دیسان چنار سعد فاولیدا، شوکردن بە شوفێرەکەى خۆى لەبیرچوو!!!
Saturday, 16/10/2010, 12:00
چنارى کۆنە وەزیرۆکە، سکلێتەرى بەنزینى زۆر بەتوندى داگرتووە و خەریکە حەماوەى مەکینەکەى هەلسَنێ ، زۆر پەلەیەتى بۆئەوەى پۆستێکى بەسودفەى وەکو جارانى پێشوى دەستکەوێتەوە، ئەم ماوەیە هەر خەریکى وتار نووسسینە لە رۆژنامەکان و داواى دیدارو چاوپێکەوتنیش لە رۆژنامەنوسان دەکات،، لەگەڵ ئەوەشا هەمیشە بە شان و باڵى خۆى ئەڵێ و خەڵکیش بە نەزان و گەمژە دائەنێ، هەر بۆئەوەى لەم کۆنگرەى پارتیدا شتێکى بەرکەوێ، چنار سعد لە وتارێکى ئەم دواییەیدا باس لە توێژى گەنج ئەکات و بە کەمتەر خەم وەێفیان ئەکات، هەروەها وتویەتى گەنجانمان لە هەوڵى خۆ دەوڵەمەند کردندان و خەریکى خۆشگوزەرانین و هەستى نەتەوایەتیان لاوازە، چنار سەعد بەچ مافێک ئەم قسەیە لەسەر گەنجانى بەشمەینەتى وڵاتەکەمان ئەکات!؟ بەچ پێوەرێک دێت گەنجانمان ئاوا ناشرین هەڵدەسەنگێنێت و سوکایەتیان پێدەکات!؟ چنار ئەیەوێ لەسەر حیسابى سوککردنى لاوەکانمان لە کۆنگرەدا خۆى بباتە پێش و پلەیەک وەرگرێ!؟ ئەمە ویژدانەکەیەتى!!! ئەى بۆ باسى خۆى و خوشک و براکانى ناکات!!! خۆیان نەک هەر خەریکى خۆ دەولەمەندکردن و خۆشگوزەرانین بەڵکو بگرە لەهەڵپەى داگیرکردنى سەروەت وسامانى خەڵک و دزى و بەدڕەوشتین، چنار خان بۆ باس لە برایەکەى خۆت ناکەى کە تەنانەت بۆ بنێشتێکى دەمى کچێک 500 دۆلارى پێشکەش کرد، تەنانەت بۆ ئاهەنگى هاوسەر گیرى براکەت 400000 چوار سەد هەزرار دۆلار لەلەیەک شەو سەرفتان کرد لە ڕێستورانتى تارین رێگاى مەسف، ئەى ئەم پارەیەتان لەکوێ بوو ئەگەر پارەى میللەت نەبێ!!؟ دەیان گەنجى قوڕبەسەریش لەبەر بێ توانایى بارى ئابورى ناتوانێ ژیانى هاوسەرى پێک بهێنێ، چنارۆکەى کۆنە وەزیر تا ئێستا تۆ ئەو مافەت بەخۆت داوە پرۆژەیەک بۆ گەنجەکانمان پێشکەش بکەى !!؟ یا هەرنەەبێ هەندێ گەنج لە بەشمەینەتى دەربازبکەى یا هەر هیچ نا بەم بڕە پارە زۆرەى هەتانە بە هاوکارییەکى کەم وابکەى کۆمەڵى گەنج ژیانى هاوسەرى پێک بهێنن!!؟ کە وات نەکردووە بۆ دێیت سوکایەتى بەلاوەکانمان ئەکەیت!؟ دیارە خۆت مەسەلەى شوکردنهکهی خۆت لەبیرچوو !!! ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست