه‌به‌ری ئیداره بووله تی‌ڤی ئێستاش ماوه‌ی 5 ساڵ‌زیاتره له نه‌ورۆز تی‌ڤی له به‌شی ئیداره‌یه‌و هه‌ر مدیره‌ک هاتبێت له ژێره‌وه سه‌فقه‌ی له‌گه‌ڵدا به‌ستوه،له بنه‌سڵاوه کرێ‌چی بوو ئێستا خاوه‌نی دوو خانی نایابه‌و یه‌کێکیانی به‌کرێ داوه‌و ئوتۆمبێلێکی مودیل به‌رزی له ژێردایه ئه‌ویش بێجگه له راتبی خۆی 900،000 مکافه‌ئه له تی‌ڤی ناوبراو وه‌رده‌گرێت وپسوله‌ی به‌نزینی مانگانه‌شی به خۆڕایی‌یه واته له‌سه‌ر حسابی نه‌ورۆزه!! گه‌وره شه‌ریکی سه‌ید .م. بوو له دزی ،سه‌رده‌می سه‌ید م. بۆ ئه‌و به چاخی زێڕین دا‌ده‌نرێت توانی ببێته خاوه‌ن پاره‌و خانو‌و سه‌یاره ، سه‌یدیش له گوندی ئه‌ڵمانی ڤێلایه‌کی به 17 ده‌فته‌ر کڕی! شه‌ریکه دزه‌کی تر که ئه‌ویش ئاواره‌کی که‌رکوکی بوو به ناوی جیهانگیر که سه‌رپه‌رشتیاری فه‌نی بوو به ناوی کڕینی ئامیر‌و میکسه‌رو کۆمپیوته‌رو ئه‌نتێنا پازده ده‌فته‌ری لول دا‌و خانوه‌ک‌و دوو شوقه‌و سه‌یاره‌کی ئاخر مۆدیلی کڕی. دواتر نه‌قڵکرا به‌ڵام که‌س لێپێچینه‌وه‌ی له گه‌ڵ نه‌کردو وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوو!
8- ف . ی مه‌جید به‌گ ئه‌ویش سه‌رده‌مانێک حه‌ره‌س‌و حیمایه‌ی قادرقادر بوو پاشان به قودره‌تی قادر بووه کامیرامان‌و ڕۆژنامه‌نوس ئیستا به‌رپرسی ستۆدیۆیه و خێزانه‌که‌شی له تی‌ڤی دامه‌زراند و ئه‌ویش مه‌سول به‌شه و هه‌ردوکیان جگه له موچه‌ی خۆیان مانگانه 800.000 مکافه‌ئه یان پێ ده‌درێت‌و کوڕی (به‌کر. م) به‌رپرسی وێنه‌گرانه جگه له موچه‌که‌ی خۆی 700.000 دینار مکافه‌ئه‌ش وه‌رده‌گرێت،
له هه‌مووی سه‌یر‌تر لای ئه‌و مدیر‌ه‌ی تیڤی‌به مه‌زه‌نده‌ی پارتی وایه ئه‌و ده‌زگایه حیسه‌ی پارتی‌یه و سه‌رجه‌م کارمه‌نده‌کانی سه‌ر به پارتین ، ئه‌وه‌ی راستی بێت به‌س واس نیه ،ئیسلامی‌وشوعی‌وگۆڕان‌و یه‌کێتیشی زۆره به‌ڵام له ترسی نه‌قڵ کردن که‌سیان نا‌وێرن خۆیان ئاشکرا بکه‌ن .
له کاتێکدا سه‌دان‌و هه‌زاران که‌سی شیاو‌و پسپۆڕی زیره‌ک په‌یمانگه‌و زانکۆیان ته‌واو کردیه بێ ئیش‌و کار ده‌سوڕینه‌وه و بۆ مه‌سروفی رۆژانه‌یان ده‌ست له دایک‌و باوکیان پان‌ده‌که‌نه‌وه‌و به نائومیدی ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له هه‌مان کاتدا خه‌ڵکانێکی یه‌کجار زۆر دوو مووچه‌و سێ موچه‌و مکافه‌ئه‌ی زیاده‌شیان هه‌یه !ئه‌وه به‌رهه‌می حکومه‌ته‌کانی خۆمانه به‌تایبه‌ت کابینه‌ی چوار‌و پێنج ، با بزانین کابینه‌ی شه‌شی د.به‌رهه‌م به‌رهه‌مه‌که‌ی‌چی ده‌بێت‌و بۆ گه‌نجی خێر نه‌دیوی وڵاته‌که‌م چی له هه‌گبه‌دایه !؟؟ ئه‌ی وه‌زیری تازه‌ی رۆشنبیری‌و وه‌زاره‌تی دارایی چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و وه‌زعه!!؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست