کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارودۆخى مەڵبەندى كەلار بەتەواوى تێك چووەو بەكەس كۆنترۆڵ ناكرێت!!؟؟؟

Monday, 31/05/2010, 12:00



لەگەڵ كۆتایى هاتنى قۆناغى دووەمى هەڵبژاردنى كۆنفراسى مەڵبەندى كەلاردا,وەدەركەوتنى ئەنجامەكانى كە لەكۆى (65) پاڵێوراو (31) كاندید سەركەوتن بوون بە (ئەندامى كۆنگرە لەهەر سێ لیستى جیاواز كە بەم شێوەیە پێك هاتبوون:

1-لیستى (حەمەچاوجوان) كەسەر بەباڵى عەدنانى حەمەى میناو ئەرسەلان بایزو د.بەرهەم ە.

2-لیستى (جەلال عبدالله) ناسراو بەجەلالەدین ئەل سەغیر,ئەمیش سەر بەباڵى هێرۆ خان خانمى هیچەمى عێراق و مەلابەختیار و عیماد ئەحمەدە.

3-لیستى (سەر بەخۆكان) كەسەر بەهیچ باڵێك و لیستێك نین,بەڵام ڕەنگە لەكۆنگرەدا دەنگ بەباڵى (كاك كۆسرەت) بدەن. ئەمە ئەگەر چى لیستى (حەمەچاوجوان) كۆتایى هات ,بەڵام ئاكامەكەى پێچەوانە بوو,كەبەقازانجى لیستەكەى (جەلال عبدالله) شكایەوە,بەهۆى ئەو بێ بەڵێنیەى كە حەمە چاوجوان نواندى دژى لیستەكەى جەلالە بچكۆل,چونكە پێشتر هەردوو لیست لەچەندین كۆبونەوەى كارگێڕى و جێگرەكاندا پرۆتۆكۆڵ و كۆنوسیان ئیمزا كردبوو,بەڵام بەدەردى پەیماننامەى (ئاكار) ى ,بێ ئاكار لەگۆڕنرا,ئەم پیلان و پەیمان شكاندنەش بەدەستى (عەدنانى حەمەى مینا) سینارۆكەى بۆ داڕێژرا,لەكۆبونەوەیەكى زۆر نهێنى و تایبەتدا بەئامادەبوونى لێپرسراوى مەڵبەندو كارگێڕو ستافەكەى خۆیان لە ئوتێل پاڵاسى كەلار ئەنجامدراو,توانیان لیستێكى نوێ دابەزێنن لەدژى جەلال عەبدالله و تەنانەت هەندێ لەهاوڕێكانى خۆشیان كردە ئامانج و ناوەكانیان سڕیەوە,بەگومانى ئەوەى لەژێرەوە پەیوەندیان كردووە بەخەتى گشتى یەوە,هەر بۆیە باڵى (جەلال عبدالله) كەوتنە خۆیان و ڕاستەوخۆ دەستیان كرد بەكۆكردنەوەى بەڵگەو زانیارى وردو,دواتر پەیوەندیان كرد بەسەروو خۆیانەوە,كەتوانییان لەڕێگەى بەرپرسێكى باڵاوە,سەردانى هیرۆ خان و كاك كۆسرەت بكەن سكاڵاكانیان لەدژى كودەتاكەى (عەدنانى حممەى مینا) و (حەمەچاوجوان) ,بەڵام چاوى كامێراو پەیوەندى مۆبایل لەسەریان ئەبێت,كەبەردەوامى چاودێرى ئەكران,هەر بۆیە هەموویان ئەكەونە ناو بۆسەى (عەدنانى حەمەى مینا)وە,هەر بۆیە زۆر ڕاستە پەندێكمان لەكەلار هەیە ئەڵێت(عەدنانى حممەى مینا یەكەمە لەكەمینا) ئەوەتا بۆ هاوسەنگەرەكانى خۆیشى كەمین دادەنات.!!

هەر بۆیە هەردوو لا لەو شوێنەدا ڕەخنە لەیەك تر ئەگرن و گلەیى و گازندە لەیەك ئەگرن و وەهەڕەشەش لەیەكترى ئەكەن,پشان عەدنانى حەمەى مینا پێیان ئەڵێت ئەگەر من نەبومایە كەستان لەهەڵبژاردنى (2006)دا دەر نەئەچوون,لەبەرامبەر باڵى ڕیفۆرمدا,بەڵام جەلال عەبدوڵاش بێ دەنگ نەبووە,وە وتویەتى ئێستا كاتى ئەوە هاتووە تۆڵەى خۆمان بكەینەوە, بەدەنگمان لەكۆنگرەدا كەباشترین چەكە لەیاساى جەنگى ساردا, وە ئێستا بارۆدۆخى ناو مەڵبەندى كەلار لەدەست چووەو بەكەس كۆنرۆڵ ناكرێت وە شەڕەكەیان بردووە بۆ كۆنگرە,بۆیە هەر (4 -5) كاندیدەو دەستیان كردووە بەیەكداو بەئارەزووى خۆیان دەنگ ئەدەن,هەروەها لەو ڕوانگەیەوە(5) كەسیان لەخۆیان پاڵاوتووە بۆ ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندكەبریتین لە (1-حمە چاوجوان-جەلال عەبدالله3-عاسى عەلى5-بدریە محمد ێالح6-هێرش فیزوڵا.

 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە