كه‌مپينى (چاو هه‌ر چاوه) ورده‌كارى بازرگانى بهقاچاخى ده‌رمان و چۆنێتى پرسى كوێركردنى 30 هاوڵاتيهكهى هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه
Saturday, 22/06/2013, 12:00
كه‌مپینی چاو هه‌ر چاوه
وه‌ك له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ڵێنمان دابوو كه ورده‌كاری پرسی كوێركردنی چاوی 30 هاوڵاتی كوردستان به‌ده‌رزی ئه‌ڤاستین بۆ كۆمه‌ڵی خه‌ڵكانی ئازادیخوازی كوردستان بخه‌ینه روو، هاوكات به‌ڵێنی ئه‌وه‌شمان دابوو كه وه‌ك ئه‌ركی خۆمان چۆنێتی بازرگانی ده‌رمان له‌و هه‌رێمه ئاشكرا بكه‌ین، پاش چه‌ندین هه‌وڵ و به‌دواداچوون، له‌ئێستادا به چوار خاڵ سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه‌و بازرگانی به‌قاچاخی ده‌رمان له‌هه‌رێم ده‌خه‌ینه روو، هاوكات چوار داواكاری و ناوی نه‌خۆشه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نین كه وه‌زیری ته‌ندروستی پێویسته شێلگیرانه‌تر بێته مه‌یدان له‌گه‌ڵ ئه‌م كهمپینهو هه‌وڵ بدات به‌زوترین كات راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه بۆ رای گشتی روون بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نا، ئێمه ناچاردهبين كه داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زير بكه‌ين:
زانياريه به‌ده‌ستهاتووه‌كان:
1 - ده‌رزی ئه‌ڤاستین چۆن گه‌یشتۆته نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری؟
دوای به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر چۆنێتی داخڵكردنی ده‌رزی ئه‌ڤاستین بۆ ناو به‌شی چاوی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری لهههولێرو به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌رده‌ستمانن، رونبۆته‌وه كه :
دەرزیەكە لە لایەن بەشی دەرمان و پێداویستیەكانی پزیشكی وەرگیراوە و گوازراوەتەوە نێو نەخۆشخانەی ڕزگاری، هاوكات ئه‌و ده‌رزیه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (هۆز) هێنراوه‌ته ناو كوردستان ، گوایه ئه‌وانیش لهبازرگانێكی توركیان وه‌رگرتووه به‌ناوی (ئه‌بوبه‌كر هه‌مزه) ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگای له‌هێنانی ئه‌م ده‌رزیه نه‌بووه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچی یاساییه كه ئه‌و كۆمپانیایه كردوویه‌تی، له دوو رۆژی یه‌كه‌می دوای روودانی ئه‌و كاره‌ساته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌نوسراوێك كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی راگرتووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگاوه وه‌زیر له‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه بۆی نیه كاری ئه‌و كۆمپانیایه رابگرێت، به‌ڵكو ئه‌وه دادگایه ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات، دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوایی یاساییان له‌سه‌ر به‌رپرسی كۆمپانیایه‌كه (عه‌لی قه‌مبه‌ر) تۆمار كردووه، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ (عه‌لی قه‌مبه‌ر)و چه‌ند رۆژ مانه‌وه‌ی لای پۆلیس، پێش چه‌ند رۆژێك به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كرا تا رۆژی دادگایی، هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی (فه‌رمان سه‌باح كارمه‌ندی كۆمپانیای هۆز) ده‌ركراوه‌و له‌ئێستادا له‌زینداندایه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هاوكات ده‌خوازرێ كه هه‌موو تاوانه‌كه بخرێته سه‌ر ئه‌و بازرگانه توركه (ئه‌بوبه‌كر هه‌مزه).
2 - ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان كوێر كرابوو، گه‌یشته 30 هاوڵاتی، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه بووه كه ده‌رزیه‌كه له‌لايه‌ن سێ دكتۆرى به‌شى چاوى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر به‌كارهێنراوه، كه ئه‌و دكتۆره‌ى يه‌كه‌مجار دهرزيهكهى به‌كارهێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه زانيويهتى دهرزيهكه جێكهوتى خراپى جێهێشتووه له‌سه‌ر چاوى نه‌خۆشه‌كان كه‌چى دوو دكتۆره‌كه‌ى تر‌ى ئاگادارنه‌كردۆته‌وه له‌و جێكه‌وته خراپانهو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رزیه‌كه بۆ نه‌خۆشه‌كانى تر.
3 - به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌ڵمانیه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یان نوسیوه كه چاویان كوێركرابوو دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌نه‌خۆشخانه، بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رزی ئه‌ڤاستین له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان كوێركرابوو به‌كارنه‌هێنراوه، به‌ڵكو لهراپۆرتهكانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌م نه‌خۆشانه به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزه ئه‌ڤاستینه‌وه چاویان كوێركراوه لای ئێمه به‌بێ كێشه چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌مه‌یان وا لێكداوه‌ته‌وه بۆ رای گشتی كه گوایه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ئه‌ڵمانیاش هه‌مان ده‌رزی بۆ ئه‌و كه‌سانه بهكارهاتۆتهوه، ئه‌مه‌ش له‌تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه دێت له‌راپۆرتی كۆتایی نه‌خۆش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه ئه‌ڵمانیه‌كه‌وه، ئه‌م دهرزيه له‌بنه‌ره‌تدا بۆ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه دروست ده‌كرێت نه‌ك بۆ چاو، هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی ئینیستینتۆی نیشتیمانی چاو له‌ئه‌مه‌ریكا كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌ڵامی نامه‌ی كهمپینهكهمانیان داوه‌ته‌وه به‌نوسراوی فه‌رمی، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌م ده‌رزی ئهڤاستینه بۆ چاو دروست ناكرێت و بۆ چاویش به‌كارناهێنرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ده‌رزی ئه‌ڤاستین دروستده‌كات، وه‌ڵامی نامه‌ی كهمپینهكهمانیان داوه‌ته‌وه‌و باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌وان هه‌ڵوێستیان ئه‌بێت، چونكه له‌رووى ياساييه‌وه ئه‌بێت له‌كاتى روودانى هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌م شێوه‌دا لێكۆڵينه‌وه بكه‌ن، له‌سه‌ر به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی ده‌رزیه‌ك كه ئه‌وان دروستیان كردووه، هه‌روه‌ها داوای پركردنه‌وه‌ی فۆرمێكی زانیاریان له‌ئێمه كردبوو، ئێمه‌ش فۆرمهكهمان بۆ پركردوونهتهوهو چاوه‌روانی وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی ئه‌وانین.
4 - له‌سێ كاتی جیاوازدا ئه‌و ده‌رزیه كڕدراوه، دواین جار بڕی 73 ڤیال كڕدراوه، له‌م بڕه ته‌نها دوو ڤياڵ دراوه به به‌شى چاوى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر، هه‌رچه‌نده نه‌مانتوانی بڕی كڕدراوی دوو جاره‌كه‌ی تر وه‌ربگرین، به‌ڵام كۆی گشتی تێچوون بۆ كرینی ده‌رزی ئه‌ڤاستین بۆ ئه‌و 73 ڤياڵه 78.18.3000 دینار بووه، له‌كاتێكدا به‌پێى ئه‌و داتايانه‌ى لامانه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م كۆمپانيايه مليۆنان دينار قازانجى كردووه له‌فرۆشتنى ئه‌م دهرزيه.
داواكاریه‌كانمان:
یه‌كه‌م: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستمان كه‌وتووه، ده‌زانین كه ده‌خوازرێت هه‌موو تاوانه‌كه بخرێته ئه‌ستۆی ئه‌و بازرگانه توركه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای كردووه كه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماربكرێت، داوا ده‌كه‌ین كه جگه له‌م هه‌وڵی بهدادگاییگهیاندنهی (ئه‌بوبه‌كر هه‌مزه) ، هه‌رچی زووه دادگاییه‌كی ئاشكرای خاوه‌ن كۆمپانياى هۆز وه‌كو بازرگان و قاچاخچی ده‌رمان له‌كوردستاندا بكرێت، ئێمه دڵنیاین كه ئه‌وان زانیاری له‌سه‌ر به‌رپرسانی حیزبی و حكومی ئاشكرا ده‌كه‌ن كه له‌بازرگانی ده‌رمان له‌هه‌رێم تێوه‌گلاون.
دووه‌م: داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه به‌رپرسی به‌شى چاوى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى و سه‌رجه‌م ئه‌و دكتۆرانه‌ی ئه‌و ده‌رزیه‌یان به‌كارهێناوه، ده‌ستبه‌جێ لهكارهكانيان دووربخرێنه‌وه، دواتريش به تۆماركردنى داواى ياسايى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لهسهريان، لهدادگاییهكی ئاشكرادا دادگایی بكرێن.
سێهه‌م: داوا له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كه‌ين كه هه‌رچى زووه كۆتايى به بازرگانى ده‌رمان بهێنێت و هه‌رچى گرێبه‌ست هه‌يه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانياكان كراون بۆ هێنانى ده‌رمان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، وه‌ك چاره‌سه‌ريش پێشنيار ده‌كه‌ين كه سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانيا جيهانيانهى ده‌رمان دروست ده‌كه‌ن بانگهێشت بكرێن بۆ كوردستان، به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى لقى خۆيان له‌هه‌رێم، به‌مه‌ش ده‌توانرێت راسته‌وخۆ ده‌رمان لهكۆمپانيا جيهانيه‌كان له‌ناو هه‌رێم بكڕدرێت.
چواره‌م: داوا له‌سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین كه چیتر بێده‌نگی بشكێنن و خۆپیشاندانی گه‌وره بكه‌ن بۆ به‌دادگا گه‌یاندنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پشت بازرگانی به‌قاچاخی ده‌رمان له‌دادگایه‌كی ئاشكرا‌و عادیلانه‌دا، چونكه ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ژیان و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه به‌بێ جیاوازی، تكایه هه‌ڵوێستی خۆتان به‌خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و هه‌ر چالاكیه‌كی تری مه‌ده‌نی له‌م پێناوه‌دا بنوێنن.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌شی چاوی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر چاویان كوێركرابوو:
1 - فائیزه كه‌مال
2 - فاتیمه عومه‌ر محه‌مه‌د
3 - ته‌ڵعه‌ت حمد ئه‌مین
4 - جه‌میله مسته‌فا خانه
5 - سه‌عید كریت شێرۆ
6 - نه‌جیبه حه‌سه‌ن مسته‌فا
7 - یونس له‌تیف نه‌جم
8 - حربیه نه‌جم عه‌بدولڵا
9 - خاڵس عیسا فه‌تاح
10 - محه‌مه‌د مو‌سا مه‌نسور
11 - خزر مه‌حمود باپیر
12 - فه‌ریق ئیسماعیل عه‌لی
13 - عومه‌ر مه‌حمود شه‌ریف
14 - سابیر سدیق مه‌حمود
15 - ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌مین
16 - به‌شیر شاكر عه‌لی
17 - جه‌بار سه‌مه‌د عه‌بدولڵا
18 - ئیبراهیم لازم مسته‌فا
19 - عومه‌ر حه‌سه‌ن عوسمان
20 - عه‌زیز ئه‌حمه‌د عومه‌ر
21 - نورهان مه‌عروف عه‌بدولڵا
22 - سه‌بریه عه‌لی قادر
23 - حه‌مدیه عه‌بدولڵا
24 - سابیر حه‌سه‌ن قادر
25 - هاشم وه‌یسی سڵێمان
26 - ستار میرزا ره‌سوڵ
27 - عوسمان عه‌بدولڵا حمد
28 - زه‌كیه ره‌سوڵ
29 - زبێده مسته‌فا محه‌مه‌د
30 - به‌ختیار محه‌مه‌د عه‌لی
كه‌مپینی چاو هه‌ر چاوه
20 6 - 2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست