کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ر‌ێگایەك بۆ دەربازبوونى رێكخراوەكانى كەمئەندامان لەدەستى حیزب

Sunday, 13/03/2011, 12:00




حیزب ئەمڕۆ لەكوردستان كۆتو بەندى بیرو بڕیارى بەرپرسانى رێكخراوەكانى كەمئەندامانى كردووە و هیچ كات رێگەنادەن ئەمان وەك كەسێكى ئازاد نەبیربكەنەوەو نەبڕیار بدەن كەچۆن باشەو چى باشە بیكەن بۆ خزمەتكردنى ئەوكەسانەى ئەمان بەناویانەوە كاردەكەن .
حیزب و حیزبایەتى كردنى ئەمانە بوونەتە مۆتەكە لەبەردەم رۆڵ بینینیان وەك رێكخراوێكى ئەكتیڤ لەنێو كۆمەڵگە ، ئەم دەستەمۆكردنەش ئۆتۆماتیكى هەرچى بەرژەوەندى كەمئەندامان هەیە دەخاتەبەر مەترسی و دەیكاتە قوربانى بەرژەوەندییەكانى حیزب ، بەحیزبى كردنى رێكخراوەكان جگەلەوەى هەموو متمانەو رۆڵ بینینێك لەمان دەستێنێتەوە كەخزمەت بەخەڵكەكەیان بگەیەنن هاوكات یەكێك دەبن لەهۆكارەكانى شكست پێهێنانى حیزب و حكومەتەكەى ، ئەوەتا بەئاشكرا لەهەلومەرجى ئەمڕۆى كوردستاندا كەدەنگ و رەنگە ئازادەكان دەڕژێنە شەقام و لەدژى گەندەڵى و كۆتوبەندى ئازادى ریزەكانیان رێكدەخەن هاوكات نەحزبى دەستەڵاتدارو نەرێكخراوەكانیان هیچیان ناتوانن پشتیوانى لەیەكتربكەن و بەكەڵكى یەكتربێن ، ئەمڕۆ دوو بەرە هاتوونەتە كایەوە لەكوردستاندا ، بەرەیەكیان كەحزبى دەسەڵاتدارو هەموو ئۆرگان و رێكخراوەكانیان و حكومەتەكەى بەرێوەى دەبەن بەرەكەى تر بەجەماوەرى ناڕازى و حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان و رێكخراو و ئۆرگان و كەسە بێلایەنەكان پێكەوە خەباتى تیادەكەن ، لەم نێوەندەدا كەمئەندامان دابەش بوون بەسەر هەردوو بەرەكەدا ، بەرپرسانى رێكخراوەكانیان بەدڵنیایى لەبەرەى دەسەڵتدان و پشتیوانى لێدەكەن وە كەمئەندامانیش خۆیان لەبەرەى جەماوەرى خۆپیشاندەردا دەبیننەوە ، لەم كاتەدا من لەبەرپرسانى رێكخراوەكانمان دەپرسم ؟
ئایا ئەوان دەبوو لەم كاتەدا لەكام بەرەبوونایە ئایا لەكامیاندا مانایەكیان دەبوو ؟ ئایا كام بەرەیەیان بەلووتكەو ئامانجى پاكى هەوڵەكانیان دەگەیەنێت ؟ ئایا لەكام بەرەیەدا دڵى خەڵكەكانیان پێ شاد دەبوو ؟ لەكام بەرەیەدا پشتیوانى راستەقینەى كەمئەندامان بەدەست دەهێنن ؟
ئەگەر بیانەوێ و خواستى ئەوان بێت پێیان دەڵێم بێگومان دەبوو لەبەرەى خەڵك و ماف و داوا رەواكانیاندا بونایە نەك بەرەى كۆت و بەندى حزب .
ئەمڕۆ فرسەتى گەورە لەبەردەم ئەوان هەیە رێگاو هەڵوێستى خۆیان راست بكەنەوە ، رێگەى دەربازبوون لەوكۆت و بەندى حزبی بۆیان كراوەیە و دڵنیام خۆشیان لەم هەلومەرجە تێدەگەن و دەشزانن ئێستا بۆیان باشترو ئاسان ترە رووبكەنەوە كەمئەندامان و هاوخەم و هاوبیر و هاوهەڵوێست ببنەوە لەگەڵیان .
ئومێد دەكەم هەڵوێستى جوامێرانەو بوێرانە لەزارى بەرپرسانى رێكخراوەكانى كەمئەندامانەوە ببیستین چوونكە ئەمە خواست و ویستى هەموو كەمئەندامانە .
ئەمە دەنگێكە بۆ ئێوە و رێگەیەكە بۆئازادى و سەربەستى و خواستى هەموو كەمئەندامانیشە .
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە