بەپەلە شەڕەكانى ناومەڵبەندى كەلار,واتە مەڵبەندى عەلى گەشتیارى درێژەى هەیە؟!!!
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
لەدواى ئەو شەڕە حەیا بەرە كە ماڵە گەورەكەى (ى.ن.ك) گرتۆتەوە لە شارى كەلار,ئەوەتا دواى یەك هەفتە لەشەڕى نێن (م.ئامینە) و (عاسى علی) جێگبرى لێپرسرواى مەڵبەند كە بووە هۆى ئەوەى ئێستا (م.ئامینە) لەماڵەوە دانیشتوە چاوەڕێ ى خێرخوازان ئەكات,بۆیە دیسانەوە سەر لێشێواوى تەواوى مەڵبەندى كەلارى گرتۆتەوە,
سەرەتا بابزانین عەلى گەشتیارى كێیە؟
ناوبراو خاوەن چێشتخانەیەكى گەشتیارى بوو لەكەلار و دەوروبەرى,ئەم كەسە لە 25/7 دا كارى بۆ بزوتنەوەى گۆڕان دەكرد,بەڵام هەر زوو دەستە پیسەكەى ئاشكرا بوو كەجاسوسى مەڵبەندەو بەفیتى (عدنان حمەى مینا) و دەزگاى زانیارى خزێنراوەتە ناو ڕیزەكانى گۆڕان,بۆیە لەلایەن هەڤاڵ (كوردۆ قاسم)ەوە سوك و ڕسوا كراو لەڕیزەكانى گۆڕان دەركرا.ئێستا كارى ئەم كەسە خەتمایلە بووە بەجاسوسى كردن لەسەر هەڵسوڕاونى گۆڕان و جموجوڵیان,بۆیە وەعدى بوون بە ئەندام مەڵبەند یان لێپرسراوى كۆمیتەیان بەم كەسە ناپاكە داوە,خەڵكینە پۆست پۆستێنە لە ناو ماڵە گەورەكەى (ى.ن.ك) لەسەر ئەم كارە ناجوامێریانە دەبەخشرێت بۆیە ئەمڕۆ ڕیزەكانى (ى.ن.ك) بۆتى شوێنى جاسوس و بەعسى فایلدارو موستەشارو داوێن پیس.
شەڕى یەكەم:
ئەوەتا لەڕێكەوتى 29/3/2010 ڕۆژى دووشەمە كاتژمێر (8) بەیانى بەكاتى مەڵبەند شەڕێك لەنێوان (م.عوسمان مزەلى) كارگێڕى مەڵبەندو (ابراهیم سەمین) ئەندام بەش و پێشمەرگەى باڵى جلالى كۆن دروست دەبێت ,لەم شەڕەدا ئەوەى جنێوى ناشرین و وشەى ناشیاوى ناو بازاڕ هەیە لێرەدا بەدەست نەدەكەوت,تاگەیشتە پەلاماردانى دەستەو یەخە,پاشان بەنێوانگیرى پیاوە ماقوڵەكانى مەڵبەند هێور كرانەوە,ئەم شەڕەش لەئەنجامى ئەوە دروست بوو,كە (عوسمان مزەلى) نەیهێشت (ابراهیم سمین) سەیارەكەى بباتە ناو مەڵبەندەوە,
شەڕى دووەم:
لەڕێكەوتى 30/3/2010 ڕۆژى سێ شەمە شەڕێكى تر لەنێوان (سیامەند تاهر) سێپرسراوى پێشووى كۆمیتەى كەلار و (خالد احمد) پێشمەرگەى ناو مەڵبەندا هەڵئەگیرسێت لەسەر هەمان كێشە ڕۆژى ڕابردوو,كە بەئەمرى (حمە چاوجوان) نابێت جگە لە كارگێر مەڵبەندو ئەندام مەڵبەند كەس بۆى نیە سەیارە بباتە ژوورەوە,بەڵام(سیامەند تاهر) بەزۆرى (جلال عبدوالله) ى ناوگەڵ پیس و نوێنەرى باجەڵان خۆى كرد بەژوورا؟!!
فەرموو كاك (محمد چاوجوان) ئەمە مەڵبەندە یان گازینۆى شەلاتى و شەقاوەیە؟
تۆ جگە لەكەسانى نەخۆش و شەرواڵ پیسى وەكو خۆت ناوى پیاوێكى بەڕێزى مەڵبەندەكەتم پێ بڵێ؟
ئەگر وانیە ئەم هەموو شەڕو ئاژاوەیەتان لەچییە؟
31/3/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست