کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماستەرەكەى مامۆستا جەمیلە ئەحمەدى كۆمێتە

Sunday, 13/03/2011, 12:00


زانكۆیەك بەرهەمهێنى جەمیلە ئەحمەدى خوێندكاران بێت ئەوا پیرۆزى یەكێتى بێت..
دوێنى بەروارى 12/3/ 2011 لە كەناڵى ئاسمانى كوردسات و لە هەوڵێكى پەلەقاژێى ترى ئەم كەناڵە بۆ ناشرینكردنى دەنگى ئۆپۆزیسیون و خۆپیشاندەران وەك پیشەى هەموو كات لە چەواشەكاریى و خۆڵكردنە چاوى بینەر و خەڵكى كوردستان بە گشتى و سلێمانى بە تایبەت میواندارى (جەمیلە ئەحمەد)ى كرد كە وەك مامۆستاى زانكۆیەك قسەى لەسەر رەوتى خۆپیشاندان و بەزاندنى حەرەمى زانكۆ دەكرد، بەوەى كە خوێندكاران و مامۆستایانى زانكۆیە لەلایەن بزوتنەوەى گۆڕانەوە تەحریز دەكرێن و پشێوییان خستۆتە ناو حەرەمى زانكۆ و رۆژانە لە لایەن رێكخەرانى ئەم خۆپیشاندانەوە داواى هەڵوێست لە سەرجەمى خوێندكاران دەكرێ بۆ ئامادە بوون لە نێو ئاپۆڕاى خۆپیشاندەران و نەچوونە نێو هۆڵەكانى خوێندن..
ئەمە شتێكى چاواڕوانكراوە كە كەناڵێكى وا كاسە لێس بە دووى جۆرە كەسانێك دەگەڕێن قسەیان بۆ بكات كە لە ئاستى ئەم جەمیلە ناوە بن..
بەرێزان (جەمیلە)یەك كە بە (شەست نمرەوە) داخڵى زانكۆ بووەو لە بەشى كورى وەرگیراوە ساڵانەش بە هەزار گیانەڵەو دەردەسەرى و بە دەورى یەكەم و دەورى دووەمەوە تا قۆناغێكى دەبڕى توشى هەزار و یەك عوقدەو گرێى دەروونى بوو بەرامبەر بە زانكۆو خوێندن و تەنانەت هاوڕێكانیشى، هەرزوو هەست بەوە دەكرا كە شكستى ئەم كچە خوێندكارە لە خوێندن بە جۆرێك شكایەوە كە بۆ گەڕان بەدووى بەدیلێك بۆ خۆى بووە یەكێك لە هەڵسوڕاوانى (كومێتەى خوێندكارانى زانكۆ) كە زۆرینەى ئەندامانى ئەم كۆمیتەیە دەزانین چ جۆرە كلاسێك بوون لە خوێندكار، كە بەهەموویانەوە لە تاقیكردنەوەیەكى زانستیدا رەنگە پلەى مەقبولیان وەرنەگرتایە..
جەمیلەى مەقبول لە چاوپێكەوتنەكە پێى وتین كە زانكۆ هى یەكێتییەو بەس، وەك چۆن رۆژى راپەرینەكانیش وەها كران بە دەسكەوتى یەكێتى و خەڵكى دڵسۆز لە بیر كران..
هەموو دەزانین كە زانكۆ بنیاد نرایەوە بە هیمەتى خەڵكى دڵسۆز نەك حیزب.. بەو كەسانەى كە پارەى دەغیلەى منداڵەكانیان هەڵبچڕىو كردیانە كۆشى ئەم زانكۆیە، بۆ ئەوەى ژیان بەردەوام بێت، بەڵام سەد حەیف جەمیلەیەكى دەرچوو بە مەقبول و ئێستا خاوەنى ماستەرى حیزبى وەك هاوڕێ حیزبییەكانى ترى ئەم زانكۆیەشیان كردە ماڵێك و روویەكى ترى یەكێتى لە سلێمانى..
بە قسەكانى جەمیلە، ئەوەى یەكێتى نەبێ هەر وەك خۆى بۆى نییە بێتە زانكۆو دەنگ هەڵبڕێ.. جەمیلە لە سەرێكیشەوە راست دەكات چوونكە ئەو دەرچووى ماڵە سەوزەكەى یەكێتییە بە قەدەر ئەوەى خۆى بە توانا و لێهاتویى خۆى خوێندن تەواو بكات..
وەكو بۆیان باسكردووم زۆرینەى خوێندكاران لەسەردەمى جەمیلە دەمیان داچەقاوە كە ئەم توانى چوار ساڵەكەى كۆلێژ تەواو بكات.. كەچى كۆمیتەى زانكۆ زۆر بە ئاسانى لەسەر حسابى هاوڕێكانى پلەى ماستەریان پێ بەخشى .. ماستەرێك بۆ ئەوەى وانەكانى یەكێتى و داپلۆسین بە خوێندكارەكانى بڵێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە