کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەتەنیشت ووتارەكەى ئازاد جووندیانیەوە چى و چى بنووسم ؟؟؟

Monday, 30/03/2009, 12:00


ڕۆژى 27ى3 ڕوژنامەى كوردستانى نوێ ووتارێكى ئازادى بڵاو كردۆتەوە و تێیدا باس لە گەڕانەوە و مەترسییەكانى نەگەڕانەوەى نەوشیروان مستەفا ئەكات ، بۆیە منیش بەپێویستم زانى لەم نێوەندەدا دووقسە بكەم
1 / ئازاد جووندیانى ئەڵێى مانگ لاى ئەو هەر دووەو قەت ناگۆڕێ ئەگینا یەكێتى نیشتمانى كوا كەڵكى ئەوەى ماوە جارێكى تر تاكە ڕێگا هەڵبژێریتەوە بۆ هاتنەوەو گەڕانەوە گەڕانەوەیەكیش كەسەر تابەرى شەرمەزارانە بێ و كەس نەتوانێ لەسایەى دا باى باڵى خۆى بدا تەنها هەندێك كاسە لێس و جەردەى وەكوو جەنابتان نەبێت
2 / ئازاد جووندیانى لە وتارەكەیدا ئەكەوێتە گیانى ڕۆژنامەى ڕۆژنامەو هاوپشتەكانى كە مەبەستى كووردستان پۆستە ، هەمووتان ئەزانن تاكە كەناڵ بۆ ڕیسوا كردنى دەسەڵاتى تەكەتوول و گەندەڵیى ئەو كەناڵانەن بۆیە ئازاد ئەیەوێت بیانهێنێتەوە سەر ساییدى خۆیى و ئەوانیش ببنە زووڕنا ژەنى دەسەڵات و بە شان و باڵى بنەماڵەى مافیادا هەڵبدەن
3 / هەموو كەس جەنابتان باش دەناسێت پێویست ناكات دیفاع لە یەكییەتەكەشتان بكەن ئەوە ئێوەن یەكێتیتان بەم ڕۆژە گەیاند و تووشى ئەم ڕۆژە ڕەشەتان كرد بە دواێن پیسیى و بێ مۆڕالییەكانتان ئەوە جەردەیى و تەكەتوول بازیتان با لەولاوە بوەستێت
4 / یەكێتى ئێستا هى هەمووان نییە وەك جەنابت ئەڵێیت هى هەمووانە ، یەكیەتى ئێستا تەنهامووڵكى باڵێكە كەجەنابیشتانى تێدا شیلاوى بوون بۆیە ئەو هەنگووینە واى لێكردوون كەتا سەرە مەرگى جەنابیشتان پەلە قاژەى بۆ بكەن و نەتوانن بێوى بژین هێندە تامەكەى لاتان خۆشە پێى مودمین بوون
5 / جووندیانى یەژێت هەموو دەرگاوو پەنجەرەكان كراوەن بۆ هەڤاڵان ، كامە دەرگاو پەنجەرە ئەو دەرگایانەى كە خوودى خۆت و بەدەستى خۆت لەسەر چەندین كادرى باشى نێو یەكێتیت داخستوون و بەئەفلاتوونى حەكیمیش لەسەریان ناكەیتەوە لەنموونەكانى (زاهیر عەبدووڵاى هەولێرى و خەڵات عومەرى گۆشە گیركراوو محەمەد رەنجاوو عارف قووربانى و كێو كێِى ترت بەدەركردن دان بەدەستى خۆت كردتنە خەڵات بۆ ڕاگەیاندنەكانى تر ئەمە زەڕبەدان نییە لە یەكێتى جەنابتان پێى هەڵئەستن ئەى ئەمە پەرت كردنى یەكێتى نییە بڕۆن ئێوە لە پێشدا ڕەفتارەكانى خۆتان باش كەن ئەوجا داوا لە كاك نەوشیروان بكەن بۆ گەڕانەوە و ڕێكخستنەوەى ناو ماڵى حزبەكەتان
6 / دییارە كاك ئازاد لەسەر كوورسیەكەى باش خەووى لێكەوتووەو لە خەونێكى ئەرخەوانیدایە بۆیە ئێستاش لاى ئەو هەر بەو گیانەوە تەعاموول لەگەڵ قەڵەمەكەى خۆیدا ئەكات و بە مشتێك پارە چى لە هزریدایە هەڕاجى ئەكات ئەگینا هەیە نەزانێت نەوشیروان مستەفا بەتەنێ نیووەى چ حزبێكەو بنكە جەماوەریەكەشى چەندە بەڵام ئازاد خەییارى پەشیمان بوونەوە ئەخاتە بەردەم نەوشیرووان مستەفا و لێبووردنى بۆ دەر ئەكات وەك ئەوەى نەوشیروان مستەفا ئێستا سەرپەرشتى شانە چەكدارەكانى بەعس بكات لە بەعقووبە و بەغدا و كەركووك و ڕۆژانە كەسى خۆكووژ ڕەوانەى هەرێم بكات
لەكۆتاییدا دەڵێم زەمەن دەڕواو نایەتەوە مێژووش خۆى دووبارە ناكاتەوە بۆیە وا باشترە ئێوە ى مۆرانە لەناو خەڵكىكووردستاندا خۆتان باش بكەن واز لە پلەو پایە بێنن و چیتر خۆتان بە قسەى هەلەق و مەلەقەوە خەریك نەكەن چوونكە خەڵكى باش تێتان گەیشتووە و ماهیەتتان دەزانێت ئمادەیش نییە جارێكى تر دەنگتان پێبدات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە