کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وانەى دیكتاتۆرەكان

Thursday, 25/08/2011, 12:00





بێگوومان كە هەر ڕووداوێك لە ژیاندا روودەدات لە دواى خۆى دا كۆمەڵێك پەندو ئامۆژگارى و وانە بۆ كەسانى هاوشێوەى خۆى جێ دەهێڵى بۆیە ئەو كەسە هۆشمەندە كە سوود لە كەسانى پێش خۆى دەبینێ بە تایبەت لە بوارى سیاسەت دا كە سەركردەكان هەردەم دیاروو ناسراون چوونكە پێشەواى گەلەكانیانن بۆیە كۆتایى هاتنى سەركردەكان بە تایبەت ئەوانەى كە بۆ ماوەیەكى درێژ بەردەوام دەبن یان لە قۆناغێكى گرنگ سەركردە بوونە هەردەم چیڕۆك و باس لە دواى خۆیان بە جێ دەهێڵن ئەمەش بە دوو شێوە دەبێت یان بە یەكێك لە پاڵەوانەكانى گەلەكەى ناو دەبرێ كە هەمیشە نموونەى جوانە بۆ كەسانى دواى خۆى وە جۆرى دووەمیان بە دیكتاتۆرى گەلەكەى ناو دەبرێ كە ئەمەیان زۆر ئەستەمە كۆتایى ژیانى بە شێوەیەكى ئاسایى بەڕێكردبێ چوونكە كەسى زاڵم لە دوونیادا هەقى تاوانەكانى خۆى وەردەگرێت ئینجا بۆ دونیاكەى تر وە نموونەى لەم جۆرەشمان زۆرە كە دووایینیان قەزافى بوو هەروەكوو سەرجەم ئەوانەى پێش خۆى نە ماڵ و سامانە زۆرەكەى وە نە ئەوانەى پاڵپشتیان دەكرد وە نە ماوە درێژە سەركردایەتیەكەى هیچ ێەكێك لە مانە بە هاناى نەهاتن كە ئەوەش بە سەر دیكتاتۆرەكانى پێش خۆى وەكوو زین العابدین و حسنى مبارەك هات وە هەندێكى تریش بەڕێوەن بەم دەردە بچن و ببنە پەند بۆ كەسانى دواى خۆى بۆیە ئەوەى لێرەدا من مەبەستمە بڵێم ئەوەیە كە لێرەدا وانەیەك هەیە بۆ ئەو سەركردانەى هاوشێوەى ئەوانن سوود وەربگرن و بە زووترین كات خۆیان چاك بكەن هەرگیز بیر لەوە نەكەنەوە كە بەهێزن و دەسەڵاتەكەیان دەیان پارێزى چوونكە هەرچەندە بەهێز بن ئیرادەى گەل زۆر بەهێزترە ئەوەش لە بەهارى عەرەبیدا بۆمان دەركەوت وە هەروەها سەركردە كوردییەكانمان دەبێت سوود وەرگرى یەكەم بن لەم وانەیەدا هەرگیز بیر لەوە نەكەنەوە كە هێزە چەكدارەكان لە ژێردەستى ئەوانە یاخوود سامانێكى زۆریان هەیە وەیان لە ڕووى جەماوەرەوە زۆرینەن چوونكە ئەو رژێمانەى بەو حاڵە گەیشتن هەمان شتیان هەبوو بۆیە تا زووە دەبێت ئەم باروو دۆخەى كووردستان بقۆزنەوە كارى گرنگ بكەن و گەل لە خۆیان ڕازى بكەن ئەگەر نا هەر تووڕەبوونێكى گەل ئەمجارە ئەستەمە بتوانرێ ڕابگیرێ .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە