کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێپرسراوى مەڵبەندى ڕێكخستنى 15ى چەمچەماڵ چاكى مەكە باخراپ نەبێت

Monday, 09/11/2009, 12:00


لەمانگى ڕابردوودا چەندبابەتێك لەسەر چەمچەماڵ لەماڵپەڕى كوردستان پۆست بڵاوكرایەوە بەناوى خوازاوەوە ،نووسەرى ئەو بابەتەى تایبەت بووبە دابەزینە سەربەڕێوەبەرى پەروەردەى چەمچەماڵ و جیگرى لێپرسراوى مەڵبەندى چەمچەماڵ وە پیاهەڵدان وستایشكردنى (مستەفا چاڵاوى)لیپرسراوى مەڵبەندى چەم چەماڵ ،من لێرەدا تەنها ئەوەندە لەسەرنووسەرى بابەتەكە دەڵێم بەڕاستى ئامانجى خۆت چاك پێكا بە چەواشەكردنى مستەفا چاڵاوى و لابردنى (نورى ڕەحیم) لە پەروەردەى چەمچەماڵ و پشگیرى لە دانانى ئەوەى خۆت مەبەستت بووبە مدیرى تربیەى چمچماڵ كەئەویش (ئاكو حەممە خسرو) ى خزمى نزیكى مستەفا چاڵاوی بەپشگیرى جەنابى چاڵاوى ؟ .

تەنها ئەوەندە بە مستەفا چاڵاوى لێپرسراوى مەڵبەندى چەم چەماڵ دەڵێم (شارچاك مەكە باخراپ نەبێت) ، خەڵكى چەمچەماڵ ئەڵێن كاك مستەفاچاڵاوى پیاوێكى چاكە ،دە پیاوى چاك بە وپرس وڕایەك بەشارەزایانى بوارەكانى شاربكە ، بە بێ گوێ دانە خزمخزمێنەو ململانێى نێوان خۆت و جێگرەكەت ،نابێت جەنابتان ، بەس بیرلەبەرژەوەندى خۆتان وخزمە ناوشوانیەكانتان بكەتەوە چونكە معلومى جەنابتە ئێوە بەدەنكى خەڵكێكى زۆرى ئەم شارە(چەمچەماڵ) بوونە لێپرسراوى مەڵبەند ئە گەرلە بیرت مابێت ، لەبەرئەوە دەبوایە ڕۆڵى براگەورەت لەوشارەداببینیایە وكێشەكانى ئەو شارەت ئاڵۆزتر نەكردایە بە پشگیرى كردنى((ئاكۆحەمە خسرو) كە تەنها دووساڵ خزمەتى وەزیفى هەیە لەبوارى هونەر و(پەیمانگەى هونەرەجوانەكانى چەمچەماڵدا) وە هیچ ئەزموونى نیە لەبوارى پەروەردەدا دەبوو بەلاى كەمەوە ئەزموونێكى 15ساڵەى خزمەتى مامۆستایى وئیدارى هەبوایە بە پێ یاسا ، وەجێگاى ئاكۆش تەنها مامۆستایى هونەرە چونكە پیشەى خۆیەتى نەك بەڕێوەبەرى پەروەردەیەكى گەورەى وەك چمچماڵ كەكۆنترۆڵ كردنى تەنها بە كەسانى بەئەزموون لەبوارى پەروەردە وئیدارە دا دەكرێت ، كاك مستەفا بەم پشگیریەت بەتەواوەتى پەروەردە وێران دەكەیت وخۆتش عیبداردەكەیت وە هەروەها دروشمى (رجل مناسب فى مكان مناسب) بە تەواوى پێچەوانەدەكەیتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە