بەرهەم و گارسۆنى نادى .. زەردەخەنەى وەك قەنادى
Thursday, 09/07/2009, 12:00
گۆڕان ئەو ڕەوتە پیرۆز و بوێرەیە كە لەو ماوە كەمەى خۆ ئاشكرا كردن و خستنە ڕووى كارنامەكەیدا ڕۆژانە و پەیتا پەیتا جەماوەرى دڵ و دەرون و دەست پاك و بڕوا بوو بە ئازادى لە خۆى كۆدەكاتەوە و ئەو گردبوونەوە بەجۆشەى جەماوەریش لە دەورى ئەو لیستە دەسەڵاتى مشەخۆر و دەست پیسى هەردوو بنەماڵەى توشى شۆك كردووە بە ڕادەیەك شڵەژاون كە خۆشیان نازانن چى ئەكەن و چى ئەڵێن بەجۆرێك سەرنجدان لە هەر هەنگاو و هەڵوێستێكیان وەك سەرنجدانە لە بەزمە ساتەكانى ناو فیلمە كۆمیدیەكان و بزە ئەخەنە سەر لێو , بۆ ڕاستى و دروستى قسەكانیشم ئامۆژگارى یەك بە یەكى هاوڵاتیانى بەڕێز ئەكەم ئەگەر هاتوو لەو ماوەیەدا كە بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان تەرخان كراوە هەر كاتێك هەستت بە بێزارى و جاڕس بوون كرد باشترین كاتە كە سەردانێكى دەڤەرى پشدەر بكەیت و بچیت لە زێى بچوك ڕاوە ماسى بكەیت و چى خوا كردى بە نێیبت هەڵیگرە لەگەڵ خۆتا و یەكڕاست تا دەربەند بۆى مەوەستە كاتێك ئەگەیتە دەربەند ناچاریت بەهۆى پێچى كوڕى ڕێگاكەوە خێرایى سوارەڕۆكەت كەم بكەیتەوە و لە و كاتەشا ئەگەیتە بەردەم دوایین نادى لە نادیەكانى دەربەند و كات بە فیڕۆ مەدە و سەكنى لاى چەپ داگیرسێنە و بچۆرە ئەو نادیە هەر كە گەیشتیتە بەر دەرگاى نادیەكە وێنەیەكى گەورە و ڕوو شیرین و دەم بە خەندەى (دختۆر بەرهەم)ى سەرۆكى لیستى چوار پێكە بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن بەو دەرگایەدا هەڵوا سراوە كە بڕوام وایە چەند ڕۆژێكە لەو نادیە بە گارسۆن دامەزراوە و گۆڕان واى كردووە ئەو پیاوە شیاوە لەو شوێنە شیاوە دابنرێت .
با ئەوەشم بیر نەچێت بە هۆى سەخاوەتمەندى ئەو گارسۆنە بەڕێزەوە هەرچى حەز ئەكەیت لە خواردن و خواردنەوە نۆشى گیانتى بكە و پارەى وەێلەكە لە سەر بودجەى یەكێتى نیشتیمانیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست