وەڵامێك بۆ بەناو (لانە) خان....
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
سەبارەت بەو بابەتەی بەڕێزت كەلەسەر باخچەى ساوایانی سلێمانی نوسیبووت و گوایە ئەوەندە گەندەڵی زۆرە و چەند نموونەیەكت هێناوەتەوە وەك ئەوەی هەنگوینت لەداردا دۆزیبێتەوە ...
خاتوون... هەموو یەكێك لە ئێمە دژ بەگەندەڵی یەو هەموو حەزمان بەوەیە كە كارەكان بە شەفافیەت و راست ودروست بەڕێوەبچێت ، بەڵام گرنگ ئەوەیە كام لە ئێمە بە كردار ئەوجۆرە رەفتارانەمان كردووە و گرنگتر ئەوەیە كە ئەو شتانەی ئەلێێن و دەری ئەپەڕێنین بنەمایەكی راست ودروستی هەبێت و لە ژێر فشاری ئەوەی كە باخچەكە شوێنی نەبووە تا مناڵەكەم وەربگرێت ، یان بەڕێوەبەری باخچەكە رەزامەند نەبووە فڵان كارم بۆ ئەنجام بدات و یان ویان وهەزاران یانی تریش....
لانە خان .... بۆ بەرێزت و هەموو خوێنەرانی بابەتی و لۆژیكی ئەم سایتە و سایتەكانی تریش بەڕێزت یان (دڵشاد نوری) بەڕێز پێویستە و زۆریش پێویستە هەر یەك لەو تۆمەتانەتان بە ووردی هەڵبسەنگاندایە و بتانزانیبا بنەمای ئەم مەسەلەیە چى یە و بۆچی كراوە وهتد ؟؟؟ و عەرەب وتەنی (ێدق نێف ما ترى ولا شی مما تسمع)، بریا ئەم پەندەتان بخوێندایەتەوە پێش ئەوەی هەوڵی لەكەدار كردنی هیچ كەس ولایەنێك بكەن و ئێوەش نەچوونەتایە ریزی ئەو مرۆڤانەی تەنها و تەنها پێویستیان بەو جۆرە كردارانە هەیە تا خۆیان هەبن!!! خۆزگە هندەی عەقل ولۆژیك ئەخوازێت بتانتوایبا ئەوەی ئەیڵێن بە ووردی و كورتی وبێ سڵ كردنەوە بەئاشكراو بەدۆكیومێنت بیسەلمێنن ، چونكە (لەگەڵ رێزدا) هەندێ قسەلۆكی تێدایە كە ئاستی زۆر لەوە نزمترە بتوانین بگەڕێین بۆ راستی وناڕاستیەكەی !!!!! بەڵێ ئەگینا بە حسابكردنێكی سادە وساكار ئەتوانین بزانین رۆژانە هەر یەك لە ساواكانی باخچەكان بەگشتی وباخچەى ساوایانی سلێمانی بەتایبەتی ، بڕی چەند دینار دەكرێتە خەرجی بۆیان، بە شێوەی خواردن و خواردنەوەی ساواكان ...... خۆ باسكردن لە خەرجكردنی وێلێك بۆ سێجار ئەمە ئەوەندەى لە نوكتەى كۆن دەچێت ئەوەندە لە نوكتەیەكی سەردەمیانەش ناچێت چ جا لە راستی!!!! .
ئێمەش دەس دەخەینە ناودەستی هەموو ئەوانەی دژایەتی گەندەڵی دەكەن بەڵام وەك ئێوە نا، بەڵكو وەك ئەوانەی دڵسۆزیی وڵات و نیشتمان و تێكرَای تاكەكانی ئەم وڵاتەن و بە شێوازێكی عاقڵانە و لوژیكیانە ، نەك ئەوبكەین كە زۆر ئاسانە، بە هەموو كەسێك بڵێین : تۆ گەندەڵی و لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە لە پاش ملە پێ ئەڵێن !!!! چونكە هەوڵی نەهێشتنی گەندەڵی پێویستی بە جورئەت و ئازایەتی هەیە و ئەو كەسەی ئەمەی نەبێت تەنها بە هەڕەمەكی تۆمەت دابەش ئەكات بەسەر هەموواندا .
بەڕێزان تانە وتەشهیر كردن بەخەڵكی ئەم وڵاتە وای كردووە (لەسایەی سەری وەك ئێوەكان) ، دڵسۆز و ئیشكەرو بە ویژدان لەناو قاموسیشدا نەماوە !! بەڵێ بەداخەوە ئیستا هەموو دوژمانی سەركەوتن و دوژمنانی كاركردن لە پێناو ئامانجە پیرۆزەكان ، بەردەوام تانەی نادروست و نەشیاو بە بێ بەرامبەر دابەش ئەكەن بەسەر خەڵكدا . لە كۆتاییدا ئەڵێم ( یا أیها الژین ێمنوا إن جاوكم فاسق بنبأ فتبینوا)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست