فەزیحەیەكی گەورەی دەرباز كۆسرەت لە سلێمانی
Thursday, 17/07/2014, 12:00
لە سەروەختی جیابوونەوەی كاك نەوشیروان لە یەكێتی، ئەو حیزبە تەماحێكی زۆریان خستە بەردەم كۆسرەت ڕەسوڵ تا لەناو یەكێتی بمێنێتەوە، چونكە وازهێنانی كردبووە كارتێك بۆ گوشار خستنەسەر تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی تا زۆرترین ئیمتیازات وەربگرێت، یەكێك لەو ئیمتیازاتانەش بەخشینی ڤێلا و دارستانە گەورەكەی مام جەلال بوو كە ئەكەوێتە سەرشەقامی سالمی شاری سلێمانی و لە سەردەمی بەعسدا ماڵی شێخ جەعفەر بەرزنجی محافزی تیابوو.
ئێستا ئەو ڤێلا گەورەیە كە نزیكەی 10 دۆنم زەویە، لەسەر حسابی دەرباز كۆسرەتی كوڕی كە وەزیری ئاوەدان كردنەوەیە نۆژەن ئەكرێتەوە، بەڵام هەرچی گڵ و خشتوخاڵی زیایەی ئەو دارستانەیە فڕێ ئەدرێتە سەرشەقامەكە و ڕێگاكەیان گرتووە، هەم بۆ ئەوەی ئیتر هاوڵاتیانیش بەو گەڕەكەدا هاتوچۆ نەكات هەروەك لەو وێنەیەدا ئەیبینن كە چۆن لایەكی ئەو شەقامە سەرەكیە بە گڵ و خۆڵی زیایەی ماڵەكەی گیراوە، بەڵام لەبەر زۆری ژمارەی حیمایە نەتوانرا وێنەی تر بگرین. لە ئایندەیەكی نزیكیشدا وێنەی تر بڵاو ئەكەینەوە.
بەڵێ كۆسرەت رەسوڵ و كوڕەكانی كە یەكێكیان دەربازە ئێستا وەزیری ئاوەدانكردنەوەیە و چەند كۆمپانیایەكی دروستكردنی خانووشی هەیە، شاڵاویان ئەندام پارلەمان و شەریكی كوڕەكەی فازڵ میرانیە لە قاچاخچێتی دەرمان و سەیارەدا، بەهۆی شاڵاو كۆسرەتەوە دەرزی ئەڤاستین بوو بەمایەی كوێركردنی چاوی دەیان هاوڵاتی، دۆخێكی دروست كردوە كە هیچ دەسەڵاتێ ناوێرێ لێپرسینەوە بكات، ئیتر چۆن هەرێمی كوردستان لە جیاتی دەوڵەت نابێتە كاولخانە؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست