بە پەلە :- لە هەولێرەوە

Sunday, 06/03/2011, 12:00




دەزگاى بەدناوى ئاژانسى پاراستن كە مەسرورى خوێن سارد سەرپەرشتى دەكات لە رێگاى بەكرێگیراوانى ئیمشەو لە هەولێر بۆ سوكایەتى بە خۆپیشاندەران دەستیانكردوە بە ناردنى كورتە نامە لە رێگاى موبایلەوە بۆ جەماوەرى هەولێر كە لەم كورتەنامانە جەماوەرى هەولێر بە ترسنۆك ناوزەند دەكەن هەروەها لایەنگیرانى هەرسێ پارتەكەى ئۆپزسیۆن وەك بزوتنەوەى گۆران و یەكگرتوى ئیلامى و كۆمەلى ئیسلامیش.

لەم كورتەنامانە كە جەماوەرى هەولێر كراوتە نوكتەى سوك و بێ رێزى تەنها بۆ پێكەنین و لە لایەكى دیكەش تا ورەى داتەپیوى خۆیانیان پێ بەرز بكەنەوە....

لەبەر ناشیرینى نوكتەكانیان نەمانویست ئەم وتانە بنوسنەوە بۆ خوێنەران بەلام جەماوەرى هەولێر ئەم نوكتانەیان گوێ لێبووە ئەمشەو.

جا جەماوەرى بەشەرەفى هەولێر ئەمەیە سەران بنانى دەستەلاتى بنەمالەى بارزانى كە بەردەوام سوكایەتى بە ئازایەتى و مەردایەتى ئێوە دەكەن تاكەى خۆ بێ دەنگ كردن؟؟؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە