کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌واز بۆ ئه‌رکی نیشتیمانی

Friday, 16/09/2011, 12:00



،رەوەندی کوردی بەریتانیا. بانگه‌واز بۆ ئه‌رکی نیشتیمانی

سڵاوی زانست و تێکۆشان...دڵسۆزانی گەلەکەمان ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی ووڵات، ئاوەرەبووانی هەندەران، سەرجەم لایەن و ڕێکخراوەکانی کوردی و نەتەوەکانی تر، بەگیانێکی دڵسۆزانە بڕواننە کێشەی نەتەوەیەکی 50 میللیۆنی لە تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا وە ئەرمێنیا، تەنیا میللەتین لەدوای داگیرکاری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و بەریتانیەکانەوە تا ئێستا ئازاد نەبووین . داواتان لێ دەکەین کەوا ڕۆژی دووشه‌مه‌ 19/09/2011 کاتژمێر12:30 ئاماده‌ بن له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێرانی تا کاتژمێر 1:30 پاشان ده‌ڕۆین بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی سووری تا کاتژمێر 3:00 پاشان بۆ به‌رده‌م کونسڵخانه‌ی تورکیا تا کاتژمێر 4:00 پاشان بۆ به‌رده‌م کونسڵخانه‌ی عێراقی تا کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە،خۆپێشاندان ئەنجام دەدەین بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پلان و هێرشه‌ دڕندانانه‌ی دوژمنانی کورد ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (نابۆ داگیرکاری به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، نا بۆ بەکارێنانی چەکی کیمیاوی)
لۆبی کوردی
په‌یوه‌ندی زیاتر زانا کوردستانی 07955674802
ئه‌رسه‌لان 07737250490
ئارام 07756182565

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە