کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانكۆى ئەمریكى لە نێوان ڕاستى وپڕوپاگەندەى دلسۆزى بەرپرسەكاندا

Saturday, 11/04/2009, 12:00


خوێنەرانى بەڕێزى كوردستان پۆستى خۆشەویست هیوادارم ڕێگامبدەن باسەكەم بە چیرۆكێكى كورت دەست پێبكەم كە بەڵگەى ناوەڕۆكەكەشمە.
لە یادمە دوو ساڵ لەمەوبەر لە ئێوارەیەكى ڕەشەبا ساردى كۆتاى مانگى نۆڤەمبەرى 2007 لە سلێمانى و كاتێك وەك وەرگێڕ كارم دەكرد بۆ ڕۆژنامەوانێكى ئەمریكى و دواى ڕوژێكى پڕ گەڕان بەرەو ئوتێل بەڕێكەوتین تا نانى ئێوارە بخۆین بە كارەكانى ڕۆژەكەمانا بچینەوە. لە ناو دەرگاى ئوتێلەكەدا كورێكى ئەمەریكى باریكى باڵا ناوەندى ڕیشنى نیو كەچەڵمان بەدیت كرد لە دەم دەرگاى ئوتێلەكەدا لە ئۆتومبیلێكى لاندكرۆرۆز دابەزی. لە و كاتەى من و ڕۆژنامەوانەكە بە لایدا تێپەڕین گوێمان تێوە بو بە ئینگلیزى بە شوفێرەكەى ووت چاوەڕوانى بكات. ئەمەش سەرنجى ڕۆژنامەوانەكەى ڕاكێشاو خۆى لێبردە پێشەوەو خۆى پێناسان و دەركەوت ئەم كەسە هاوكارى سەرۆكى زانكۆى ئەمریكیە لە سلێمانى، بەڵام منى پێنەناساند و هەرچۆنێك بێت بەرەوژوور بەڕێكەوتنین. لە دانیشتنەكەماندا من تەواوى فەرامۆش كرابوم، ڕۆژنامەوانەكە بە پرس كابراى زانكۆى بە كێش كردبو لە هەموو شتێكى سەبارەت بە زانكۆكە و شارەكەو خەڵكەكەى لێدەپرسى وا دەرەكەت ئو كەسە ماوەیەكى زۆر بێت لە سلێمانى مابێتەوە. كابراى زانكۆى ئەمریكیش وا تێگەشتبوو كە من شۆفێرى ڕۆژنامەوانەكە بم هیچیان لێتێنەگەم.
لە قسەكانیاندا بۆم دەركەت كە د. بەرهەم سەرۆكى گەورەى زانكۆى ئەمریكى بێت و هێرش محەرەم جێگرى بێت. لە وەڵامى پرسینى ڕێژەى موچە واى دەربڕى كە موچەكەى لە زانكۆى ئەمریكى نزیكەى 10000 دە هەزار دۆلار بێت دوا تریش بە زەردەخەنەیەكەوە وتى موچەى كوردەكان یەك لە سەر دەى موچەى بێگانەكان. ڕۆژنامەوانەكە پرسى لەم بۆشاییە و وتى بۆ كوردەكان ئاستیان ئەوەندەنیە؟ ئەى بۆ وەرگیراون؟ برادەرە نوێكەمان لە وەڵامیدا وتى هەرگیز وانیە، كوردمان لایە سێ ئەوەندەى ئەمریكییەكان بە توانان بە ڵام د. بەرهەم و هێرش محەڕەم ڕێگەمان پێنادەن ئاستى موچەى ئەوان زیادكەین لە بەر چەند هۆیەك. پاشان هەستم دەكرد لە وتەكانیدا ناڕەزاییەك هەبێت دەربارەى دەست تێوەردانى هێرش محەرەم لە كاروبارى زانكۆكە بەڵام ئەم هەستە نە چووە قووڵاى فكرمەوە تا ئەو ڕۆژەى چوومە زانكۆكەو بە مەبەست وەرگرتن لە خوێندنى باڵا و دیتم بە چاوى خۆم كە ئەو كوردانەى كە دەشێت لەوانە بن كە كابرا دەیوت دوو ئەوەندەى ئەمریكى پێیە، دەستەمۆو لاوازى فەرمانى ئەمریكیەكانە، بگرە تەنانەت دیتم كە یەكێك لە كوردەكان بەوپەڕى ڕێزەوە دەدوا بۆ یەكێك لە بیانییەكان كە چى لە بەرامبەریا هەرگوێى لێنەدەگرت و گاڵتەشى دەهات. دیقەتو دەدا كە تەنانەت خوێندكارەكانیش ڕێزیان لە بیانییەكان دەگرت و كوردەكانیشیان بە پووشیش نەدەزانى.ئەم دیمەنە خەنجەرى لە جەرگم نا و لە بەر خۆمەوە كەوتمە گلەیى لە نەتەوەكەم تا لە ناكاو قسەكانى ئەو ئێوارەیەم كەوتە بەر گوێ ئینجا گلەیى ناخم ئاراستەى گەورە كوردەكان كرد.
ئێمە باوەڕمان نەدەكرد كە خوا ئەوڕۆژەى هێنا لە شوێنێكدا ئەمریكى ژێردەستەى كورد بێت وەك زانكۆى ئەمریكى، كەچى بە داخەوە كوردپەروەرەكانمان كوردەكانى سەر شۆڕكردوە.  هێرش محەرەم چى لە زانكۆ ئەزانێت ئینجا نەخوازە زانكۆى ئەمریكى تا بیكاتە جیگرى خۆى لە سەرۆكایەتى زانكۆى ئەمریكى. تۆ بڵێت د. بەرهەم لەیادى چوبێت چۆن بارى كارەباى شارى سلێمانى تێكچوو بەدەست كاك هێرش؟ ئەى وەبەرهێنانى كوردستانى برد بە قووڕا و كیلۆى مۆزى ئەفریقى و بەرازیلى بە دۆلارێكە و كە چى توورى كوردستان لە سایەى وەبەرهێنانەوە و ب چنگێك قوڕەوە بە دۆلار و نیوێكە؟ دەڵێم ئاخو ئەوەى بەسەر خودى كاك هێرش هاتوە ڕۆژانێك كە لە ڕێكخراوە بیانیەكان كاریدەكر چوبێتە لاشعوریەوە، بۆ دەبێت ئەم كوردە هەر خۆ خۆربێت بێگانە پەرستى بكات هەرچى نەوەى ترە لەسەروو خۆى دابنێت؟ هەربۆیە لەمنبەرى كوردستانپۆستەوە بە و كوردە بەڕێزانەى لە زانكۆى ئەمریكى كاردەكەن دەڵێم, یەك بن و دەست لە ناو یەك مەهێڵن هەرچۆن بەرپرسەكانمان كەركوكیان لە دەست داین مەهێڵن زانكۆى ئەمریكیشمان لەدەست بەن، ئۆباڵى زانكۆ وا لە ئەستۆى ئێوەى پێشمەرگەى زانستدایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە