وه‌زیری شه‌هیدان سوکایه‌تی به روفاتی ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه ده‌کات
Saturday, 24/09/2011, 12:00
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له کوردستان پۆست‌دا نووسراوێکم خوێنده‌وه له‌سه‌ر وه‌زێری شههیدانو ئه‌نفالکراوه‌کان به ناونیشانی (وه‌زیری شه‌هیدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی کار ده‌کات) دیاره من وه‌ک کوره ئهفالکراوێک گومانم ده‌کرد که بێویژدانی کرابێت به‌رامبه‌ر به‌و وه‌زیره و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری باس کراوه ڕقێکی شه‌خسی بوبێت و ئه‌وانه‌ی باسکرابون له‌سه‌ری ته‌نها بوختان بن.
به‌ڕیکه‌وت له‌م شه‌وانه‌دا له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی چه‌ند ئهنفالکراوێکیان پیشاندا له شاری دیوانیه‌وه له مهاری یهکو مهاری دوو دۆزراونه‌ته‌وه‌و هێنراونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان که ژماره‌یان (495) ڕوفات بووه ته‌نانه‌ت له‌و ژماره‌یه ته‌نها (100)ڕوفاتیان ناردۆته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان (395) ڕوفات له پزیشکی دادوه‌ری نهجهفو به‌غداد ماونه‌ته‌وه .خۆزگه‌م ده‌خوازت ئه‌و دیمه‌نه دڵته‌زێنه‌م نه‌دیبایه که چۆن سوکایه‌تی به‌ئێسک و پروسکی ئه‌و قاره‌مانانه‌وه ده‌کرا به به‌رچاوی که‌سوکاره‌کانیانه‌وه .
له دوای بینینی ئه‌و دیمه‌نه دڵنیا بوم له‌وه‌ی که ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیره بێ ئه‌زمونه نووسیبو پڕ به پڕی خۆی که‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌ی ههڵسهنگاندبو که چه‌ند شهخسێتێکی بێ توانا و خۆپهرستو کاڵ و کرچه له‌ڕوی شاره‌زایی کاره‌که‌یه‌وه که پێێ سپێردراوه بۆ خزمه‌ت کردنی بنه‌ماڵه‌ی شههیدانوئهلفالکراوهکان.
نیشاندانی ته‌رمی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه جگه له سوکایه‌تی کردنی ئه‌و شه‌هیدانه‌و کولانه‌وه‌ی برینی که‌سوکاره‌کانییان هیچ ڕیزو حورمه‌تێک به‌دی نه‌ده‌کرا نه له بینینی ئێسک و پروسکی ئه‌و نه‌مرانه و نه له وته بێنرخه‌کانی جه‌نابی وه‌زیردا که به مژده و ده‌ست که‌وتێکی مێژویی گه‌له‌که‌مان ئاماژه‌ی پێده‌کرد و ده‌یدایه قه‌ڵه‌م.
ئاخر ئه‌ی وه‌زیری خۆفرۆش ده‌ست که‌وت کام مژده ؟ بۆ که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیدانه ، هه‌مومان به‌چاوی خۆمان بینیمان وه‌ک دوکانێکی دارتاشی به مشارێکهوه که‌وتبونه بڕینه‌وه‌ی ئێسکه‌کانیان وه‌ک ئێسک و پروسکی گیانه‌وه‌رێک به به‌رچاوی تێگڕای جیهانه‌وه که‌وتبونه شکاندن و بڕینه‌وه‌ی ئێسقانه‌کانیان به پاساوی ناسینه‌وه‌یان ته‌مه‌نی کاتی شه‌هید بوونیان، ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئێوه‌ی بێ باک له ئازار و خه‌می بنه‌ماڵه‌کان برینی هه‌زاران خێزانی ئهنفالکراوتان نوێ کرده‌وه و سهلمانیشتان بۆ جیهان ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه‌ی ڕێز و حورمه‌تی لێنه‌گرن شه‌هیدو ئه‌نفالکراوه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیانه.
گه‌ر بتان ویستایه دڵنیاش بن له ناسینه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان پێویستی به‌و خۆده‌رخستنه نه‌ده‌کرد له شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کانه‌وه بکه‌ونه که‌رت و په‌رت کردنی ئێسقانه‌کانیان، له‌ولاشه‌وه کۆمه‌ڵێک عه‌لاگه‌ی ڕه‌ش دا بنێن‌و ئێسکی پیرۆزیان بکه‌نه ناو ئه‌و عهلاگانهوه.
سوکایه‌تی کردن به شه‌هیدان به ئهلفالکراوهکان له ئه‌ستۆی تۆی وه‌زیردایه ئێوه بڕیارده‌ری یه‌که‌من له‌و سوکایه‌تی کردنه‌ی که کرا به رامبه‌ر به ئه‌و نه‌مرانه، پاشان دۆزینه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه نه ئازایه‌تی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بووه‌و نه هی وه‌زیره‌که‌شی به‌ڵکو له رێی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حکومه‌تی عێراقه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه‌و روفاتی پیرۆزیان دهرهێنراوهتهوهو ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری شاری نه‌جه‌فی پیرۆز کراوه‌و.
پاشان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاله‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان کراونه‌ته‌وه‌و هیچ ماندو بونێکی نه وه‌زیری شه‌هیدان و نه هیچ کارمه‌ندێکی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی پیوه نه‌بووه ، باشتر وابو وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراقی بهاتبایه سه‌ر شاشه‌ی تهلهفیزۆنهکانو ورده‌کاری ئه‌و ڕوفاتانه‌ی بۆ گه‌لی کورد و سه‌رجه‌م جیهان باس بکردایه ! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م له ڕووی قوربانیه‌وه کوڕه شه‌هیده و هه‌م له ڕویه‌کی تروه وه‌ک یاسا ئه‌وان هاڵساون به‌و کاره پیرۆزه نه‌ک وه‌زیرێکی نهشاڕهزای وه‌ک مامۆستا ئارام که بیه‌وێت بێ توانایی و لاوازی خۆی پشارێتهوهو بێ ئه‌زمونی له ئیداره‌دا دیزه به‌ده‌رخونه بکات به چالاکیه‌ک هه‌رگیز ماڤی به‌سه‌ر ئه‌و کاسایهتیهوه نه‌بێت.
پێویسته ئێمه‌ی بنه‌مه‌ڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و تێگڕای بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌نگمان بخه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه‌ی ئاماژه‌ی به بێ توانایی و خۆفرۆشی ئه‌و وه‌زیره کردبوو داواشی له به‌رپرسانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کردبو هه‌رچی زووتره ئه‌و وه‌زیره نه‌شاره‌زایه له‌و شوێنه پیرۆزه لابده‌ن و که‌سێکی دڵسۆز و شیاو بخه‌نه جێگاکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌وه زیاتر بواری پێنه‌درێت سوکایه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان بکات.
ئامانج گه‌رمیانی
15/9/2011
نه‌رویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست