هەڵبژاردنى كۆنفرانسى كۆمیتەكان
Sunday, 23/05/2010, 12:00
لەدواى پرۆسەى هەڵبژاردنى كۆنفرانسى كۆمیتەكان كەلە 8/5/2010 دەستى پێكردو، ئەنجامەكەى بەسەركەوتنى باڵى (حمە چاوجوان) كۆتایى هات،لەبەرئەوەى پێشوەخت ئامادەكارى بۆ كرابوو لەلایەن (عدنانى حمەى میناو محمود سەنگاوى و ێلاحى كوێخا وە) كەتوانیان هەموو كۆمیتەكان بەتەواوى بخەنە ژێر ڕكێفى جماعەتى (حمەچاوجوان) ەوە،دیارە ئەمەش بەپلان و بەرنامەیەكى وردى دەزگا تایبەتەكان و بەپاڵپشتى هێزى ئاسایشى (على شەهید محمد و نوشیروانى ئاسایش بەڕێوە ئەچوو، كە ئەنجامەكەى بەقازانجى باڵى حمە چاوجوان كۆتایى هات، چونكە لەهەركۆمیتەیەكدا چەندین كارمەندى ئاسایش و پۆلیس بەئارەزوى خۆیان كاریان بۆ ئەكردن و هەزاران فۆرمیان بەدەستى خۆیان پڕئەكردەوە بەبەرچاوى جەماعەتى باڵە شكاوەكەى (جلال عبداللە) ەوە، بەتایبەتى لەسنورى كۆمیتەى (كلارو سەركەوتن) كە لەلایەن مامۆستا هێرشەوە ئەو پلانە جێ بەجێ كرا، هەرچەندە بۆ ئەومەبەستەش چەندین كادیر سكاڵایان بەرزكردەوەو تەنانەت سەردانى مەكتەبى سیاسى یان كرد بەڵام بێ سودبوو.؟!جگەلەوهەموو فرتو فێڵ و تەزویركردنە لەلایەكى تریشەوە لەماوەیەكى زۆر كورت دا لەلایەن باڵى لێپرسراوى مەڵبەندەوە پلەى چەندین كادیر بەشێوەى نایاسایى و دورلە ڕێنمایى یەكانى مەكەبى ڕێكخستن بەرزكرایەوە، كەبەشى شێر بەر باڵى دەسەڵاتداركەوت .؟! ئەبوایە هەرلەسەرەتاى پێشلكاریەكانەوە (باڵى جلال عبداللە) پاشەكشەیان بكردایەو نەیانهێشتایە بەسەریاندا تێپەڕێت ! ئەمەش ئۆباڵەكەى لەئەستۆى جلال عبداللەدایە كەناتوانێت چیتر قیادەى تەكەتولەكەى خۆى بكات،بەتایبەتى لەدواى ئەوەى (ڕزگارى حاجى حمید) كرایە كارگێڕى مەڵبەند ،ئیتر پێگەى جلال و تاقمەكەى تادێت بەرەو توانەوە ئەچێت! بەتایبەتى پاش ئەوەى سامان گەرمیانى نەیتوانى دەرى بكات بەڵام ئیمڕۆ بەشێوازێكى ترئەوپلانە جێ بەجێ ئەكرێت ، جائەگەر جلال تۆزقاڵێك عەقڵى هەبێت ئەوا پێویستە لەدواى ئەنجامى هەڵبژاردنى كۆنفرانسى مەڵبەند لەبەروارى 17/5/2010 هەڵوێست وەربگرێت چونكە ئەنجامەكەى شكستێكى گەورەبوو بەسەرباڵەكەیاندا،كە لەكۆى (28) كاندیدى دەرچوو، تەنها (5) یان سەربەباڵى ئەمانن، (5) ى تریشیان لە باڵى (سەربەخۆكانن) ، (18) تریان سەربەباڵى (حمە چاوجوانن) كەئەوانیش هاوپەیمانێتى یان پێكهێنابوو لەدژى جلال عبداللە،هەروەها جگە لەوەش لەناو جەماعەتەكەى جلال دا خیانەتى زۆركراوە،كەئەمەش لەژمارەى دەنگەكاندا بەڕوونى دیاربوو؟! جا باشتروایە مقاتعەى هەڵبژاردنى كۆنگرە بكەن و ئامادەنەبن بچنە ناو كۆنگرەى سێ یەمى یەكێتى یەوە، چونكە لەدواى كۆنگرەوە دەسەڵاتى باڵى (حمە چاجوان) تادێت زیاتر ئەبێت و،چەندین پلان و نەخشەى تریان هەیە بۆ دەرپەڕاندنى هەموو ڕكابەرەكانیان هەروەك لە ڕابردودا لەدژى لایەنگرانى باڵى ڕیفۆرم ئەنجامیانداو،نیوەى یەكێتى یان لەكادیرە هەرە باشەكان لەهەموو ئاستەكاندا بەزۆر دەرپەڕاند بۆناو (بزوتنەوەى گۆڕان) و چەندینى تریشیان سزاى سیاسى دا،تەنانەت بەبێ ئەوەى بچنە ناو لیستى (گۆڕان) ەوە ، تەنهالەبەرئەوەى كەوا لەڕابردودا،واتا پێش كارەساتەكەى 25/7/ سەربەباڵى (ڕیفۆرم) بوون. دیارە ئەمەش ئەبێتە مایەى مەترسى بۆ هەموو ئەو كادیرانەى بەپێچەوانەى ڕاوبۆچونى ئەوانەوە بیرئەكەنەوە. كەلەئێستاوە بەئاشكرا دیارە كەئیترلەسنورى ئەم مەڵبەندە بەتایبەتى و لەناو یەكێتى دا بەگشتى هەتادێت ئازادى یەكان تەسك ئەكرێتەوەو تەنها بۆخۆیان هەموو ئیمتیازو پلەوپایەكان دابەش ئەكەن، كەئەمەش زەنگێكى مەترسیدارە بۆپاشەڕۆژى یەكێتى كەچیترناتوانێت لافى ناسنامەى ڕێكخراوى سۆشیال دیموكرات هەڵبگرێت .! هەروەها ئەم هەڕەشەیە لەهەمان كاتدا ئەبێتە هۆى دوركەوتنەوەى چەندین كادیر كەئامادەنین ببنە كۆیلە و پیاوى هیچ سەرۆك تەكەتولێك لەپێناوى هەندێ دەسكەوتى نامەشروع دا.
شایانى باسە لە پرۆسەى هەڵبژاردنى كۆنفرانسى مەڵبەندا بۆ نوێنەرایەتى (ئەندامى كۆنگرە) لە كۆى (192) دەنگدەر،(65) كادیرخۆیان كاندید كردبوو، كەتەنها (28) كاندید سەركەوتن و بوونە (ئەندامى كۆنگرە) كە لەناویاندا (6) یان لەژنانن .
هەروەها لەستافى ئەنجومەنى مەڵبەندا (6) كەس دەرنەچون كەبریتى بوون لەم ناوانە .
1. جمیل ابراهیم ناسراو بە جەمیلى ئیزگە كارگێڕى مەڵبەند ، سەربەلیستى حمەچاوجوان .
2. مامۆستا احمد نعمت . لێپرسراوى كۆمیتەى سەركەوتن. سەربەباڵى جلال عبداللە .
3. عمرى حمەى توبا. لێپرسراوى كۆمیتەى شێخ تەویل . سەربەباڵى جلال عبداللە.
4. وهابى مامە حەمە. لێپرسراوى كۆمیتەى پێشمەرگە دێرینەكان . سەربەباڵى حمەچاوجوان.
5.مامۆستا ابراهیم كارگێڕى مەڵبەند سەر بەباڵى (حمە چاوجوان).
6. حەمید سۆران ئەندامى مەڵبەند. سەربەباڵى ڕیفۆرم
7. ابراهیم ڕەش لێپرسراوى پێشوى كۆمیتەى پ.م دێرینەكان . سەربەباڵى جلال عبداللە.
ئەوەى كەزۆر گرنگ و جێگاى دڵخۆشى و مایەى سەركەوتنە بۆمەڵبەندەكەى حمە چاوجوان كە لە كۆنگرەدا شانازى پێوەبكەن و بتوانن چەند گۆڕانكارى و چاكسازیەكى پێ بكەن و سەرى ستافەكەیان بەرزبكاتەوە لەناو هۆڵى كۆنگرەدا بە موداخلەكردن و دەوڵەمەندكردنى بەرنامەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان كە ڕەنگە ببێتە مایەى سەرنجى ملابختیارو فەرید ئەسەسەردو مامۆستا جعفرو ئەوانى تر
ئەویش هەڤاڵى بێ ڕێزوبێ ئیحترام (ڕشید عول حسین) ە ،ناسراوە بە (مامە ڕەشەى باوەنور) .
خاڵێكى ترى گرنگ ئەوەیە كەسامان گەرمیانى زۆربەنهێنى و لەژێرەوە كارەكانى خۆى ئەنجام ئەدات ئەویش لەڕێگەى (ڕزگارى حاجى حمید) ەوە ، هەرچەندە حمە چاوجوان ئێستا هاوپەیمانى لەگەڵداكردووە بۆلادان و توانەوەى باڵى جلال عبداللە؟! بەڵام لەئایندەیەكى نزیكدا بەتایبەتى لەدواى كۆنگرەى (3) سەرى حمە چاوجوانیش ئەخوات و ئەشرەف ئاسا هەموو باڵەكانى فریوداوە لە ئەمڕۆدا.كەناوبراو گوركێكە لەپێستى مەڕدا خۆى مەڵاس داوە .
لەكۆتایى دا ئەڵێین پێویستە جەنابى مام جلال دان بەوڕاستیەدابنێت كە بڵێت هەزارجار خۆزگەم بە(پار) كەتەنها (باڵى ڕیفۆرم) هەبوو، كەخواهەڵناگرێت ئەوانیش بەڕاستى داواى چاكسازى و گۆڕانكارى یان ئەكردو، لەخەمى ئایندەى یەكێتى دابوون، بەڵام دزو هەلپەرست و گەندەڵەكانى پاڵم منیان خراپ تێگەیاند بۆ ئەوەى بەئارەزوى خۆیان لەسەرلاشەى یەكێتى بژین وبازرگانى بەسیاسەتەوە بكەن لەسەرحسابى خوێنى شەهیدان و هاوڕێكانیان،هەرچەندە من بەوەش ڕازیم بەمەرجێك باڵ باڵێن نەكەن و ڕیزەكانى یەكێتى بپارێزن؟! كەچى لەجیاتى (2) باڵ،ئێستا چەندین باڵ هەیە و، چاوەڕێن لەدواى خۆم پارچە پارچەى بكەن ،بەڵام هەتا خۆم بمێنم هەموو ئەم باڵانە تەنها یەك دەنوكیان هەیە، هەروەك كاك سەعدى ئەحمەد پیرە ى فایلدار فەرموویەتى لە بەرنامەیەكى ڕادیۆى (نەوا) دا .!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست