کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پەرلەمانتار عومەر عەبدولعەزیز روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

Wednesday, 15/06/2011, 12:00


لە روونكردنەوەیەكدا پەرلەمانتار عومەر عەبدولعەزیز سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لێدوانی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی كوردستان رەتدەكاتەوە سەبارەت بە ئەندام بوونی لە لێژنەی نەزاهە.
ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە..
سەبارەت بەو لێدوانەی د.سەروەر دەربارەی بە ئەندامبوونی بەندە لە لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان كە لە سایتی ئاوێنە بڵاوی كردۆتەوە
زۆر بە داخەوە كە د.سەروەر كەوتۆتە ئەو هەڵە یاساییە‌و ئەو لێدوانە نا بەرپرسانەو بە پەلەیەی داوە, بە بێ‌ ئەوەی لە بابەتەكە بكۆڵێتەوە, گرفتی ناوخۆی لیژنەی نەزاهەی تێكەڵ بە باسی من كردووە.
من ڕایدەگەیەنم كە شانازی دەكەم بەوەی كە لە تەمەنمدا دژی گەندەڵی‌و گەندەڵكاران بووم‌و, لە نزیكترین كەسم گەندەڵیم قبوڵ نەكردوە, بۆیە هیوادارم كە ناوبراو لەسەر قسەكانی ڕونكردنەوە بداو ئەو ڕستەیەی سەحب كاتەوە كە گوایە من قسەی گەندەڵیم لەسەرە, چونكە ئەمە ناوزڕاندن‌و تەشهیرەو من ڕێگەی یاسایی ئەگرمە بەرو, ئەم تۆمەتە قبوڵ ناكەم ..
سەبارەت بەوەش كە بەندە ئەندام نەبوم لە لیژنەكاندا, سەرۆكایەتی پەرلەمان لە یەكەم ڕۆژەوە ئاگادارە، كە عەریزەم داوەو لە سەرەتای دەست بەكاربونمانەوە لە مانگی 12\2009وە ئاگادارم كردون بەڵام بە هۆی شاغرنەبونی لیژنەكان‌و سەرقاڵیی سەرۆكایەتی یەوە ئەندامانی لیژنەكان ڕێك نەخراونەتەوە.
بۆ مەسەلەی موچەش كە ناوبراو باسی لێكردووە خۆی خستۆتە هەڵەوە كە پێشتر هەڵەی بەشی ژمێریاری بووە و من هیچ دەرماڵەیەكی لیژنە وەرناگرم.
بۆیە هیوادارم ناوبراو رونكردنەوەی پێویست بداو ئەو تۆمەتی گەندەڵی یە سەحب كاتەوە, تا ناچار نەبم بە گرتنە پێشی ڕێكاری یاسایی ..

عمر عبد العزیز
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
14\6\2009



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە