ڕاپەڕینێكى تر بۆ ڕانیە
Thursday, 24/02/2011, 12:00
مونیرە حاجى
دەمێكە دز و چەتە و گەندەڵچى و چڵكاو خۆرەكانى دەسەڵات ژیانیان لەچینى ناوەند و خوارتر كردووە بەدۆزەخ ئەمەش وەكو ئەوكاتەیە كەڕژێمى بەعس لەكوردستان دڕندەیى و ناهەقى بەرامبەر گەلى كورد گەیاندە لوتكە ڕق و قینى سەرجەم خەڵكى كوردستان گەیشتە ئاستێك كەلەڕانیە و وەكو كانى سەرچاوەكەى دەركەوت و سەرجەم بەعسیە فاشیست و خوێن ڕێژەكانى لەگەڵ خۆیدا ڕاماڵى و تابیابانى تكریت و سامەڕا كەوتە دوایان ئیمڕۆش كۆمەڵێك دز و گەندەڵچى و چڵكاو خۆرانى پارتى و یەكێتى وێڕاى گاڵتەكردن بەهەست و نەستى هاوڵاتیانى كوردستان جگە لەگاڵتەكردن بەخۆیان و خەڵكى تر لێرەدا دەبێت سەرنج بۆ ئەو كەسانە ڕابكێشین كە ئێستا ڕۆڵى ئەو جاش و موستەشارانە دەگێڕن كەلەدواى ساڵى 1991ەوە شوێنى ئەوانیان چۆڵنەكردووە و وەكو ئەوان بەڵكو زیاتریش خزمەت دەكەن لەوانە(محمد وەتمان بەرپرسى مەڵبەندى هەشت و مەڵبەندى 24ى یەكێتى و عومەر قادر كادیرە بەسەرچووەكەى یەكێتى و فەرهاد عزیز بەگ كۆنە رەفیق حیزبى و عوڵا تەها بەرپرسى كەناڵى یەكێتى و لوقمانە سوڕەكەى سەروچاوە و قادرى ئاسایش)ئەمانە ئێستا دەستیان گرتووە بەسەر سەرجەم موڵكە گشتیەكانى ئەم سنورە و بەدەیان پارچە زەوی لەشوێنى دیارى ڕانیە و قەڵادزێ دەستیان بەسەردا گرتووە لەبەرئەوە گرینگە و زۆریش پێویستە كەجەماوەرى خۆشەویستى ڕانیە جارێكى تر ڕاپەڕینێكى تر بەرپابكەن بۆ ئەوەى ئەم بەرپرسانەى كەئاماژەمان پێكردن بخرێنە زیندانەوە و دواتر لەدەروازەى شار لەسێدارە بدرێن لەبەرئەوە نابێت ئەمجارە ڕانیە لەم بەرپرسە گەندەڵچى و چڵكاو خۆر و ماستاوچى و خوێنمژانە خۆش ببێت كەئێستا دەستیان بەسەر ئەم سنورەدا گرتووە و یارى بەدواڕۆژى ئەم گەلە فەقیر و هەژارە دەكەن جەماوەرى خۆشەویستى ڕانیە هاوڵاتیانى بەڕێز ڕاپەڕن و ساردمەبنەوە چونكە ئیمڕۆ ڕۆژى ڕزگاربوونە لەم گەندەڵچى و چڵكاو خۆر و ماستاوچیانە ئومێدم پێتانە و زۆرتان لێ چاوەڕێ دەكەم لەبەرئەوە پەلە بكەن ڕۆژى سەركەوتن و ڕزگاربوون و پاككبوونەوەى ووڵات لەم گەندەڵچى و چڵكاو خۆرانە نزیكە.
ڕاپەڕن دەى ڕاپەڕن
ئاشنا فرج
شارى ڕانیەى قارەمان فێرگەى پیاوانى بەجەرگ و ژنانى پێشەنگ من ئەم دێرە شیعرە دەگۆڕم لەبەرئەوەى كەدەڵێت شارى ڕانیەى قارەمان مەڵبەندى بەچكە شێران ئەوە شتێكى ناماقولیە چونكە ئەو كەسەى شیعر بەمشێوەیە دادەڕێژێت خۆى ئاژەڵە چونكە ناكرێت مرۆڤى ژیر و خاوەن ئاقڵ بەئاژەڵ وەسف بكرێت چەند ڕۆژێكى یادى ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى 1991 نزیك دەبێتەوە بەڵام ئێستا كە(20)ساڵ بەسەر ئەم ڕاپەڕینە دا تێدەپەڕێت جارێكى خەڵكى ئەم شارە خۆشەویستە وێڕاى ئەوەى پشتیوانى خۆیان بۆ خەڵكى شارى سلێمانى نیشانداوە و بڕیارە ئیمڕۆش جارێكى ئەم پەیمانە نوێبكەنەوە بەڵام جارێكى تر خەڵكى ئەم شارە خۆشەویستە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ئەوەى 5-3یەكى تر بخەنە سەر مێژووى پڕ لەسەروەریى و خۆیان چونكە دەمێكە خەڵكى شارى ڕانیە بەسود وەرگرتن لەهێزى براكانیان لەقەڵادزێ بەو كەسانەیان گوتووە كاتى خۆ سەپاندن و گوێ نەگرتن بۆ خەڵكى بەسەرچووە و دەبێت بێنە سەر ڕێگاى ڕاست ئەو چەكوشەى كوردستان پۆست بەكەللەى سەرتان بكەوێت كەدەمێكە دژى گەندەڵچى و ماستاوچیەكانى دەسەڵات بەرزبۆتەوە ئێستاش كەدروشمى بەرەو ڕاپەڕین بەرزكراوەتەوە دەبێت چاوەڕوان بن كە ئەم چەكوشە بەزەیى بەهیچ كەسێك دا نایەت بەكەللەى سەر كەسێكیش بكەوێت تووشى خوێن بەربوونى دەكات دیارە پیاوانى دز و گەندەڵچى و خوێن خۆرى ئەم ناوچەیە هیچ ڕۆژێك بیریان لەوە نەكردۆتەوە كە ڕانیە جارێكى ڕادەپەڕێت لێیان و خوێن لەلوت و گوێ و چاویان دێنێت و هیچ دكتۆرێك ناتوانێت چارەسەریان بكات لەبەرئەوە تەواوى بەرپرسانى یەكێتى و پارتى لەڕانیە دەبێت چاوەڕوانى پەتى سێدارە بكەن كەلەساڵیادى ڕاپەڕین بۆیان هەڵدەواسرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست