(راگەیاندنی بزوتنەوەی گەنجانی کوردستان) بۆ داکۆکی کردن لە مافەرەواکانی خەلکی کوردستان
Friday, 25/02/2011, 12:00
بزوتنەوەی گەنجانی کوردستان
لە ئێستادا هەزاران گەنجی کورد لەشارەکانی کوردستان دەنگی نارەزایەتیان هەڵبری دژی گەندەڵکارانی کوردستان و نایەکسانی بەرپرسان بەرابەر بە تاکی کوردی دەستبەسەر داگرتنی سامانی گشتی و لێک جیانەکردنەوەی حزب و حکومەت لەیەکتری،لە لەکاتێکیشدا چەندین گەنج لەژێر هەرەش و ترس ناتوانن دەنگیان هەڵبرن، ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر هاونیشتیمانانمان. بۆ ئەوەی هیچ حزبو لایەنێکیش نارەزایەتی خەلکی بە ئەمەکی کوردستان نەکاتە دەسکەوتی خۆی، ئەم بزوتنەوەمان راگەیاند و داکۆکی لە مافی گەنجانمان دەکەین. سەر بەهیچ لایەنو حزبێک نین بزوتنەوەیەکی گەنجانی خۆرسکی کوردستانین.
ئامانجمان رێکخستنو کۆکردنەوەی تواناکان و دەنگی گەنجی کوردە، رێبەرایەتی کردنی گەنجی کورد لەلاین خۆیەوە و کارکردن لەسەر داوا رەواکانی خەلکی کوردستان و خۆپیشاندەران و هەماهەنگیکردنیان لە خەباتیان و خواستەکانیان کە بریتین لە :
١ ئازادی مافێکی سروشتی مرۆڤە، بۆ هیچ کەس و لایەنێک نیە پێشلی ئازادی کەس بکات و بەخلکی بفرۆشنەوە.
٢ گوێ گرتن لە رای شەقام و رێز گرتن لە گەنجی کورد، نەک بە گولە وڵامیان بدەنەوە.
٣ داواکانی خۆپیشاندەران بە زویی جێبەجێ بکەن و ئەوانەش دادگایی بکرێن کە توندو تیژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران کردووە.
٤ ئازاد کردنی هەموو ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە خۆپیشاندانەکان دەست بەسەر کراون
٥ هەڵوەشاندنەوەی ئەو حکومەتەو. ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی تەندروست بێ فرو فێڵ
6- دادگایی کردنی هەموو ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە لە خۆپیشاندەران و یان دەستیان هەبووە لەو کارە قێزەونە و بکوژانی گەنجانی کورد
٧ هەرەشەنەکردن لە گەنجان و رۆژنامەنووسان بەهەر بینویەک بێت
٨ رێگەنەگرتن لە خۆپیشاندان لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان
ئێمە دژی هەمووجۆرە توندو تیژیەکین چ لەلاین دەستەڵات چ لە لاین خۆپیشاندەرانەوە بێت، داواش لە شەقامی کوردی ئەکەین بە شێوازێکی مەدەنیانەو هێمنانە داوای مافەکانی خۆیان بکەن.
بزوتنەوەی گەنجان
٢٥-٢-٢٠١١
بۆ پشتیوانی کردنتان لە بزوتنەوەکەمان تکایە سەردانمان بکەن لە ماڵپەری کۆمەڵایەتی فەیدس بووک
http://www.facebook.com/home.php#!/profile.php?id=100002070076870&sk=wall
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست