به‌هۆی ته‌مر ره‌مه‌زانه‌وه، میتی تورکی توانیوێتی کۆنتڕۆڵی پارێزگاری دهۆک بکات (به‌شی یه‌که‌م)
Friday, 13/07/2012, 12:00
ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان که به ته‌مه‌ر کۆچه‌ر ده‌ناسرێت له بادینان، له ساڵانی هه‌شتاکاندا له به‌ر هۆی دوژمنایه‌تی عه‌شایه‌ری و که‌وتنی خوێن له به‌ینی ئه‌وان و تیره‌یه‌کی تری کۆچه‌ره‌کان دا، ته‌مه‌ر ڕای‌کرد و بوو به پێشمه‌رگه له سنووری لقی یه‌کی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دا و باوک و که‌س و کاره‌کانیشی بوونه جاش لای ئاغا هه‌رکیه‌کان.
ته‌مه‌ر پاش وه‌رگرتنی چه‌ند پۆستێکی جیا جیا له ناو پارتی ناوبراوودا، ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه بووه به پارێزگاری دهۆک له سه‌ر داوای مافیا و گه‌نده‌ڵه‌کانی بادینان، پاش ئه‌وه‌ی 3 جار له‌لای ئه‌م مافیایانه‌وه هه‌وڵی کوشتنی پارێزگاره‌که‌ی پێش ئه‌و (نێچیرڤان ئه‌حمه‌د) یان دا، که ڕێگای له گه‌نده‌ڵی بڕیبوو.
له وه‌ته‌ی ئه‌م کابرایه کراوه به پارێزگاری دهۆک خۆی و خزم و مافیایه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان گرتووه به سه‌ر هه‌موو زه‌ویی و زاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره، جگه له بازاڕ، وه‌به‌رهێنان و هه‌موو چالاکییه‌کی ئابووری دیکه... به کورتی به سه‌ر هه‌موو ژیاندا له بادینان، به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو کادیره پاکه‌کانی پارتیش ئێستا له بادینان له به‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م کابرایه له پارتی بێزار بوونه. هه‌رچه‌نده پارتی هه‌میشه وه‌کو هێزێکی بێ منافس له بادینان ئه‌بینرا، به‌ڵام ئه‌مه چه‌ند ساڵێکه ئه‌م حزبه له به‌ر کار و هه‌ڵسوکه‌وتی ناشرینی ئام کابرایه و مافیاکه‌ی به‌ره به‌ره بادینان خه‌ڵک لێیان بێزاربوون، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که له پارتیی دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه، وه‌کو من خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵدا کردوون له‌به‌ر ته‌مه‌ر ره‌مه‌زانه، ده‌ڵێن له قینی ئه‌و ده‌چینه پاڵه یه‌کگرتووی ئیسلامی، هه‌ڵبه‌ته یه‌کگرتووی ئیسلامیش له به‌ر کاری ئه‌م مافیایه له سه‌ر حسابی پارتی به‌هێز ئه‌بێت.
هه‌رجه‌ند ئێمه ئاماژه بۆ ئه‌و کاره مافیا و ره‌وشته ناشرین و قێزه‌ونه‌کانی ئه‌م کابرایه بکه‌ین پێویستیمان به سه‌دان لاپه‌ره ئه‌بێت، به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یه‌ک بکه‌م، هیوادارم ئه‌وه‌نده‌ی پێویست کوردستانپۆست سانسۆری نه‌کات، چونکه هه‌مووی راستن و که‌متر ده‌نووسم، له‌وه‌ی زیاتر ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان رۆژانه ئه‌نجامی ده‌دات:
ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان هه‌رچه‌نده دوو ژنیشی هه‌یه، به‌ڵام کۆشکێکی شاهانه‌ی له سه‌ر سه‌دی دهۆک دروست کردووه به ناوی (میوانخانه‌ی پارێزگا)، به‌ده‌یان ملیۆن دۆلاری لێ خه‌رجکردووه، به‌ڵام خۆی له خۆی دا ئه‌م کۆشکه وه‌ک (خانه و میوانخانه بۆ کاری سێکس) به‌کارئه‌هێنرێت، هه‌میشه ئه‌م کۆشکه پڕه له کچی له‌شفرۆشی عه‌ره‌ب، تورک و کورد، جگه له‌وانه‌ی که به ناوی دامه‌زراندن و یارمه‌تیدان له خشته ده‌برێن، یان به فێڵ و هه‌ڕه‌شه ده‌برێن بۆ ئه‌و میوانخانه‌یه وه‌ک کویله‌ی سێکس به‌کارده‌هێنرێن.
ئێستا وای لێهاتووه که‌وا سه‌یدای پارێزگار هه‌موو هه‌فته‌که‌یه‌ک له ناو جاریه‌کانی دا کات به‌سه‌ر ده‌بات و رۆژی واش هه‌یه ده‌وام له پارێزگا ناکات، ته‌نانه‌ت ناچێته ناو ماڵ و مناڵی خۆی، به شه‌و و رۆژ له میوانخانه‌که ده‌مێنێته‌وه، که له بادینان به (کۆشکی هارون الرشید) ناسراوه.
ئه‌م پارێزگاره بۆ په‌یداکردنی ژن و کچ 5-6 که‌سی هه‌یه که‌وا ئیشیان ته‌نیا په‌یداکردنی کچی جوان و تازه‌یه بۆ سه‌یدا. یه‌کێ له ده‌ڵاله‌کانی سه‌یدا ژنێکه به ناوی (زه‌ینه‌ب) که‌وا خه‌لکی شاری ئامه‌دی باکوری کوردستانه و له ساڵی 1992 ه‌وه له دهۆک ده‌ژی. هیوادارم کوردستانپۆست ناوه‌که سانسۆر نه‌کات، چونکه هه‌موو خه‌ڵکی دهۆک و ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئه‌م ژنه ده‌ناسن، کاتی خۆشی له دهۆک به کاری بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌کان و جاسۆسی بۆ میتی تورکی تاوانبارکرابوو، دوایی ده‌زگای پاراستن گرتییه خۆی و بۆ زۆر مه‌به‌ستی دیکه که‌ڵکیان لێ وه‌رگرت، هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ک خۆی شاردبووه‌وه، به‌لام دوایی توانی به‌ڕیگای ته‌مه‌ر ره‌مه‌زانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دهۆک، ئێستا پارێزگار شوقه و زه‌وی و مووچه‌ی بۆ بڕیوه‌ته‌وه. زه‌ینه‌بیش له به‌رامبه‌ر چاکه‌ی سه‌یدا واته (جه‌نابی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان) ئه‌و کاره ناشرینانه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌دات.زه‌ینه‌ب کار بۆ میتی تورکیی و له‌هه‌مان کاتیش‌دا کار بۆ ده‌زگای پاراستن ده‌کات، میتی تورکی توانیوێتی کۆنتڕۆڵی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان بکات و ئاگاداری هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی رۆژانه‌یه‌تی، فلیمی ڤیدیۆی زۆریان له‌سه‌ر خۆی و هاوڕێکانی گرتووه، ئه‌وانه‌ی که هاتوچۆ و سه‌ردانی میوانخانه‌ی پاریزگا ده‌که‌ن، میتی تورکی ده‌یان که‌سایه‌تی و به‌رپرسی پارتیی خستۆته ژێر فشاره‌وه، له ترسی ئه‌وه‌ی فلیمه‌کانیان بڵاونه‌کرێته‌وه ته‌سلیم به میتی تورک بوون.
زه‌ینه‌ب به سێ ڕێگا کچ بۆ پارێزگار په‌یدا ئه‌کات.
یه‌که‌میان: .
(به داوای لێبوردنه‌وه ناچاربووین سانسۆری ئه‌م جه‌ند دێڕه بکه‌ین، چونکه بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه زۆر هه‌ستیار بووXXXXXXX......
) نزیکبوونه‌وه و ناسیاوی په‌یداکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه کوردانه‌ی باکوور .....
XXXXXXX.....
) کۆیان ده‌کاته‌وه و به ناوی ئه‌وه‌ی سه‌یدای پارێزگار ئه‌یه‌وێ یارمه‌تیان بۆ سه‌رف بکات، ئه‌یانباته کۆشکه‌که‌ی له سه‌دی دهۆک، سه‌یداش ئه‌و کچه‌ی که به دڵی بێت، پێی ئه‌ڵێت ئه‌مه‌م بۆ ده‌سته‌به‌ربکه. ئیتر به ڕێگای پاره و فێڵ و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌سلیمکردنیان به‌وه‌ی که ئه‌مانه سه‌ر به پ.ک.ک، ده‌یانترسێنن و ناچاریان ده‌که‌ن، ئیتر بۆ خۆیان ده‌یانکه‌نه کۆیله‌ی پاریزگاری دهۆک. به‌رپرسێک که جێگای باوه‌ڕه له ناو پارێزگای دهۆک هه‌موو ئه‌مانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: له ڕێگای زه‌ینه‌ب و له‌شفرۆشه تورکه‌کانه‌وه ئێستا میتی تورکیا کۆنترۆڵی پارێزگای دهۆکی کردووه و هه‌موو نهێنیه‌کانمان ئه‌زانێت.
بێجگه له‌مه پارێزگار چه‌ند ده‌ڵالێکی پیاویشی هه‌یه که یه‌کێکیان به ناوی (حاجی ق) و ئه‌وی تریان کارگێڕێکی لقی یه‌کی پارتی به ناوی (دکتۆر. ش.) .
ئه‌مه یه‌کێک بوو له ئینجازه‌کانی پارێزگاره کۆچه‌ره‌که‌ی دهۆک بۆ بادینانی خۆشه‌ویست. چاوه‌ڕێ بن، زۆر نهێنی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تری ئه‌م هارون الرشیده‌ی بادینانتان بۆ ده‌خه‌ینه روو. بۆ ئه‌وه‌ی پارتی بزانێ بۆچی کادیره پاک و خه‌باتکاره‌کانی لێی ڕه‌نجاون و رۆژ به رۆژ نفوزی ئیسلامیه‌کان له بادینان له زیادبوون دایه!
کوردستانپۆست: ئێمه ناچاربووین ناوی هه‌ندێ له‌و که‌سایه‌تیانه و گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند رووداوێک سانسۆر بکه‌ین، داوای لێبوردن له کاکی نووسه‌ر ده‌که‌ین، که هه‌رچه‌ندمان کرد نه‌مانتوانی نووسینه‌که به‌بێ سانسۆر وه‌کو خۆی بڵاوی بکه‌ینه‌وه، لێ ئه‌وه‌نده‌ی پێویست چ له‌و شوێنه‌دا ده‌گوزه‌رێ ئێمه بۆخوێنه‌ره‌کانمان ئاشکرا کرد. چاوه‌ڕێی به‌شی دووه‌م بن، هه‌ر کاتێک کاکی نووسه‌ر بۆی ناردین بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
به‌شی دووه‌م:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f4cf96ed
به‌شی سێیه‌م:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4938d659
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست