لانە حەمە على و چەواشەكارى
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
كەناڵەكانى دەسەڵات كەوتونەتە ڕوپۆشكردنى كارە ناشیرین و نا شایستەكانى خۆیان و دەیانەوێت پێمان بڵێن كە ئەوان فریشتەن و خەڵك و كۆمەڵگا شەیتانن نوێنەرەكانى ئەوان شەو نخونى بەدیار خەمى هاوڵاتیانەوە دەخۆن و هەست بە لێپرسراویەتى دەكەن هەر بۆیە كەناڵى زاگرۆسى دەنگى درۆى دەسەڵات شەوى 4_5/7/2009 چەندچاوپێكەوتنێكى لەگەڵ چەند كاندیدێكى كاڵ و كرچدا ساز دا لەناویاندا (لانەحمە عەلى) بووكە لە بنەڕتدا خەڵكى سلێمانیە و چەند وتارێكى وەك خۆى بڵاو كردەوە كە بە پێویستم زانى وەڵامى بدەمەوە .
1. ئەم كاندیدە باس لە واێتەو مەحسوبیەت دەكات لە كاتێكدا خۆى بە پشتیوانى لقى دووى پارتى كۆلیژى زانستى بەشى كیمیاى زانكۆى ێلاح الدینى تەواو كردوە نمرەكانى ئەوەندە نزم بوو كە نەیتوانى ماستەر بخوێنێ بەڵام بە هۆى پشتگیرى لقى دووى پارتییەوە ئێستا خاوەنى بڕوانامەى ماسترە .
2. ئەم كاندیدە ڕەوتى گۆڕانى میژوو دروست بونى ئۆپۆزسیۆنى هەقیقى و میكانیزمى گۆڕانى بە چەواشە كارى ناو بردوە با بپرسین ئایا سەركردەكانى ئێوە كە خوێنى شەهیدانیان كردە ئوتێلى پێنج ئەستێرە و بردیانە دوبەى ئەمە چەواشەكارى نییە.
3. ئەم كاندیدە باسى خێزانى خۆى دەكات باوكى لەسەر پارەى گومرك كوشتیان بە پشتگیرى حزب كردیانە شەهید .
4. با باسى خوشكەكەت نەكەین كەسكرتیرى تاڵەبانییە لە بەغداد یارى بە پارەى میللەت دەكات لە سایەى هاوپەیمانى ستراتیژیەوە.
ئافەرین بەرهەمى یەكگرتن بۆ خۆتان و كاندیدتان هیوادارم لەگەڵ عەزیزى وەیسیدا كلیپێ دەربكەیت .
بەغداد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست