گوانتانامۆكەی كوردستان و قاعیدەكەی (ی ن ك , پ د ك) (سۆرانی مامە حەمەوسەردەشت و دكتۆر عەبدولستارشەریف)
Saturday, 08/05/2010, 12:00
لیرە لە هەرێمەكەی باشوری كوردستان بەئومیدی دیداری تیشكی رووناكی و هەوایەكی ئازادی و ژیانیكی بەختەوەری بۆهەموان هەرچی رۆژنامەنووسە هەرهەموویان سۆرانی مامەحەمە و سەردەشتی جوانەمەرگن و ئیوەی قاعیدەكەی ئەم هەرێمەش چەندی كوشتن و تۆقاندن و هەرەشە بكەن ئاكامتان تەنیا ریسوابوون و روورەشبوونە ئەی ئەوانەی دەستتان بەبی بەزەییانە چووە خوینی سۆران و دكتۆر عەبدولستار شەریف و سەردەشتی هەڤال و خۆشەویستی ئازادی و دوژمنی زۆرداری و خوینرشتن و تۆقاندن خیانەتكاری و خۆفرۆشی؟...
ئەرێ بەریز سەرۆكی كۆمار و سەرۆكی ی ن ك و سەرۆكی هەریم و سەرۆكی پ د ك ی تابیناقاقا غەرق بوو لەتاوان و تالان و هەراجكردنی كەرامەتی تاكی كورد و بی ئیرادەكردن و قركردنی دەنگی راستی و ئازادی و هەتك كەری خاكی كوردستان لەپیناو بەرژەوەندی بنەمالە و حیزب و كەسایەتی بی ئیرادەی خۆتان و حیزبە دیوەزمەكانتان لەسەر رۆحی ئازادیخوازان و رۆشنبیران ورۆژنامەنوسە بویر و قارەمانەكانی بواری راگەیاندنی جۆراوجۆری ئەم گوانتانامۆیەی ئەم هەریمە پرلەتاوان و تالان و .... ئیوەی سەرۆكی گروپەمافیاكانی خوینرشتن و تالان و هەتك كردنی نامووس و كەرامەتی تاكی كورد ئاخۆ شانازی بەخۆتانەوە ئەكەن كە مرۆڤیكی لاوی تازە پیگەیشتوو و زیرەك و زرنگی ئەم خاك و ئاوەی ئەم ولاتە جوانەمەرگ بكەن بەناشرینترین و نارەواترین شیواز و درندانەتریت شیواز؟ئاخۆ شەرم داتان ناگریت و خۆتان بەدلسۆز و پاریزەری ئەم گەل و نیشتمانە ئەزانن؟
بەداخەوە گەلیك لەژیر ستەمی دكتاتۆریك رزگاری بوو بەلام ئیستا لەژیر درندەترین و ترسناكترین حكومەت و سەركردایەتی ژیان دەگوزەرینیت .هەلبەتە زۆرشەرمە بۆ هەردووسەرۆكی ی ن ك و پ د ك بەم شیوازە هۆڤانەیە دەنگی ئازاد ومافی رەوای ئازادی خوا ز كپ بكەن ؟ئەو رووداوانەی ئەمرۆ لەهەریم و لەناوچەدابراوەكانی هەریمی كوردستانیش لەكوشتن و رفاندن و تۆقاندن رووئەدەن لەكرداری ئەم دووگرووپە خوینریژ و تینوو بەخوینی ئازادیخوازان زیاتر لە ی ن ك و پ د ك زیاتر كەسی تر نیە كوا بكوژانی سۆرانی مامەحەمەلەكوین ئەی بكوژانی دكتۆر عەبدولستار تاهیر شەریف كین و لەكوین گومانی تیدانیە هەمان گرووپ و هەمان لایەن هەمان كاری قیزەونی نویی دژی هاوری و هاوپیشەمان سەردەشت عوسمان ئەنجامداوە و كەسی تریش ناتوانیت بەم شیوازە و بەو ئاسانیە بەرۆژی رووناك ئەم كردارانە ئەنجام بدات بۆیە هەریمی كوردستان گوانتانامۆیەكی ترە و ی ن ك و پ د ك یش ریكخراویكی تری هاوشیوەی ریكخراوی قاعیدەن؟؟....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست