ئه‌ودیوكردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌!

Thursday, 07/03/2013, 12:00


له‌وانه‌یه‌ وشه‌ی "ئه‌ودیوكردن" ئێستا لای‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك نائاسایی‌ بێت‌و زۆریشمان له‌ بیرمان چوبێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ودیوكردن یه‌كه‌م كار بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێستای‌ كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ راپه‌رین دایانهێنا و بوو به‌ پیشه‌یه‌كی‌ ناشیرین‌و دیارده‌یه‌كی‌ ترسناك، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێستای‌ كوردستان وه‌ك میوانێكی‌ نامۆ هاتن و وه‌ك چه‌ته‌، حكومی‌ كوردستانیان كرد و به‌ ئه‌ودیوكردنی‌ سه‌رجه‌م كارگه‌و ئامێره‌ گرنگ و به‌ به‌هاكانی‌ رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، ئه‌وان ده‌ستیان كرد به‌ وێرانكردنی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ كوردستان به‌ هه‌زاران ده‌سته‌ و گروپی‌ چه‌ته‌ییان دروستكرد بۆ ئه‌ودیوكردن.
له‌و كاتانه‌دا كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان پێان وابوو كه‌ ئه‌و دز و جه‌رده‌ خۆماڵیانه‌ له‌ سه‌دام و رژێمی‌ به‌عس باشترن و ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌ و بۆیان كۆنترۆڵ‌ ناكرێت و ورده‌ ورده‌ باش ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و دز و چه‌ته‌و پیاوكوژانه‌ نه‌ك هه‌ر باش نه‌بوون بێ‌ ده‌نگی‌ و چاوپۆشی خه‌ڵك وای کرد له‌ دزێكی‌ خۆماڵیه‌وه‌ بوونه‌ دیكتاتۆر و بوون به‌ گروپی‌ مافیای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و ئه‌وا زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ سه‌رگه‌رمی‌ دزین و تاڵانكردنی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ ئه‌م كوردستانه‌ن، ئێستا به‌ به‌رچاوی‌ هه‌موو دونیاوه‌ بوونه‌ته‌ قاچاخچی‌ نه‌وت و ماڵی‌ خۆیان ده‌دزن .
له‌ ساڵیادی‌ راپه‌رینی‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان ئه‌وه‌ی‌، كه‌ پێویسته‌ بروامان پێی‌ هه‌بێت
ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ یه‌كه‌م ئیشی‌ ئه‌ودیوكردنی‌ كه‌لوپه‌ل و وێرانكردنی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆی‌ بووبێت ئه‌وه‌ ئه‌ركێكی‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌ كه‌ میلله‌ت لێیان راپه‌رێت تا ئێمه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ناموباره‌که‌ "ئه‌ودیوی کوردستان" ئه‌كه‌ن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە