کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەبوایە نێچیرڤان دیمانەیەكى كوردستان پۆستیش بكات

Friday, 11/12/2009, 12:00


نێچیرڤان بارزانى ئەو كورەى كە بۆ تۆڵە سەندنەوەى باوكى پۆستى حكومەتى پێدرا، ئەو كوڕە بێ ئەزمونە چەند كابینیەكى حكومەتى بە گەندەڵى ئیفلیج كرد، مۆدیلى گەندەڵى هێنایە ناو حكومەتى هەرێم كەچى لە دوا ساتى كابینەكەى وەك بەرزەكى بانان بۆ دەرچووى بە واسیتەى لڤین وهاوڵاتى رووى خۆى كە سپى نابێتەوە وەك ئاوێنە نیشان دا، لەو چەند كابینەیە نێیر فێر بووە كە چۆن فێڵ لە خەڵك بكات لە دوا ساتى كابینەكەیدا رێگاى بەر هەردوو نەیارەكەیدا دیمانەى بكەن، هەر دوو نەیارەكەش گۆڤارى لڤین ورۆژنامەى هاوڵاتى بوو، هەرچەندە لێرە دەبێت ئافەرین لە نێچر بكەین دوو هێندەش دەبێت ئافەرین لە هەردوو سەرنوسەرى لڤین وهاولاتى بكەین، بلێین ئافەرین كە نێیر فاولى بە ئێوە دا ئێوەش بە موجامەلەوە موقابلەتان كرد، خۆزگە دەبوایە نێچیر دیمانەیەكى كوردستان پۆستیشى بكردایە، بەڵام زانى ئەوەى كوردستان پۆست وەك ئێوە نییە، ئەوان سوعبەت وموجامەلە نازانن، بۆیە یارییەكەى تەنها بە ئێوە كرد.
حەیف بۆ هاوڵاتى دواى ئەوەى هەشت ساڵ گەندەڵیەكانى نێچیرى بڵاوكردەوە،ئەو موقابەلە لاوازى لەگەڵ نێچیر كرد، موقابەلەكە لە لایەن سەرنوسەر كەمال رەئوف ئەنجام دراوە، كەمال لە جیاتى ئەرشیفى هاولاتى لە بەردەمى نیچیر دابنێ بڵى كاكە ئەوە گەندەڵیەكانى تۆیە ، كەچى كە مال بە موجامەلەوە دەلێت رێبازى نێچیرڤانیم دروست بووە؟ ئافەرین هاوڵاتى بۆ خەباتە دژە گەندەڵیەكەت، ئافەریین بۆ ئەو دیمانەیەى سەرنوسەرت كە نێیر لەو دیمانەیەى گوشیویەتى.
ئەى موقابلەكەى لڤین ئەوەى ئەحمەد میرە كردوویەتى، بەر لە هەموو شتێك لڤین درۆیەكى گەورەى لە بەرژوەندى نێچیرڤان كرد گوتى چاپى دووەمى لێ بڵاوكراوەتەوە، كەچى ئەو دیمانەیە جگە لە موقابلەكەى نێیر هیچى ترى تێدا نەبوو، لەو موقابلەیەش نێیر تەواو بە سەۆ موقابلەكە زاڵە كە ئەحمەد میرە(گوایە میرى رۆژنامەنوسانە) كردویەتى، ئەو دووانە هیچیان لە نێیر نەپرسیوە، نچێچیریش پێویستى بەو دیمانەییەى لڤین وهاوڵاتى هەبوو، بە پێى زانیارییەكان ئەو دووانە نانى نێیریان خواردووە،/ بەس نازانرێ پارەیان لە برى ئەو دوو دیمانەیە لاوازە وەرگرتووە یان، خۆزگە نێچیر دیمانەیەكى كوردستان پۆستى دەكرد، دەمانزانى ئەو كات چۆن داكۆكى لە خۆى دەكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە