کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ مامۆستایانی كۆلێژی دجلەی زانكۆیی

Thursday, 03/02/2011, 12:00




قوتابی كۆلێژی دجلەی زانكۆیی


ئەی خوشك و برایانی خۆشەویستی كوردستان ئەی لایەنە بەرپرسەكان ئەی ئەو كەسانەی كە شەرەفی كچانی كوردیان لا گرینگە تكایە بە دوای ئەم داوایەم دا وەرن لە سایەی حكومەتە گەندەلیەكەی یەكێتی و پارتی وا خەریكە لە زانكۆی دجلە شەرەفی كچانی كورد لە ناو دەبەن مامۆستا عەرەبەكان .

ئێمە لێرەوە ئاگاداری هەموو مامۆستاكان و فەرمانە بەرە كان دەكەینەوە واز بهێنن لە كچانی كورد ئەوەندە قسەی ناشرین و قسەی قۆر لە گەڵ كچان نەكەن ئەوەندە كچەكان بە تەنها نەبەن بۆ تاقی گەكان (مختبر) ، ئەو كارانە چەند مامۆستایەك ئەنجامیان داوە ، وە پێش ئەوەی ناویان لێرە دا بڵین بۆ دوا جار ئاگادارتان دەكەینەوە ئەم جارە لە كچانی كورد نزیك بنەوە ناوەكان بڵاو دەكەینەوە بە توونترین شێوەش ئیدانەیان دەكەین .

وە چەند مامۆستایەك بانگی كچەكانیان كردووە داوای شەرەفیان لێكردوون بەرامبەر پێدانی پرسیاری تاقی كردنەوەكان وە یاخود ناجیح كردنیان یاخود پێدانی دەرەجە ، ئێمە ناوەكانیشمان لایە بە بەڵگەوە .

بۆیە ئێمە وەكو قوتابیانی كۆلێژی دجلە بە تووندی ئەم كارە رەت دەكەینەوە پێش ئەوەی ئێمەش بەرەنگار بوونەوەكی تووند بكەین داوا دەكەین خۆیان چاك بكەن و خەلكی كوردستان بە وەڵام بێن بە تایبەت دایك و باب و خوشك و برایانی شەهیدو ئەنفاڵ كراوەكان .

داوا لە هەموو تاكێكی كورد دەكەین ئەم كارە قبول نەكەن وە جێگای قبولی رۆلەی كوردیش نیە .

بژی كورد بژی كوردستان

سەر شۆری بۆ دوژمنان
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە