کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوڕم ڕێژوان.......

Saturday, 26/02/2011, 12:00




ئەم جارەیان.....
ڕەحمەتی شمشێرەکەی وەچەی مەلا
بۆ گەردەنی تۆ سوا بوو ،
ئەم جارەیان...
دایکی ئاش بەتاڵ
سێو ڕنەکەی باخی شنۆ...
تەزویرچیەکەی کوچەی عەرەب**
قەسابەکەی دەرکی سەرا .
بۆ مەرگی تۆ هەڵمسا بوو ،،،،،،
کوڕم .... ڕێژوان ..
بەر لەبوونی تۆ..... زۆرن ئەوانەی وەکوو تۆ ....
بوون بە خۆراکی ......خوانی
ژەمێکی تێری پاراستن
بوون بە مەزەی زەردەخەنەی گەمژە پیاوی
بە خوێن نەوسن .
توخوا ڕێژوان ....ئەگەر هاتو لەوێندەرێ،
سۆرانی مامە حەمەو سەردەشتەکەی هەولێرت دیت ....
پێیان بڵێ.....ئەو پەیامە لە گۆیژەوە
لە گوڵەکانی بەردەرگای لق
لەمەولەوی و مەحویەوە.....
کە هەرسێکتان

کوشتەی دەستی یەک جەلادن ،

کە هەرسێکتان

دێوەزمەی ناو خەیاڵدان وسەر ڕوخساری

یەک گێلە پیاوی سەردەم و خەو لێکەوتوی بێ سەوادن
*کۆڵانی تەزویر چیەکان لە تاران
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە