کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەى بۆ باسى ئۆپڕاسیۆنەكانى هێرش موحەڕەم ناكەن كەبۆ پارتى و بنەماڵەى بارزانى دەیكات

Sunday, 18/11/2012, 12:00




ڕاگەیاندنەكانى پارتى و یەكێتى لەهەموو لایەكەوە كەوتوونەتە بانگەوازو بانگەشە دژى ئۆپڕاسیۆنەكانى دیجلەو زەیدى وەك ئەوەى حاڵى كوردستان زۆر باش بێت و سەرۆك كۆمارو هەموو بەرپرس و وەزیرانى ترى كوردى لەبەغدا تەواوى مافەكانى كوردو ناوچە دابڕاوەكان و ماددەى سەدوچل یان تەواو كردبێت ، وەك ئەوەى خەڵك نەزانێت ئەوە بەناو سیاسیەكانى كوردبوون ئەوانیان دروست كردو لەسەر مێزى گفتوگۆ زۆر شتیان دۆڕاند ، هەموو كەس دەزانێت سەرۆك كۆمار كێ یەو سوپاسالارى جەیشى عێراقى كێیە ؟ ئەگەر لەلایەن ئەوانەوە گڵۆپى سەوزى بۆ هەڵ نەكرابێت زەیدى و هاوشێوەكانى ناتوانن مەترێكییش جوڵە بكەن نەوەك بەو هەموو هێزو چەك و جبەخانەو هەزاران سەربازەوە بێن ، گەورەكردنى ئەم بابەتەو زوڕناژەنینى ڕاگەیاندنەكانى پارتى و یەكێتى ئەوەندەى بۆ كپ كردنى كێشە ناوخۆیەكانى كوردستانە ئەوەندە بۆ خەمى كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان نیە ئەوەندەى بۆ شاردنەوەو دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاو دەستورو عەیب و كارەساتە گەورەكانى خۆیانە ئەوەندە بۆ میللەت نیە ، ئەوەتا هاوشێوەى ئاشتى هەورامى كەسێكیان بەناوى هێرش موحەڕەم كردووە بەسەرۆكى دەستەى بەناو وەبەرهێنان ئەوەندەى خەریكى شاردنەوەى دزى و گەندەڵیەكانى عومەرفەتاح و بەرپرسانى یەكێتی و بەیاسایى كردنى كارەسات و هەڕاجكردنى خاكى كوردستانە نیو ئەوەندە لەخەمى كرێنشینان و خەڵكى كوردستاندا نیە ، بەهەمان بەرنامەو نەهجیش كەوتۆتە پێدانى پڕۆژەو كار ئاسانى كردن بۆ كۆمپانیاكانى پارتى و نێچیرو بنەماڵەى بارزانى بەشێوەیەك نزیكى و كارئاسانى بۆ ئەوان گەیشتۆتە لووتكەو نێچیروبارزانیەكان گووتوویانە ئەم پۆستە لاى پارتیش بوایە هەر ئەوەندەى بۆ دەكردین ، ئەم ئۆپڕاسیۆنى دزى و گەندەڵیەیى ئەمانە دەیكەن لەسەر داهات و خاك و نەوتى خەڵكى كوردستان بەناوى وەبەرهێنان بۆ لەئۆپۆپڕاسیۆنەكانى دیجلە ترسناكتر نیە ، گەورەكردن و هات و هاوارى ڕاگەیاندنەكانى پارتى و یەكێتى دژى ئۆپڕاسیۆنەكانى دیجلەو زەیدى بۆ كەركوك و ناوچە داگیركراوەكان نیە بۆ شاردنەوەى ئۆپڕاسیۆنەكانى دزى و گەندەڵى ناوخۆیە بۆ ئۆپڕاسیۆنەكانى دەزگاى بەناو وەبەرهێنانى هێرش موحەڕەم و گرێ بەستە نەوتیەكانى ئاشتى هەورامیە كەهەر ڕۆژەو بەناوێك دژى ئەم میللەتە دەیكەن بۆ خزمەتى چەند مافیایەك و دوو بنەماڵە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە